حاجباتیەكانى دەردەكەى تاڵەبانى
Tuesday, 08/01/2013, 12:00
*- دەرێن هەندەك مەنسول هەرامەى كەونە چەپ و ماركسى ،ئەوانەى خوداى ناپەرستن و ئیمانیان بەنوێژو تاحەت نینە، لەبەر خەتیب و مەلاى مزگەوتان پاڕاونەتەوە تا لە نوێژى جوحمەیدا بە توندى دوحاى لۆ سەرۆك بكەن.(دەبێت پێان گوتبێتن لەخوداى بپاڕێنەوەلۆى یان لەلینین وئینگلس)؟
*- شەوى دى تەلەفزیۆنى وانێك براویكردەوە كە كۆمەرێك شەخسى ماستاو چى لۆخاترى ئەوەى ێعەتى تاڵەبانى بڕەك چاتربێت خوینیان بەخشیوە..ئەتو برەى خوین بەخشین بیتە هاناى؟(ئەدى ئەوانەى بەناهەق بەدەستى وان خوینیان رژاوە حەفویدەكەن)؟؟
*- لەجێیەكى دیكە دیتم هەنێك برادەر بەپاچ و پێمەڕان عەردیان دەكێڵا،پرسیم ئەوە چدەكەن؟ گۆتیان،ئەمە بەنیازین نەمام و درەختان بڕوێنین،بەركوم خودا بیكاتە شیفاى سەرۆك.(حزب وحزبیەكان كە عاڵیان شڕۆڵە بوو دەبنە مەلائیكەت و عەبیبى رەعمان،)
*-لەكن مەحرەزى ترومبێلان (مەحرەزى حلوجان) شەخێەك هەستاوە پارەى لە خەركى خڕكردۆتەوە ،گۆتیەتى دەیدەین بەكاوڕەك و سەرى دەبڕین لە بۆ تاڵەبانى، بەشكوم بەو سەبەبە یەكێتى شتێكمان لۆ مەیسەر بكات.(خێرەك بەپارەى علوج بێت ولۆ سەرۆكى علوجى بكەیت ، لۆ حاسمانى برند نابێتەوە برالە)
*- لەمحەلەیەكى شار مقەرەكى یەكێتى بەخاترى ئەوەى سكرتێرەكەیان، ئەوجارەش كفنان بدڕێت و بكەوێتەوەسەرلاقان،گۆشتیان كردۆتە خێر، بەرام هەر مارەك روبحە كیلۆ یان نیوكیلۆیان لۆناردون. (تۆبرێیت تاڵەبانى هەر ئەوەندى قیمەتى هەبێت)؟؟
*- هێشتاكانێ تاڵەبانى لەژیاندایە و عەیاتى لەبەر ماوە،بەرام وەكو بەحس دەكرێت قیسمێك لە قەناتە ئیحلامیەكان لەئیستاوە هەمووچشتێكیان بۆ وەفاتى تاڵەبانى عازركردوە،وەكى ژیاننامە و شتەكانى دیكە.چاك دەزانن دەردى بێ دەرمانە(باقرم ئەوانە دریان خەبەرى دایە ئەوجارە ئەو زەلامە هەر ناستێتەوە)
*- ئیزاحەكانى یەكەتى كوردسات و گەلى كوردستان،ئیدحاى ئەوهە دەكەن كە مانەوەى تاڵەبانى و لۆكورد و عیراق و زەرورە،لۆ ئەوەش سەرنج و مولاعەزەى خەركانیان وەردەگرت ،تابرێن ببینن ئەوە خەركانیش تەواولۆى بەپەرۆشن و حەجمینیان لێ بڕاوە،بەرام ئەوەى جێگەى قەشمەرى بوو ،ئەوەى موقابەلەى دەكرا و لاقیتەى دەخرایە بەر زارىتا قسان بكات هەموویان كادرى عیزبى و سەرنوسەر و ئەعزاى مەتكەبى راگەیاندنى خۆیان بوون.(لایان مەمحلومە لەخویان واوەتر كەس پەرۆشى نیە و ددانى خێرى پێدا نانێت)
*- بۆخاترى ئەوەى تاڵەبانى ئەمجارەش عەیاتى لەبەر بگەڕێتەوە عەبلى مردن بپسێنێت ،مەڵبەندى رێكخستنەكەى هێرو هەستاوە،پارەى داوەتە دوكانى لفە و كەس و شتەكان تابیكەنە دیحایە وشت، كەبرێن ئەوانیش لەپەرۆشى سیعەتى تاڵەبانین و بۆخاترى ئەوەى بەسەر مردندا شەقاو هەڵبێنێت بەبێ موقابیل لەفە دەدەنە ئەو حالمە .(بەلەفەو دووان خەركى تێرنابێت.خۆتان غەشیم مەكەن)
*-دەرێن تەیرى گول عاشقە دارى ژەقنەبووتە،لەو هەموو رەئیس و مەلیك و قائیدانەى حالەم، بەتەنى تەقێ و بەس بەشارول ئەسەد لەتاڵەبانى پرسیوەتەوەو چەپگە گوڵى تەقدیم كردووە.(رەنگبێت درى خەبەرى دابێت،كە هوردووكیان پێكەوە ئۆغردەكەن)
*- لەگەر براوەبونى هەوارى نەخۆشكەوتنى تاڵەبانى وبەپرتاوبەڕێكردنى لۆ ئەوروپا،هەنێك مەنسولى كنە خۆمان دەستیان بەسەر پارە وخەزێنەى میللەتدا گرت و،گەسكیان لەبانقەكاندا ، لەبەر ئەوهەى محاشى ئەو خەركى فەقیر و موحتاجە تا ئەلحان نەدرایە (ئەمە یەك قروشمان ناوێت هەمووى لۆخۆتان بەس بڕۆن و بیبەن و لەكۆرمان ببنەوە)
*- لەبۆخاترى ئەوەى سەرۆكى عكومەت بكەوێتەوە سەر پێیان ، عەزانەیەكى ئەهلى لە شارى قەراو منارە ،قەرارى داوە مەسروفى هەمو تولفە مەعێومەكان حائیدى وى بێت،یەك درهەم لە داك وبابى ئەو مندارانە وەرنەگرێتن،(هەرباشە ئەوەش لۆ موستەقبەل خێرى هەنە،حەقیان لۆ دەكەنەوە)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست