مه‌سعود نه زمانی کوردی ده‌زانێت، نه سیاسه‌ت!
Thursday, 13/09/2012, 12:00
3308 بینراوە
میژوو تابلۆیه‌که ته‌نیا خودی مرۆڤ تاوانباره له دیارییکردنی ڕه‌نگه ناشرینه‌کانی ئه‌و تابلۆیه.مه‌سعود گه‌ره‌کێتی میژووی بابی پیڕۆز بکات. ئه‌و نازانێت پیرۆزکردنی بیچمی سیاسی یانی سه‌قه‌تکردنی بیچمی سیاسی. سیاسه‌ت پڕۆسێسێکی بزێوی هه‌مێشه بگۆڕه. گۆڕان یانی جیاوازی له نێوان بوونه‌کاندا. گۆڕان بۆیه پێویسته، چونکه ژیان و زه‌مه‌ن پێویستی به گۆڕانه. سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر بێ ڕه‌خنه بوو، ده‌بێته زه‌لکاو. سیاسه‌تمه‌دار بێ ڕه‌خنه ده‌بێته مۆمیایه‌کی زیندوو، ئه‌رکی خۆیندنه‌وه وڕه‌خنه‌ی ئه‌کادیمییانه‌ی مێژوو کارکردنه له سه‌ر جیاوازییه‌کانی دوو زه‌مه‌ندا.
میژوو هاوکێشه‌یه‌کی ههمهچمکی(ئابوری.کۆمه‌ڵایه‌تی.ڕۆشنبیرییه)، که گشتی به‌سیاسه‌ته‌وه ده‌لکێ. خۆێندنه‌وه‌ی میژوو پێویستی به‌سیسته‌می ماتماتیکی سیاسییه‌وه هه‌یه.
با بزانینین خۆێندنه‌وه‌ی ماتماتیکی سیاسیی بۆ مێژوو چییه ؟0+0= 0(سفر0 ژماره‌یه) له‌هاوکێشه‌ی ماتماتیکدا کاتێک(سفر0) نرخی هه‌یه، که له پێش ژماره‌یه‌کی تره‌وه بێت وه‌ک جیاوازی ئه‌م دوو(سفره)(20) و(02) واته(سفری 0)ی دوای ژماره نرخی نییه.له‌سیاسه‌تدا به چ میژوویه‌ک ده‌وترێ(سفر 0)؟.
به‌و مێژووه‌ی، که هیچ به‌رهه‌مێکی سیاسیی نه‌بێ. بابزانینین میژووی(هه‌رای ئهیلوول)چ به‌رهه‌مێکی سیاسی(بۆ کورد) هه‌بووه؟
ژیانی مڕۆڤ+ کرداری مڕۆڤ = به‌رهه‌م یانی میژوو
ژیانی مه‌لامسته‌فا +کرداری مه‌لامسته‌فا= به‌رهه‌می مه‌لامسته‌فا . میژووی مه‌لامسته‌فا.
ژیانی مه‌لا مسته‌فا + هه‌ڕای ئه‌یلول= ئاشبه‌تاڵ یانی(سفر 0).
مه‌سعود گه‌ره‌کێتی به‌دڵی ئه‌و و ویستی خۆی ئه‌و میژوو بنووسرێته‌وه. بخۆیندرێتهوه.
ئه‌وه ئه‌نجامی تۆژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه سیاسییه‌کانه، فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیی و ئیسلامی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه. هه‌ردوو فه‌لسه‌فه‌که له ئاستی پرسیاره‌کاندا ئیفلیجن. مادام ئه‌و دوو فه‌لسه‌فه‌یه له ڕه‌حمی کۆمه‌ڵگای پڕکێشه‌دا له‌دایک بوون و به پێی سیسته‌می دیالێکتیکی کۆمه‌ڵگاش. هه‌میشه له ڕه‌حمی کۆمه‌ڵگادا (گرفت) له‌دایک ده‌بێت. بۆیه هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌ک(پیڕۆز کرا) ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه سه‌قه‌ت ده‌بێت. هه‌رچه‌نده هه‌راکه‌ی مه‌لامسته‌فا له سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی وفه‌لسه‌فی ئایدیۆلۆیجی ئیستراتیجی نه‌بوو.
هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێک و قۆناغێکی سیاسی ده‌چێته ژێر ڕووناکی خۆێندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی میژووه‌وه. ئه‌وه ئه‌نجامی خۆیندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی میژووه، که (ستالین)بۆ نه‌ته‌وه‌ی ڕوس له(لینین) باشتر بوو له ته‌ک ئه‌وه‌شدا (ستالین) ڕوس نه‌بوو. جورجی بوو. هه‌ر به ویستی ستالین جورجیا داگیرکرا. خرایه سه‌ر سۆڤێت.
تێکدانی ئه‌م نه‌خشه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه هۆی دروستبوونی شوڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917بوو تۆ ده‌زانی(لینین) به‌کرێگیراوی(سیخور)ی ئه‌ڵمانیا بوو؟ تۆش و کۆمۆنیسته‌کان با بزان شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی1917ڕوسیا و فاکتێکی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له‌سه‌ر باشوری کوردستان بووه؟1+ .
تۆ ده‌زانی(هیتلر) فاشی و دیکتاتۆر بوو، به‌ڵام وه‌ک تۆ وجه‌لال(دز) نه‌بوو.
(له‌ساڵی1931 کۆی ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی هیتلر 800.000 که‌س بوون. هه‌ر ئه‌ندامه ساڵی 12 مارکی ئابونه ده‌دا. داهاتیان له‌سه‌ر چاپکردنی په‌رتووک وفرۆشتنی ڕۆژنامه و بلیتی کۆڕگرتن بوو. ساڵی 1932 12 میلوین مارک قه‌رزار بوون. له27 ینایر1932 له هۆڵی یانه‌ی پیشه‌سازی شاری (دیسلدۆڤ) هیتلر کۆڕیکی بۆ سه‌رمایه‌داران گرت. له ئه‌نجامی ووته‌که‌یدا پاڕه‌یه‌کی باشی بۆ پارته‌که‌ی کۆکرده‌وه.+2
جیاوازی له نێوان هه‌رای سیاسی و شوڕش دا
هه‌رای سیاسی(فه‌وزای سیاسی) له‌کاتی قه‌یرانی سیاسی‌دا. ئه‌و پڕۆسێسه‌یه که کۆمه‌ڵه که‌سانێک ده‌یکه‌ن(بێ ئیستراتیجی و ئایدۆلۆجی سیاسی)
ئیستراتیجیتی هه‌رای ئه‌یلول(دیموکراتێت بۆ عیراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان) ئه‌نجام (سفر0)
ئایدۆلۆیجی پارتی (پارتی دیموکراتی کوردستان) (سفر0) له‌دوای مه‌لامسته‌فاوه چۆن و به چ پڕۆسێسیکی دیموکڕاسی مه‌سعود بووبه سه‌رۆک(سفر 0)؟
شۆڕش: دوو جۆره
1:شوڕشی کت‌وپڕ: له ئه‌نجامی توڕه‌بوونی جه‌ماوه‌ره‌وه دروست ده‌بێت دواجار سه‌رکردایه‌تیه‌کی سیاسی کاتی دروست ده‌بێت بۆ ڕابه‌رایه‌تی شۆڕش.دوای سه‌رکه‌وتن سهرکردارهتێکه به‌شێوه‌ی دیموکراتی ده‌گۆڕدرێ وه‌ک شورشه‌کانی ووڵاتانی سۆسیالیستی کۆن.
2: شۆڕشی پێشکات. واته پێش ده‌ستپێکردن به‌شۆڕش پێشکات ئاماده‌ی بۆ کراوه. بڕیاری ئه‌م شۆڕشه به‌ده‌ست تاقه که‌سێکه‌وه نییه.سه‌رکرده‌یه‌کی هه‌میشه‌ی نییه.
چۆن هه‌ڕای ئه‌یلول دروست بوو ؟
له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه، به ئیستاشه‌وه(به‌هاری عه‌ره‌بیش)3+ ده‌ستی ده‌ره‌کی بوونی لههاوکێشهسیاسییهکاندا هه‌یه. لکاندنی باشوری کوردستان به‌عیراق و دروستبوونی ئه‌م نه‌خشه سیاسیه‌ی ئێستای عیراق له‌سه‌ر بوونی پیتڕۆڵ بووه. ساڵی 1958 که قاسم کوده‌تاکه‌ی کرد هێزی ده‌رییایی ئه‌مه‌ریکا جوڵه‌ی کرد، که‌شتییه سه‌ربازییه‌کانیان گه‌یشتنه ده‌ریایی سپی نێوه‌ڕاست. سۆڤیتیش مه‌لامسته‌فای نارده‌وه بۆ عیراق. بۆ بیڵانسی سیاسی ئیستراتیجیتی شه‌ڕی سارد. به‌یانی 11ئازاریش تاکتیکی سۆڤیه‌ت بوو. نه‌ک زرنگی مه‌لامسته‌فا و ویستی ڕاستی به‌عس.
له‌ئانجامدا(هه‌رای ئهیلوول) لێکه‌وته‌وه، وه‌ک ته‌کسی لێهات. کێ پاره‌ی بدایه ده‌یتوانی(لێبخوڕێ).
مه‌سعود چییه؟
حه‌ز ده‌کات پێی بڵێن سه‌رۆکی هه‌ریم، که‌چی وه‌ک سه‌رۆک ڕۆڵ نابینێ (گشت ناوچه‌ی سۆڕان کیمییاوی لێ‌بدا) به‌خه‌یاڵیدا نایه‌ت. ئه‌وه نییه ؛ کوڕه‌کانی زیاتر له ژماره‌ی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه میلوین دولاریان دۆڕاندوه. تا ئێستاش دانیشتوانی ئه‌و شاره داماوه ئاوی کرماوی ده‌خۆنه‌وه.
که‌رکوکی عه‌یامێکه فڕۆشتویهتی باسی ماده‌ی 140 ده‌کات. درۆ ده‌کات و ده‌بێت چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ن. حه‌ز ده‌کات پێی بڵێن سیاسی، که‌چی سیاسیی نییه و بۆ خۆی ڕۆڵی داشی شه‌تڕه‌نج ده‌بینێ، هه‌ر ڕۆژه هێزێک یاریی پێ ده‌کات. ئه‌یاد علاوی ووتی:(ئێستا سه‌ره‌ی ئێمه‌یه یاری به مه‌سعود بکه‌ین). مه‌سعود به‌ناوی جه‌وله‌ی سیاسی نه‌خۆشی پێسته‌وه ده‌چێت بۆ ئه‌وڕوپا، که‌چی له ته‌ک بازاری مافیاکاندا بازاڕ ده‌کات و دۆلار ده‌شواته‌وه. مه‌سعود نه‌ک سه‌رۆکێکی خراپه، ته‌نانه‌ت باوکێکی خراپیشه، بۆیه کۆڕه‌کانی قومارچی و داوێنپیس ده‌رچوون.
مه‌سعود ده‌ڵێت: سزای ئه‌و که‌سانه ده‌ین سوکایه‌تی به ئه‌یلول و به پیشمه‌رگه ده‌که‌ن:
من وا بۆ بیست ساڵ ده‌چێت ساڵه ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سلیمانی، چه‌ته‌کانی جه‌لالی که‌مینیان بۆ داناوم. که ته‌له‌فون له ته‌ک خوشکه گه‌وره‌که‌مدا ده‌که‌م(دایکی دوو کوڕی کوژراو) ده‌ڵێت که هاتیته‌وه دوو مه‌ڕت بۆ ده‌که‌م به(قوربانی).
مه‌سعود به‌ده‌می خۆی به میدیای خۆی ووت: (3000) پێشمه‌رگه‌مان کرد به قوربانی تورکیای برا.3000 دایک.3000 باوک؟ چه‌ند هه‌زار بێوه‌ژن؟ چه‌ند هه‌زار هه‌تیوو؟چه‌ند هه‌زار کوڕی گه‌نجی بێ ژن؟ ئا لێره‌دا هه‌قی خۆیه‌تیی له مه‌سعود بپرسیین کامیان سوکایه‌تییه. گریانی ئێمه بۆ ئه‌و 3000 هه‌زار کورده، یان پێکه‌نینی تۆ؟
مه‌سعود نه زمانی کوردی ده‌زانی، نهسیاسهت!
به پێی یاسایی دژه تیرۆر
(هه‌ڕه‌شه. پلان.کردار) بۆ تیرۆر هه‌ریه‌که‌یان سزای خۆی هه‌یه. هه‌ڕه‌شه یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ تیرۆر. ده‌کرێ مه‌سعود له کوردستاندا تیرۆرکردنی بۆ بچێته سه‌ر، وک (سه‌رده‌شت و سۆران و دکتۆر عبدالستار) و ده‌یان که‌سی تر، ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌که‌ی مه‌سعود بخرێته ژێر پڕسیاری یاساییه‌وه(سزا ده‌درێ).
له‌کۆتایی ووته ههڕهشاوییهکهیدا، که‌چی مه‌سعود (ئاڵایه‌کی سپێ) به‌رامبه‌ر مالکی هه‌ڵکردوه.
هۆی ئه‌م ههڵهسیاسی و زمانه‌وانییه‌ی مه‌سعود چییه؟ ئه‌میش وه‌ک گشت دیکتاتوره پڕیمێتیفهکانی ڕۆژهه‌ڵات بێ ئه‌وه‌ی ڕاۆێژ به‌که‌س بکات، وه‌ک جالال(بڵمه‌بڵمی) سیاسه‌ت ده‌کات.
ئه‌و ووته‌یه‌ی(گیرهارد شرۆده‌ر) دژی سیاسه‌تی(هیلمۆت کۆڵ) بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیران خویندیه‌وه(50)که‌س هاوبه‌شی نووسینه‌که‌ی بوون.
ئه‌م ووتاره پڕسیارێک له من ده‌کات!
بۆچی مه‌سعود و جه‌لال هێنده پیسن و که‌چی نیو سه‌ده زیاتره مرۆڤی کورد ده‌کوژن و به کوشت ده‌ده‌ن، که‌چی تا ئیستاش هه‌ر سه‌رکرده‌ن؟
وه‌ڵام : شیخ خوڕشیدی خه‌زنه‌ی ده‌فه‌رموێ:
چ خۆی چ باوکی له سکی دایکیانه‌وه نه‌بوون به دیکتاتور، به‌ڵکو ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان دروستمان کردن. بهبێدهنگیمان.+4
سه‌رچاوه‌کان:
1: گۆڤاری Der Spiegel . ژماره 50 ساڵی 2007 .
2: .. Konrad Heiden 1934.... Geburt des Dritten Reichs
3: به‌هاری عه‌ره‌بی و پایزی کوردی له پڕۆژه‌ی ئیمپریالیزمی نۆێ دا. د.جزا چنگیانی
4: (سبه‌ی 04.10.2011) شێخ خوڕشید خه‌زنه‌ی له‌مه‌ڕ دکتاتۆر حافز ئه‌سه‌د و بشاری کوڕی.