پارتەکان پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە، بۆیە بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پیشنیاریك بۆ هاونیشتمانیانی ئازادیخوازی كوردستان لەبارەی كردنەوەی ئاگری نەورۆزی ئەمساڵەوە

Saturday, 10/03/2012, 12:00








یەكێتی و پارتی وەكو چۆن هەموو شتێكیان بە حزبی كردووە لە كوردستاندا، هەموو بۆنە نیشتمانیەكانیان كردووەتە حزبی، ئاگركردنەوەی نەورۆز كە مێژوویەكی دور و درێژی هەیە وهیچ پەیوەندیەكی بە یەكێتی و پارتیەوە نیە، كەچی ئەوە چەندین ساڵە ئەو یادەیان بەحزبی كردووە، ئەوبوو پارسالأ هاونیشتمانیانی سەراكانی ئازادیەكانی كوردستان بۆ خۆیان ئەو یادەیانكردەوە و دوور لە دەستی حزبەكان و بۆنەكەیان بەنیشتمانی كردەوە. بۆ ئەوەی ئەم ساڵیش ئەو یادە بە نیشتمانی بكەینەوە پێویستە چی بكەین باشە؟
وەكو ئاشكرایە ئەوە چەند رۆژێكی ماوە كە ئاگری نەورۆز بكرێتەوە لە كوردستان، بەڵام وەكو پیشەی هەمیشەیان ڤایرۆسەكانی جەلالی و بارزانی ئەیانەوێت ئەو یادە بە حزبی بكەن و لە یادەكەدا بەرپرسە ناوگەلأ نەخۆشەكان و تاڵانچیەكانیان قسە پروِوپوچ و پڕ لە درۆ و سواوەكانیان بەدەن بەگوێی هاونیشتمانیانی كوردستاندا.
لە سایتی كوردستانپۆستی ئازیزەوە پیشنیار ئەكەم بۆ هاونیشتمانیانی ئازادیخوازی كوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی بۆ خۆیان شوێن هەڵبژێرن و لە دەوری یەك كۆببنەوە و ئاگری نەورۆزی لێبكەنەوە.
پێشنیار ئەكەم بۆ هاونیشتمانیانی ئازادیخوازی شاری سلێمانی دوور لە هەموو عەقڵێكی حزبی بۆ خۆیان لە پێش سەرای ئازادی سلێمانی ئەو یادە بكەینەوە بەشێوەیكی هیمنانە، داواش لە هونەرمەندە ئازادیخواز و سەربەرزەكان دەكەم، بەشێوەیكی خۆبەخشانە ئەو رۆژە لەوێ ئامادەبن و شادی و خۆشی بخەنە دڵی خەڵكی ئازادیخوازی سلێمانیەوە.
هەروەها داوا لە هاونیشتمانیانی ئازادیخواز ی سەرجەم شارەكانی تری كوردستان دەكەم كە بۆ خۆیان شوێن هەڵبژێرن و دور لە هەموو عەقڵێكی حزبی یادەكە بەڕێوەبەرن ، بۆ ئەوەی ڤایرۆسی حزبی لە جستەی یادە نیشتمانیەكان بكەینەوە . هەروەها ببێتە نرێتێكیش ساڵانەهاونیشتمانیان بۆ خۆیان ئەو یادانە پیرۆز بكەن و دور لە ڤایرۆسەكانی حزبەكان.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە