په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به پرسی دارایی
Friday, 03/07/2009, 12:00
خوشك و برایانی به‌ڕێز ئه‌م كاته‌تان باش:
ئه‌مجاره ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر یه‌كێك له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدوێم كه بریتیه له پرسی دارایی واته مه‌سه‌له‌ی مالیه.
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه یه‌كگرتو بوه و چ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دوای دابه‌شبونی ئیداره بوه‌ته دو وه‌زاره‌تی دارایی، سه‌رچاوه‌ی دارایی داهات و خه‌رج به‌هیچ جۆرێك ئاشكرا نه‌كراوه بۆ خه‌ڵك، ته‌نانه‌ت بۆ زۆرایه‌تی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانیش.
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه له ساڵی 2003وه كه ئیتر هه‌رێمی كوردستان 17%ی داهاتی عێراقی پێدراوه و 2003وه تائێستا زیاتر له 25 ملیار واته زیاتر له 25 هه‌زار ملیۆن دۆلار هاتۆته كوردستانه‌وه، جگه له‌داهاتی هه‌رێم خۆی، بێئه‌وه‌ی ورده‌كاری جۆری خه‌رجكردنی ئه‌م پاره زۆر رونبكرێته‌وه.
بۆ نمونه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌مو مانگێك زیاتر له 30 ملیۆن دۆلار، واته رۆژێك زیاتر له یه‌كێك ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت كه له ساڵێكدا له 360 ملیۆن دۆلار زیاتر تێئه‌په‌ڕێت، له بودجه‌ی سلێمانی گه‌رمیان ئه‌مه وه‌رده‌گرێت، بێئه‌وه‌ی كه‌س و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئاگاداری جۆری سه‌رفكردنی بن، ئه‌مه سامانی هه‌مومانه سامانی هه‌مو خه‌ڵكه، خه‌ڵك حه‌قی خۆیه‌تی بزانێت چه‌نده و چۆن سه‌رفده‌كرێ، ئێمه ده‌مانه‌وێت عه‌داله‌ت له دابه‌شكردنی سامانی وڵاته‌كه‌ماندا هه‌بێت و عه‌داله‌ت له‌دابه‌شكردنی سامانی وڵاته‌كه‌ماندا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، عه‌داله‌ت له دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ناوچه‌جیاجیاكاندا هه‌بێت، هه‌وه‌ها ده‌مانه‌وێت شه‌فافیه‌ت له جۆری سه‌رفكردنیدا هه‌بێت.
بۆیه لیستی گۆڕان كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی:
یه‌كه‌م: داهات و خه‌رجی هه‌رێم كه پێكدێت له داهاتی ناوخۆ له‌گه‌ڵ 17% كه له به‌غداوه دێت به‌ئاشكرای و به‌رونی هه‌مو ساڵێك له په‌رله‌مانی كوردستاندا باسبكرێت و ورده‌كارییه‌كانی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بۆ خه‌ڵك بڵاوبكرێته‌وه.
دوه‌م: هه‌یئه‌تێكی نه‌زاهه‌ی سه‌ربه‌خۆ له كه‌سانی بێلایه‌ن ئازا‌و شاره‌زا به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی نه‌زاهه‌ی عێراق دابمه‌زرێت و ده‌سه‌ڵاتی لێپرسینه‌وه‌ی هه‌مو كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگایه‌كی حكومه‌تی و لێپرسینه‌وه‌ی هه‌مو گرێبه‌ستێكی نهێنی و ئاشكرای هه‌بێت.
سێیه‌م: یارمه‌تیدانی دارایی حیزبه‌كان به‌بێ جیاوازی به‌پێی قانون رێكبخرێت، بودجه‌ی حیزبه‌كان ملكه‌چی لێپرسینه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی نه‌زاهه‌و چاودێرای و دارایی و په‌رله‌مان بێت.
چواره‌م: رێگه‌نه‌درێت به كه‌سان و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری حیزبی و حكومه‌تی كه نفوسی خۆیان له بازاڕ و بازرگانی و كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌روه‌ها له كاروباری ئابوری و دارایی كه‌رتی گشتیدا به‌كاربهێنن، به قانون رێگه‌یان لێبگیرێت و سه‌رپێچیكه‌ر لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزای قانونی بدرێت.
پێنجه‌م: سیسته‌می موچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌ت سه‌رله‌نوێ رێكبخرێته‌وه، یه‌كێك له رێگه‌كانی دابینكردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سكاری موچه‌ی مانگانه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌تییه، جیاوازی له‌نێوان به‌رزترین و نزمترین موچه‌دا هه‌ندێكجار ئه‌گاته 200 جار، كه ئه‌مه بێدادییه‌كی ئاشكرایه له دابه‌شكردنی سامانی نیشتمانیدا، بۆ نمونه كه‌سانێك هه‌ن موچه‌ی مانگانه‌یان زیاتر له 10 ملیۆن دیناره، هی وایان هه‌یه زیاتر له 7 ملیۆن دیناره، هی وایان هه‌یه زیاتر له 5 ملیۆن دیناره، كه‌سانێك هه‌ن موچه‌ی مانگانه‌یان 140 هه‌زار دیناره یاخود كه‌متره، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ره‌وانه‌ی موسڵ و دیاله و تكریت و كه‌ركوكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان بپارێزن له ده‌سترێژی، ئه‌مانه موچه‌یان له 190 هه‌زار دینار زیاتر نییه، بۆیه ئه‌بێت:
1- سیسته‌می موچه به‌جۆرێك رێكبخرێته‌وه، له‌گه‌ڵ لایه‌نی كه‌مه بودجه‌ی مانگانه‌ی دابینكردنی پێویستیه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خێزاندا بگونجێت، واته موچه ئه‌بێت به‌پێی میزانیه‌ی عائیله رێكبخرێت.
2- موچه زۆره‌كانی پله تایبه‌تییه‌كانی ئه‌لف و بێ و وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌كان و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و سه‌ركردایه‌تییه‌كان كه‌مبكرێته‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا موچه نزمه‌كانی كارمه‌ندانی پله‌كانی خواره‌وه به‌رزبكرێته‌وه، به‌جۆرێك كه ژیانێكی ئه‌وتۆ بۆ كارمه‌ندێكی ئاسایی دابین بكات، كه شایسته‌ی مرۆڤی سه‌رده‌م بێت، قانونێك ده‌ربكرێت بۆ گێڕانه‌وی هه‌مو ئه‌و بینا و زه‌وی وزارو مومته‌له‌كاتانه‌ی حكومه‌ت كه له‌لایه‌ن حیزبه‌كان و كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه داگیركراوه، بگێڕدرێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت.
له كۆتایدا داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م كه ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئیسڵاحی نیزامی مالی له كوردستاندا بتوانێت جێبه‌جێ بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست