به‌هاری عه‌ره‌بی، كورده‌كانیش ده‌گرێته‌وه
Saturday, 28/05/2011, 12:00
له عه‌ره‌بیه‌وه: عه‌بدول محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د.سبه‌ی
چاودێران پێیانوایه به‌هاری عه‌ره‌بی، عێراقیهكانیشی لێ بێبه‌ش نیه، هه‌رچه‌نده ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باس له بنیاتنانی دیموكراسیه‌كی پته‌و ده‌كات له‌و وڵاته‌دا، كه به‌ربه‌سته له‌دژی ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ی له ناوچه عه‌ره‌بیه‌كاندا ده‌ستیپێكردوه.
نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی عێراق له سه‌ركرده‌كانیان، به ته‌نها عه‌ره‌به‌كانی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ناڕه‌زاییه په‌لی هاویشتوه بۆ كورده‌كانیش.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (كریستیان ساینس مۆنیتۆر)ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: سه‌ركرده‌كانی كورد له كوردستانی عێراق به هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، حكومه‌تی هه‌رێم به توندوتیژی و سه‌ركوتكردن روبه‌ڕوی خۆپیشاندانه‌كان بوه‌ته‌وه.
له شاری سلێمانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ده‌سه‌ڵات هێزیان له‌دژی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه به‌كارهێنا كه له گۆڕه‌پانی سه‌رای شاره‌كه داوای دیموكراسیان ده‌كرد، ئه‌و گۆڕه‌پانه ببوه بنكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی سه‌دان خۆپیشانده‌ر كه زۆربه‌یان له توێژی لاوان بون و داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و تۆڕه‌كانی خزم خزمێنهیان ده‌كرد، كه له‌لایه‌ن هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
له‌م هه‌فته‌یه‌شدا ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵی به زمانی ئینگلیزی له‌ژێرناوی (زه كوردیش تریبون) كرایه‌وه كه ده‌مامكی له‌ڕوی سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌ڵماڵی، ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ڵێت، "دوای 20 ساڵ له حكومڕانی ده‌سه‌ڵاتی كورد له كوردستانی باشور، خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌و سه‌ركوتكردنی ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڕویدا گه‌یشته لوتكه، هه‌مو ئه‌وانه‌ش ئاماژهبون بۆ سه‌رله‌نوێ چاوخشاندنه‌وه به ئاسۆی نه‌ته‌وه‌كه‌مان".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی كریستیان ساینس مۆنیته‌ر، ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌سته‌واژه‌ی (باشوری كوردستان)ی له بری (كوردستانی عێراق) به‌كارهێناوه، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش خه‌ونبینینه به كوردستانی گه‌وره‌وه كه به‌شه‌كانی به‌سه‌ر سوریا‌و عێراق و توركیا‌و ئێران‌دا دابه‌شكراوه.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كه به‌ڕوی سه‌ركرده‌كانی كوردا له ناوچه‌یه‌كی ئارامی ئه‌وروپادا، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌وپڕ و فراوانی بۆ سه‌ركوتكردنی رۆژنامه‌نوسان ده‌ستپێكردوه، كه زۆرجار له تۆماركردنی داوای ته‌شهیر و لێدان و سوكایه‌تی پێكردن و ده‌ستگیركردن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن خۆی بینیوه‌ته‌وه؛ هه‌روه‌ك رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ و رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور تۆماریانكردوه، له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباته‌وه 44 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و 23 روداوی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراوه.
له‌وباره‌یه‌وه سارا وتسن، له رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ، له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو "له كاتێكدا كه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی فراوانی داخوازیدایه له دژی كۆتاییهێنان به سه‌ركوتكردن و توندوتیژی، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان كار بۆ ده‌مكوتكردن و تۆقاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌كات كه ره‌خنه‌یان لێده‌گرن".
له‌و میانه‌یه‌شدا جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، چه‌ند داوایه‌كی یاساییان له دژی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (لڤین) تۆماركردوه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و عه‌شره‌تی هه‌ردو سه‌رۆك، كۆنترۆڵی ته‌واوی جومگه جیاجیاكانی ژیانی سیاسی كوردستانیان كردوه و له‌نێوان خۆیاندا به‌شیان كردوه.
رێكخراوی (هیومان رایتس ۆچ)یش رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی 11ی ئایار هێزه ئه‌منیه‌كان به لێدان و سوكایهتیپێكردن هێرشیان كرده سه‌ر بڕیار نامیق، په‌یامنێری تۆڕی هه‌واڵی كوردی knn، دواتریش رۆژنامه‌نوسانی دیكه بڕیاریاندا خۆیان بشارنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی روماڵی ناڕه‌زاییه‌كانیان دژ به حكومه‌تی هه‌رێم كردبو له مانگی نیساندا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به (سۆران عومه‌ر)ی رۆژنامه‌نوس دراوه كه بهشداربوبو له رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان له دژی گه‌نده‌ڵی و دواتر له 19ی نیساندا خۆ شارده‌وه.
سۆران عومه‌ر بۆ رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ وتویه‌تی: "ته‌نها تاوانم ئه‌وه بو كه ره‌خنه‌م له هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردو پارته ده‌سه‌ڵاتداره ده‌گرت". ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌وڵیانداوه بیڕفێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه و پێشتریش هه‌وڵیانداوه منداڵه‌كه‌ی بڕفێنن.
سه‌رچاوه:
ماڵپه‌ڕی ئیلافكریستیان ساینس مۆنیتهرماڵپهڕی زه كوردیش تریبون
http://kurdistantribune.com/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست