کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵى خانەنشین كردنى كادیرانى یەكێتى نیگەرانیەكى زۆرى لێكەوتۆتەوە

Wednesday, 01/12/2010, 12:00



لە28/11/2010 پڕۆژەى خانەنشینكردنى كادیرانى یەكێتى لەلایەن (د.بەرهەم سالح) موافقەى لەسەركرابەڵام ئەم پرۆژەیەیى كەوالەمەكتەبى سیاسى بۆئەنجومەنى وەزیران ناردرابو بۆخانەنشین كردنى كادیران لەدایكبوى ساڵى 1945تاكولەدایكبوى ساڵى (1965) دەگرێتەوە .
 پارتى تاكولەدایكبوى سالێ (1970)ى بۆكادیرەكانى كردووەبۆیەدوواى بڵاوبونەوەى هەوالێ خانەنشینكردن لەسەرجەم بارەگایەكانى یەكێتى نیگەرانیەكى زۆرلەناوكادیران سەریهەڵداوە.بەشی هەرەزۆرى كادیرانى یەكێتى لەدایكبوى ساڵەكانى 1966تاكولەدایكبوى ساڵى (1970) ن
.ئەمڕۆ1/12/2010(عماد ئەحمەد)لەبارەگاى مەكتەبى ڕێكخستن دەیگوت ئەگەردەرگاى خانەنشین كردنى كادیران بكرێتەوەكەسمان پێوەنامێنێت .
زۆرینەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى لەخانەنشین كردنى كادیرەكانیان دەترس لەبەرئەوەى لەڕابردووداهیچیان بۆكادیرانى ڕاستەقینەوماندوونەكردووەجگەلەخزموكەسوكارى خۆیان .بەڵام ئەگەربەم شێوەیەى كەبڕیارى لێدراوەتاكولەدایكبوى ساڵى 1965بكرێت ئەوەزۆرینەى كادیران بەتەواوى بێئومێددەبن وڕیزەكانى یەكێتى جێدەهێلن.
 بۆئەم مەبەستەش لەئێستاوەپارتى بەرنامەى وەرگرتنى كادیرانى یەكێتى دڕاسەدەكات جگەلەمەش پارتى لەڕێگاى دەزگاى (پاراستن) ژمارەیەكى زۆرى كادیرانى یەكێتى كڕیوەوئیختراقى زۆربەى بارەگاوئۆرگانەكانى یەكێتى كردووەكەمانگانەیارمەتى زۆرباشیشى بۆبڕینەوە.
لەئەندامى كۆمیتەبەسەروتاكودەگاتەكارگێرى كۆمیتەمانگانە (500) دۆلاریان دەداتێ لەئەندام مەڵبەندتاكوكارگێڕى مەڵبەندمانگانە(1000)دۆلاریان دەداتێ پلەكانى سەرووتریش زیاتروەردەگرن ئەوانەشى كەخزمەتیان زۆرەیارمەتیەكەیان زیاترە. سەرجەم یارمەتیەكانیش لەسنورى هەولێرلە(ساسان عونى وپشتیوان سادق)وەردەگرن ومانگانەبەنهێنى سەردانى بارەگاى پاراستن دەكەن شێوازى سەردانەكەشیان شەوانەدرەنگ لەدەرگاى پشتەوەى لق دەچنەژوورەوەبەئۆتومبێلى تایبەت بەكەسانى پاراستن یانیش چاویلكەى ڕەش دەكەنەچاویانودەمامكیان دەدەن زۆربەى شەوان (ساسان عونى)تاكودرەنگانێكى شەولەبارەگاى پاراستن پێشوازى لەم كەسانەدەكات كەلەناوئۆرگانەكانى یەكێتى بەنهێنى كاربۆپاراستن دەكەن. بەتایبەت مەڵبەندى هەولێر ئەگەردادپەروەرى لەناویەكێتى هەبوایەوخولى پەروەردەیى كادیران مابایەیەكێتى حالێ بەم ڕۆژەنەدەگەیشت كەلەناوەرۆك كۆتایى هات دوواى ئەم خانەنشینەش بەم شێوازەى باسمان كردبەشێكى زۆرى كادیران ماڵئاوایى لەیەكێتى دەكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە