کێ کاوە گەرمیانی کوشت؟ پیاوکوژەکانی ناو سەیارە جام رەشەکان سەر بە کێن؟
Saturday, 07/12/2013, 12:00
5 / 12 / 2013 کاتژمێر (نۆ و دوو دەقیقە)ی شەو، کاوە گەرمیانی سەرنووسەری گۆڤاری (رایەڵ) و نووسەری کوردستانپۆست، لە شاری (کەلار) وەک دایک و خێزانەکەی رووداوەکە دەگێڕنەوە دوو کەس لە دەرگا دەدەن، داوای کاوە دەکەن، دایکیشی بێ ئاگا لە هیچ مەترسییەک بانگی کاوەی کوڕی دەکات، کاوەش بە دەنگی دایکییەوە دەچێت، کاتێک دەگاتە لای پیاوکوژەکان، هەردوو پیاوکوژەکە دەیدەنە بەر دەستڕێژی گوللە، گوللەیەکیش بەر سەری دەکەوێت، دوای ئەنجامدانی کارەکە، هەردووکیان رادەکەن و دەچنەوە ناو ئەو سەیارەیەی، کە هێناونی و دوور دەکەونەوە.
کاوە گەرمیانی، کە بۆ خۆی سەرنووسەری گۆڤاری (رایەڵ) بووە، ئێمە وەک نووسەری کوردستانپۆستیش دەیناسێنن، چونکە نەک بە تەنها وەک رۆژنامەنووسێک، کە بۆ رۆژنامەی ئاوێنە کاری کردووە، بەڵکو تیرۆرکردنەکەی تەنها لەسەر ئەو نووسینانە بووە ، کە لە گۆڤارەکەی خۆی و کوردستانپۆستدا بڵاوی کردۆنەتەوە، جگە لەوەیش زۆر بابەت و هەواڵی دیکەی بۆ کوردستانپۆست ناردووە، هەندێک لەو هەوالانە بە ناوی پەیامنیری کوردستانپۆست لە گەرمیان بڵاوکراونەتەوە، (
کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی ئەرشیفەکەی لە کوردستانپۆستدا).
کاوە گەرمیانی و دایکی
کاوە گەرمیانی کێیە؟
ئەوەی کە لەم دوو سێ رۆژەدا لە سەر کاوە نووسراوە، بە پێویستی نازانین دووبارە بیاننووسینەوە، بەڵکو ئەوە دەنووسین کە:
کاوە گەرمیانی گەنجێکی گەرمیانی ئازا و چاونەترس بووە، وەک زۆربەی ئەو نووسەر و رۆژنامەنووسانە نەبوو، کە سەری خۆی نەوی بکات بۆ مووچە و زەویی و ئیمتیازی دەسەڵات، بە سەربەرزیی و بە ژیانێکی هەژاریی گوزەرانی کردووە، ماڵ و حاڵی خۆی بەڕیوە بردووە. خێزانەکەی دووگیانەیە، باوکی ئەم ژنە لە ئەنفالکراوەکانە، باوکی کاوەش شەهیدە، ژنەکەی کاوە هەفتەی داهاتوو منداڵێکی بێ باوکی دەبێت. کاوە گەرمیانی لە خێزانێکی بیدەرامەت، بەڵام بە سەربەرزیی درێژەی بەو کارەی خۆی داوە، ئەوەی کە بروای پێی بوو، لە پێناوی کۆششی بۆی کرد، تا شەهیدکرا، پێشتر کاوە گەرمیانی پۆلیس بووە، کەمێک مەیلی بە لای شیوعییەکاندا هەبووە، لەسەر ئەوەی رەخنەی لە چەند بەرپرسێکی پیسخۆری شیوعی گرتووە، لە ناو بارەگای حیزبی شیوعییدا لێی دەدەن و دەریدەکەنە دەرێ، دوای ئەوە لەلای یەکێتیی بۆی دەهۆننەوە و لە پۆلیسییش دەریدەکەن. کاتێک دەچێتە بواری کاری رۆژنامەگەرییەوە، چەندین هەڕەشەی لێکراوە، دانی بۆ رۆکڕاوە، لێ ئەم تەسلیم نەبووە، چونکە بەلای ئەمەوە بڕوای پێی بووە، زۆر لەوە پیرۆزتر بووە، تا خۆی بۆ کەسە بالاکورتەکانی دەسەڵات نەوی بکات، بەتایبەتی یەکێتیی نیشتیمانیی. هەر ئەمەش بوو کردییە قوربانی ئەو ڕیگایەی کە نەترسانە هەنگاوی بۆ دەنا. ئەو پێی وابووە کاتێک کاری راگەیاندن دەبێتە پیشەی سواڵکردن و دەستگرتنەوە، ئەو دەستە پیسە چیدی ناتوانێت قەڵەم بە دەستەوە بگرێت و راستگۆیانە بنووسێت. کاوە گەرمیانی لەمانە گەیشتبوو، بۆیە لە پێناویشیدا قوربانی بۆ دا، ویستی پێناسەیەک بۆ قوربانیی کاریی رۆژنامەگەریی بدۆزێتەوە، مانایەک بە شەهیدبوونەکەی بدات، هەڕەشەی زۆر لێ‌کرا، دانی زۆری بۆ رۆکرا، نە دەستی بۆی برد، نە لێشی نزیک بوویەوە ، هەڕەشەکانیشی بە هەند وەرنەگرت، کاتی ئەوەی نەبوو بیر لە ترس بکاتەوە، چ بێ ماناییە مرۆڤ نووسەر و رۆژنامەنووس بێت، لێ سەرشۆڕ و کۆیلە بێت، ئەو پێی وابوو رۆژنامەنووسی کۆیلە، ئەو کەسەیە، کە پارە و خانوو و سەیارە و موچەی دەسەڵات باری خۆی زیاتر قورس دەکات ، ئیتر بۆ گەیاندنی پەیامەکەی ناتوانێت چیدی رێ بکات و بەپێی خۆی بڕوات. بۆیە دەسەڵات دەیکاتە باوەش و بەلارێیدا دەبات.
کاوە گەرمیانی کە شەهید دەکرێت، لە گیرفانییدا تەنها ١٦ هەزار دیاری چاپی عێراقی پێ دەبێت
براکەی کاوە گەرمیانی
ژنەکەی کاوە گەرمیانی
کوردستانپۆست لەسەر ئەمە دریژەی ناداتێ و دەچێتە نێو کروکی رووداو و گەیاندنی هەواڵەکە:
كاوه گه‌رميانى چەند سکاڵایەکی لەلایەن بەرپرسانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە لەسەر تۆمارکراوە، لەوانە:
عه‌دنانی حه‌مه‌ى مينا ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى.
ئيبراهيم عه‌لى ره‌زا كۆنه به‌عسى و نوينهرى جه‌لال تالەبانی له خانه‌قين.
سه‌رچڵ عه‌دنان كونه به‌عسي و به‌رپرسى پێشووى كۆميته‌ى يه‌كێتى له جه‌له‌ولا.
مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
كاوه گه‌رميانی بۆ خۆشی سكاڵاى له سه‌ر هه‌ر يه‌ك له‌م بهپرسانهى يه‌كێتى تۆماركردووه:
مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى
سەيوان غازى مديرى ئاسايشى كه‌لار.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى به‌ڵگه.
**************************
پەیامنێرمان لە سلێمانی بەدواداچوونی وردی بۆ کرد، ئەمەی خوارەوە راپۆرتی پەیامنیرەکەمانە، کە وەک خۆی بڵاوی دەکەینەوە:
کاوە گەرمیانی لە سەر ئەم بابەتە تیرۆرکراوە، کە لە گۆڤارەکەی خۆی و لە کوردستانپۆستدا بڵاوکراوەتەوە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d5880492 دوای ئەمە مەحمود سەنگاوی تەلەفون بۆ کاوە گەرمیانی دەکات و بە زمانێکی بازاڕیی وەک شەلاتییەک جنیوی ناشرین بە دایک و کەسوکار و خۆی دەدات. کلیکی ئەو دەنگە بکەن.
تەلەفونەکەی مەحمود سەنگاوی کە کاوە گەرمیانی بۆ یەکەمجار دای بە کوردستانپۆست و بڵاوکرایەوە
كوردستانپۆست ناوى ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات كه كاوه گه‌رمیانیان شه‌هید كرد
به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى ناوى ئه‌و گروپه بۆ كوردستانپۆست ئاشكرا ده‌كات: "ئه‌و كه‌سانه‌ى كاوه گه‌رمیانیان تیرۆرکردووە ئه‌ندامى دژه تیرۆرى یه‌كێتین و هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ پاره كوڕى ئه‌حمه‌دى حاجى فاتمى سه‌رمایه‌داریان رفاند، دواتر لاهور شێخ جه‌نگى و مه‌حمود سه‌نگاوى سوڵحیان بۆ كردن و له ده‌ست دادگا ده‌ربازیان كردن".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى یه‌كێتى، وتى" ئه‌و كه‌سانه‌ى كاوه‌یان تیرۆرکرد، چوار کەس بوون، دوانیان (حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌حمان) و (گۆران به‌رزان)ن، كه هەردووکیان ئه‌ندامى دژه تیرۆرن. حه‌یده‌ر تاهویهكى ڕه‌ش و گۆڕان قهمهرهیهكى سپیى پێبووه، دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه له هەر چواریان رێگه‌ى كفرییه‌وه به‌ره‌و دوزخورماتوو ڕۆیشتوون".
بکوژەکان چوار کەس بوون، ئێمە تەنها ناوی دوانیمان دەستکەوتووە
******************
بۆ شەوەکەی مەحمود سەنگاوی بە پەلە لە پەیجەکەی خۆیدا ئەم روونکردنەوەیە دەنووسێت:
نووسینەکەی مەحمود سەنگاوی لە فەیس بوک، بە ماوەیەکی کەم ئەم نووسینە لە پەیجەکەدا نامێنێت و لادەبرێت.
ئەوەی لەم نووسینە بکۆڵێتەوە، جگە لەو کوردییە شەق و شڕە، تێدەگات کە مەحمود سەنگاوییەک کە بروانامەیەکی نییە، وا لێرەدا دەیەوێت رۆڵی پارێزە و یاساناسێک ببینێت؟ دەیەوێت ببێت بە سەرۆکی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی یاسایی. ئەو چەند دێڕە لێکدانەوەی زۆر هەڵدەگرێت، کە پێویسستی بە بابەتێکی سەربەخۆیە قسەی لەسەر بکرێت.
شایانی باسە ئاسایشی کەلاریش ئاگاداری پلانی تیرۆرکردنەکەی کاوە گەرمیانی دەبێت، هەر بۆیە ئەمڕۆ 7 / 12 / 2013 (سەیوانی بەریوەبەری ئاسایشی کەلار). هەموو فەرمانبەرانی ئاسایش کۆدەکاتەوە، پێیان دەڵێت: هەر کەسێک زانیاریی بباتە دەرەوە، بۆ خۆم سەری پان دەکەمەوە.
به‌پێى زانیاریه‌كانى كوردستانپۆست، دوو رۆژ پێش كوژرانى كاوه، گۆران به‌رزان كه كوڕێكى سهرتاشراوه و له گه‌ڕه‌كى سه‌ركه‌وتنى كه‌لار پرسیارى ماڵى كاوه و دایكى كردووه. ده‌رباره‌ى شه‌وى هه‌ینى، كه گروپه‌كه كاوه‌یان شه‌هید كرد، به‌رپرسه باڵاكه‌ى یه‌كێتى ڕوونیكرده‌وه ئه‌ندامانى گروپه تیرۆرستییه‌كه‌ى سه‌ر به ده‌زگاى دژه تیرۆرى يه‌كێتی، نيوكاتژمێر پێش شه‌هيدكردنى كاوه گه‌رميانی بەدوای ڕۆژنامهنووسێكى سه‌ربه‌خۆی تریشدا گەڕوان له كه‌لار، واتە ویستوویانە ئەو شەوە دوو کەس تیرۆر بکەن، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه هاورێیەکی نزیكى كاوه بووه و ویستوویانه لە پێشدا ئه‌ویش بكوژن، به‌ڵام بۆیان نەکراوە، چونکە خه‌ڵكى له ده‌وروبه‌ر بووه و هه‌لیان بۆ نه‌ره‌خساوه. به‌رپرسه باڵاكه‌ى یه‌كێتى زانیاریی وردى بۆ كوردستانپۆست دركاند و ڕوونیكرده‌وه:
"ئه‌و گروپه‌ى كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه پیاوى لاهور تاڵه‌بانین، لە هەمان کاتدا كارى خراپه‌كاریش بۆ مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌نجام ده‌ده‌ن "، چونکە پێشتر پیاوی خۆی بوون، به‌پێى قسه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى، تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، لاهور تالەبانیی و مه‌حمود سهنگاویین، چونکە ئەم گروپە تەنها فەرمانی ئەم دوانە بەجێ دەهێنن.
سەرچاوەکە وتی: ئەو رۆژە پێش ئەوەی کە کاوە تیرۆر بکرێت بۆ پاش نیوەڕۆکەی کاوە گەرمیانی لە دادگای کەلار دەبێت، عەدنانی حەمەی میناش بۆ سکاڵاکەی کاوە ئامادە دەبێت، بەڵام پێشتر عەدنانی حەمەی مینا و عەلی شەهید مەحمەد کە بەڕیوەبەری ئاسایشی گەرمیانە، پێکەوە دادەنیشن و حاکمەکە بۆ ماڵی بەڕیوەبەری ئاسایش بانگ دەکەن، بە زۆر داواکەی لەوێدا پیدادەخەن، هەر بۆ رابواردنیش دوایی دەچنە دادگا، تا ئازاری دەروونی کاوە گەرمیانی بدەن. پاش نیوڕۆکەی بە کاوە دەڵێن: کەوا کەیسەکەت لە پۆلیسی گەرمیان نەماوە و براوە لە دادگای گەرمیانیش داخراوە.
شایانی باسە کاوە گەرمیانی لە سوید داوای یاسایی لەسەر مەحمود سەنگاویش تۆمارکردووە، وا چاوەڕوان دەکرێت تیرۆرکردنەکەی گوڕێک بە بەرەو پێشچوونی داواکەی بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست