سه‌میر عه‌بدولمهه‌میمه‌ن بارزانی ده‌ست به‌سه‌ر200 ده‌فته‌ر دۆلاری هه‌ولێریه‌كان دا ده‌گرێت
Tuesday, 15/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 ههولێرشهوی ڕابردوو له یه‌كێك له خاوه‌ن پاره و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هه‌ولێر ئاگادار كراینه‌وه، كه‌ماوه‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌شێوه‌یكی گشتی فێری دیارده‌یەك بوون به‌ناوی پرۆژه و موساته‌حه و ته‌نده‌رو هێنانی كه‌لو په‌له‌وه پاره‌ی زۆر له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن و پاشانیش كاره‌كان جێبه‌یجێ ناكه‌ن و پاره‌كانیان بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن كه وه‌ك به‌رتیل و ڕه‌شوه وه‌ریان گرتووه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه سه‌میر عه‌بدولموهه‌میمه‌ن بارزانییە كه ئه‌مرۆ به پێی وته‌ی بارزانیه‌كان بۆته خاوه‌نی 200 ملیۆن دۆلاره به دزیی و بەتاڵانبردنی سامانی گشتی خه‌ڵكی كوردستان کۆیکردۆتەوە.
سه‌میر ئه‌مرۆ خاوه‌نه 12 كۆمپانیایه و كارگه‌ی بلۆك و هێنانی حه‌بی ڤیاگرایە، ئه‌و تاكه بریكاره بۆ هه‌ریمی دێنیت، كۆمپانیای ده‌رمان و خاونی پالاوتگه‌یه‌كی نه‌وتی بێ قانونیه له هه‌ولێر.
ئه‌مرۆ به‌ناوی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی به‌ناو مساته‌حه‌وه له خه‌لكه بێ پشتیوانه‌كه‌ی سه‌ندرایه‌وه له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی یه‌وه، له‌لایه‌ن سه‌میر بارزانی و مناله‌كانی مه‌سعوده‌وه به ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار وه‌رده‌گیرێنه‌وه وه‌ك دزیه‌كی نوێی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه.
ئه‌مرۆش سه‌میر 200 ده‌فته‌ر دۆلاری له 4 ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ولیر وه‌رگرتوه‌و زه‌ویه‌كانی یشی بۆ وه‌رنه‌گرتونه‌وه و دۆلاره‌كانیشی نه‌گێراوه‌ته‌وه و هه‌ره‌شه‌ی كوشتنیشی لێكردوون.
دوێنی نیهاد بارزانی و ره‌وه‌ند بارزانی و هیمداد بارزانی پاره‌ی موساته‌حه‌یان له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرت وه‌ك به‌رتیل و ئه‌مرۆش سه‌میر بارزانییشان زیاد كرد.
عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی باوكی سه‌میریش تا له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بوو بایی 30 ملیۆن دۆلار زه‌وی بۆ خۆی و ژن و مناڵه‌كانی له هه‌ولێر داگیر كرد" كه رۆیشتیش بایی 10 ملیۆن دۆلار مه‌وادی بیانیه‌كان كۆریه‌كانی برده‌وه بۆ ماله‌كه‌ی خۆی له سه‌لاحه‌دین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست