کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی کراوە بۆ عیماد ئەحمەد

Friday, 18/05/2012, 12:00


نازانم بە چ زمانێک دەست خۆشیت لێ بکەم بە چ پێنوسێکیش شەهامەت‌ و پیاوەتیت بنوسمەوە بۆ مێژوی کوردایەتی ، سەبارەت بەو هەڵوێستە جوانەت بەرامبەر ئەو پێشمەرگە دێرینە کە بە دڵێکی فراوانەوە گوێت گرت لە کێشەو گرفتەکانی کاتێک بەرەو ڕوی کاروانی ئوتومبێلەکانت هاتو گوتی من ١١ ساڵە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بومو دەمەوێت گوێم لێبگریت.
 دەمەوێت پێش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تۆی بەویژدان‌ جێگری سەرۆکی ئەو حکومەتە‌یت ، پرسیارێکت ئاڕاستە بکەم بەڵام بە بێ‌ خەجاڵەتی وەڵامەکەیم بدەیتەوە؟
 کاک عیماد ئەو پێشمەرگە قارەمانەی ڕۆژگارو نەبونی وای لێکردوە پەنا بەرێتە بەردەم کەسێکی وەک تۆ؟ !! کە بە خەبات‌ ‌و ماندو بونی سەدان پێشمەرگەی قارەمانی وەک ئەو شۆڕش گێڕانە تۆ بویتەتە خاوەن دەسەڵات‌ و سەروەت‌ و سامان. گەر دیکتاتۆرێکی وەک ێەدام حسێن بوایە یان مالکی کە بە دوژمنی کورد ناو دەبریت ، ئەو ڕەفتارە نا جوامێرانەیەی تۆی بەرامبەر ئەو بەڕێزە دەکرت ؟!! کە نە هاوزمانی ئەو پێشمەرگەیەن‌ و نە هاو خەباتی بون‌ و نە هاوڕێی پێشمەرگایەتی بون.
 شەرم نیە بۆ کەسێکی وەک تۆ لەبەر دەم کامێراو ڕاگەیاندنەکاندا باسی خزمەت‌ و یەکسانی‌ و ئاسان کاری دەکەیت بۆ هاوڵاتیانی کوردستان، ئەم پێشمەرگە قارەمانەی ویستی قسەت لەگەڵ بکات لە ڕومادی و ناێریەوە هانای بۆ هێنا بویت؟ یاخود کۆنە بەعسی ‌و فیدای ێەدام بوو؟ یان کۆنە موستاشارێک بوو؟ تا شەرم بتگرێ و گوێ لە داواکاریە کەی نەگریت ؟. کە دڵنیام کۆنە جاشێک بوایە یان کۆنە بەعسیەک بوایە لە ئوتومبێلەکەت دا دەبەزیت‌ و چی داواکاریشی هەبوایە بۆت جێبەجێ دەکرت.
 ئەمەی تۆ کردت نەگ خودی خۆت بگرە ئەوەی لەم هەرێمە هەناسە هەڵبمژێت وەک مرۆڤ تەنانەت ئاژەڵیش هەستی هەبوایە وەک مرۆڤ شەرمەزار دەبوو بەرامبەر ئەو ڕەفتارە ناجوامێرانەیەت کە نواندت ، گەر بڵیم تۆ تاوانبار نیت لەوانەیە هەڵە نەبم ،بەڵام ئەوانەی تۆیان کاندیت کردوە بۆ ئەو پۆستەو ئەوانەی تۆیان کردوە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەوانە بەرپرسیاری یەکەمن لە هەموو ئەو تاوانانەی تۆو نمونەکانی وەک تۆ دەیکەن بەرامبەرو خەڵک‌ و پێشمەرگە غەدر لێکراوەکانی وەک ئەو قارەمانەی کە دەیان گەندەڵی وەک جەنابت ناگەن بە تۆزی پێی پێڵاوەکانی.
 کاک عیماد تۆ هەر ئەو کەسە نەبویت کە پێشمەرگەیەکی کەم ئەندام هانای بۆ بردبویت بۆ چارەسەر کردن پێی گوتوبویت ئەگەر چارم نەکەن نامەوێت بژیم خۆم دەکوژم،!! لە وەڵامدا پێت گوتوبو کەی ویستت خۆت بکوژیت من بە کامێرا وێنەت دەگرم !!. کەسایەتیەکی وەک تۆ ڕێزی کەم ئەندام‌ و پێشمەرگەو بنەماڵەی شەهیدانت لە لا نەبێت ، ئەبێت ئەو حکومەتەی ئێوە جێگری سەرۆکەکەین تا چەند سەرکەوتن بەدەست بهێنێت‌و جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت.
 لە کۆتایی نامەکەمدا داوا لە بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەکەم لێپرسینەوەت لەگەڵ بکات‌ و هەر بۆ ڕسوا کردنی جەنابتان ئەو پێشمەرگە قارەمانە بانگ بکات‌ و کێشەو گرفتەکانی بۆ چارەسەر بکات ،دڵنیام گەر ئەو بوایە ئوتومبێلەکەی دەوەستان ‌و گوێی لەو بەڕێزە دەکرت ،نەگ وەک ئێوەی گەندەڵ‌ و خۆبەرست ڕابکەن‌‌ و ئامادە نەبن بۆ چەند دەقیقەیەک گوێ بۆ گرفتەکانی پێشمەرگەیەکی قارەمانی بگرن کە بەخەبات‌ و تێکۆشانی ئەوان بوو تۆ ببیتە ئەم پیاوەی ئەمڕۆ.
 پێشمەرگەیەکی دێرین


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە