هه‌ڵوێستیی ڕۆشنبیره کورده‌کان له نێوان داکۆکیکردن له سووتاندنی کتێبه‌کانی پیربال و وێرانکردنی پیره هه‌ولێردا
Tuesday, 18/08/2009, 12:00
که‌م که‌سی هوشیار و ڕۆشنبیر هه‌یه دژ به‌سوتاندنی وشه نه‌بێت و باوه‌ڕه‌کانی له‌وه نه‌خولێته‌وه، کتێب به کتێب وه‌لام ده‌درێته‌وه، نه‌ک به‌سوتاندنی، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له نیشتماندا، ئه‌مه یه‌که‌م جاره کتێب گرده‌گڕێ و ده‌بێته دوکه‌ڵ و ده‌چیته ئاسمان تا ئه‌و هه‌ڵایه گه‌وره‌یه‌ی بۆ بکرێت؟ ئایا بۆ ئه‌وکاتانه‌ی، کتێبه‌کانی (ڕیبوار سێوه‌یلی) و(گۆڤاری لڤین) سوتێنرا، (مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر) تاڵان کرا، (گه‌ره‌که کۆنه‌کانی قه‌ڵا و قه‌برستان و ئه‌شکه‌وته مێژویه‌کان) تێکدرا، که‌سێك له‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ قه‌له‌مه‌که‌ی له‌سوتانی کتێبه‌کانی پیربال تیژ کردوه، که‌مپینی بۆ جار ده‌دا و شیعری بۆ ده‌نوسێت، فینگه فینگێتی بۆ کتێب سوتاندن، وشه‌یه‌کی پڕۆتستۆی هاوشێوه‌ی سوتاندنه‌کانی کتێبی پیربالی له‌ده‌م ئه‌هاته ده‌ر، تا هه‌ست بکه‌ین له‌ناخه‌وه له‌گه‌ل خه‌می کتێبه، نه‌وه‌ک له به‌جێهێنانی بریارێکی حزبی و ململانێیه‌کی سیاسی و ده‌ستخۆشیه‌کی به‌رپرس و پۆلێ دۆلاری دزراوی گه‌ل؟
ئه‌وانه‌ی دروشمی سوتاندنی کتێب سوتاندنی مرۆڤیان به‌رز کردۆته‌وه، ئه‌ی بۆ ئه‌و کاته‌ی شیخ ستارو سۆرانی مامه‌حه‌مه و ره‌ئوف کامیل و به‌کر عه‌لی و عه‌لی بۆسکانی و...چه‌ندین قه‌له‌منووسی تر، هزری فیکریان به گولله‌ی دوژمنانی قه‌له‌م سوتێنرا و چونه ژێر گل، ده‌نگتان که‌ڕ و گوێتان پڕ له‌مس بوو!؟
ئه‌ی ئه‌و چرکه‌ساتانه‌ی به‌رده‌وام گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بون ها ئه‌وڕۆژنامه‌نوسه ده‌ست ولاقیان شکاند و بردیانه دادگا، زیندانی کرا، 10 ملیۆن غرامه کرا... زۆرێکتان نه‌ک له‌به‌ره‌ی داکۆکی له‌قه‌له‌م بون به‌لکو سه‌رکوته‌که‌ره‌که‌ی بوون
ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوتاندنی کتێبه‌کانی پیربال کاردانه‌وه‌یه‌ی پۆلێ گه‌نجه، که‌پیربالیان وه‌ک باوکێکی روحی سه‌یر کردووه، چونکه پیربال نزیک به دوو ده‌یه‌یه به وشه‌نووسین و وتن هاوارده‌کات، ئه‌ی گه‌نجینه له‌م ده‌سه‌ڵاته یاخی بن، که‌چی له چرکه‌ساتی کۆتایی هه‌لبژاردن له‌سه‌ر مینبه‌رێکی ده‌سه‌ڵات ریکلام بۆ به‌رپرسی ژماره یه‌کی سه‌رجه‌م هه‌له و تاوانه‌کانی ده‌سه‌لات ده‌کات!؟ بۆیه ئه‌گه‌ر به‌راوردی تیرۆره‌کان و سوتاندنی گۆڤاری لڤین و کتێبه‌کانی رێبوار سێوه‌یلی، به سوتانی کتێبه‌کانی پیربال بکه‌ین، یه‌کێکیان هه‌ڵچونه، ئه‌وه‌ی تر په‌یامی زه‌نگی مه‌رگ بۆ قه‌له‌م و وشه‌یه.
ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆکارێکه‌وه ئه‌مانه‌ش تێ په‌ڕی بێت، ئه‌وا به‌چاوی خۆتان ده‌بینن له‌دوری 100 مه‌تری قه‌ڵا، له‌ئه‌نجامی دروستکردنی چه‌ندین ئه‌هرامی به‌رپرس و دروستکردنی باڵه‌خانه له‌سه‌نته‌ری شار، هه‌ولێری 6000 ساڵی ته‌مه‌ن به شارێکی که‌لتوری ئه‌ژمار ناکرێت؟، وه‌ئه‌م ده‌سه‌لاته چه‌ندین شوینه‌واری وه‌ک ئه‌شکه‌وتی به‌ستونه تێکداوه، به‌ردی سه‌نحاریب پاشای ئاشوریه‌کان له به‌ستوره دزیوه، قه‌برستانی مێژویی له سلێمانی و کفری ته‌خت کردوه، و 35 خانوی یه‌کێک له‌گه‌ره‌که که‌لتوریه‌کانی شاری هه‌ولێر (ته‌عجیل) کردوه تا بیکاته پاڕک بۆ میوانه خۆشه‌ویسته‌کانی بازاری نیشتمان، وه به‌رنامه‌ی تێکدانی زۆر شوێنی تریش له‌به‌رده‌سته، ئه‌ی بۆ وته‌یه‌کتان له‌ده‌م نایێته ده‌ر و بلێین ئه‌مه به‌ربه‌ریه‌تی ده‌سه‌لاته که وێرانی مێژوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات؟ ئاخر کتێب چاپ ده‌کرێته‌وه به‌لام پێم ناڵیین شارستانیه‌تی ولاتێک دوای روخانی چۆن دروست ده‌کڕیته‌وه؟. یان دروستکردنی بازاری نیشتمان له‌به‌رده‌م قه‌لا بێ وه‌رگرتنی مۆله‌ت، گه‌وره‌ترین سوکایه‌تیی و گاڵته‌جاری به یاسا‌و حکومه‌ت نیه؟
ئاخر چۆن باوه‌ڕ به ئازاد جوندیانی بکه‌ین، که جاری که‌مپین بۆ پیربال ده‌دات، له‌کاتێکدا له‌ته‌نیشت جوندیان، ئه‌شکه‌وتی بێستونه ی 2ملیۆن ساڵ، بارزانیه‌ک سه‌رجه‌م که‌ره‌سه‌کانی ژوره‌وه‌ی فڕی ده‌داته ده‌ره‌وه، که‌چی له‌و چرکه ساتدا ب بێده‌نگ ده‌بێت !؟ چۆن باوه‌ڕ به (قوبادی جه‌لیل زاد) بکه‌ین، که‌حه‌مه حه‌لاقی شاره‌که‌ی و له گه‌ل 11 هاوڕیی، به شیوازێکی فاشستانه شه‌هید کران و په‌یکه‌ری ئایشه گولی دایکیشی له‌به‌رچاوی تێکدرا، باره‌گاکه‌یان تاڵان کراو چاویشیان لێسورکراوه نابێت پرسه بۆ حه‌مه حه‌لاق دابنرێت، ئه‌ی چۆن له‌و چرکه‌ساته‌ی وێژادن و ئه‌خلاق ونبوو، ئه‌م شاعیره هه‌ست ناسکه، کۆپله شیعڕیکی بۆ نه‌هات؟، چۆن بروا به (نه‌زه‌ند به‌گی خان) بکه‌ین که په‌یکه‌ره‌که‌ی (عه‌بدولخالق مه‌عروف)ی شاره‌که‌ی ته‌خت کرا و سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ش، جه‌سته‌ی گه‌نجی تیرۆر کرا، بوێر نه‌بو به‌یه‌ک وشه‌ش ئیدانه‌ی پارتی بکات؟. چۆن به هات و هاواری پیربال بڕوا بکه‌ین، که‌له‌سه‌ر هه‌له‌په‌رستی و دورویی خۆی، خوێنه‌رانی کۆده‌تا به‌سه‌ری ده‌که‌ن، که‌چی هات و هاورێ ده‌گاته ئاسمان، وه‌لێ له‌ته‌نیشت ماله‌که‌ی شه‌ره‌فخانی، مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر تالان کرا، وه‌له‌ته‌نیشت مالی باوکی شوینه‌واری شارێک وێران ده‌کرێت که‌چی خۆی له گێلی ده‌دات. (پیربال و نه‌زه‌ند) گوێ له درۆکانی پارێزگاری شاره‌که‌تان مه‌گرن، ئه‌و نه‌خوێنه‌واره له شووینه‌وار به‌زه‌وقی پارتی قسه ده‌کات، ئێوه ده‌ئاخفن به‌فه‌ره‌نسی بڕۆن له‌سه‌نته‌ری یونسکۆ(پاریس) و به‌هێمنی له کارمه‌ندی پرسگه‌که بپرسن و بڵێین، ئایا دروستکردنی بازاری نێشتمان و چه‌ندین ئه‌هرامی به‌رزی له‌چه‌قی شار و له‌دوری که‌متر له 300 مه‌تر، به‌تاوان و ناپاکی ده‌ژمێردرێت یان به ئاوه‌دانی؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست