روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌ندێک له نووسه‌ر و خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان
Monday, 15/11/2010, 12:00
هه‌ندێک له نووسه‌ر و خوێنه‌ر له کاتیی به‌کارهێنان و نووسینی وشه‌ی (پێشمه‌رگه) ده‌نووسن (پێژمه‌رگه)، ئه‌م نووسینه هه‌ڵه‌یه، چونکه پێشمه‌رگه به‌واتای پێش‌گرتن له مه‌رگ، یان چوونه پێشی مه‌رگ، ئه‌وانه‌ی، که ده‌نووسن پێژمه‌رگه، دیاره ئه‌و لاو و که‌سه ته‌مه‌ن منداڵانه‌ن که له دوای راپه‌ڕینه‌وه گه‌وره‌بوون و پێگه‌یشتوون، وشه‌که چۆن له زاریاندا به خێرایی دێته ده‌رێ واده‌زانن ده‌بێت هه‌رواش بنووسرێت. ئێمه نامانه‌وێت وه‌کو ره‌خنه‌یه‌ک له‌و که‌سانه روونکردنه‌وه‌که‌مان بنووسین، بۆیه به‌م چه‌ند دێڕه ئه‌و به‌ڕێزانه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که ئێمه ناتوانین به ته‌واویی به نووسینه‌کانیاندا بچینه‌وه و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانییان بۆ چاک بکه‌ین، نه‌ک ته‌نها که‌سێک به‌ڵکو ده‌یان که‌س به به‌رده‌وامیی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌کات و به‌و شێوه‌یه ده‌نووسن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیش ناوی (کوردستان)یش به (کوردوستان) ده‌نووسن. تکایه که‌مێک به وشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی ئه‌و وشه و ناوانه‌دا بکه‌ن.
له‌گه‌ل رێزمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست