قه‌ڵای ده‌م ده‌م - Dum Dum Castle
Friday, 19/04/2013, 12:00
گه‌نجینه‌ی میراتی هونه‌ری مێژوویی وه‌ک هۆنراوه‌و په‌خشان و وێنه‌و نه‌خشه‌ی هونه‌ری و به‌رهه‌می فۆلکلۆریو گۆرانی و مۆسیقای فۆلکلۆری و حه‌یران و چیرۆکه‌کانی گوێ ئاگردان چاکترین سه‌رچاوه‌ن بۆ نیشاندانی ڕاستی ڕوداوه‌کانی مێژوو، له‌به‌رئه‌وه به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له گه‌نجینه هونه‌ریه‌کانی مێژوو ناتوانین هه‌نگاو بنێین بۆ پێشکه‌وتن، و زیاتر به شارستانی بوونی کۆمه‌ڵگامان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕیزی شارستانی میلله‌تانی پێشکه‌وتوودا بناسرێین. هه‌تا نوسینه‌وه‌ی مێژوو ده‌بێ به توانایه‌کی زانیاری هونه‌ریه‌وه تۆماربکرێن. کارکردن له‌سه‌ر سه‌رچاوه مێژوویی یه‌کان له ئه‌ستۆی نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانه، ئه‌وه به‌س نیه مرۆڤ پێناسه‌ی دانیشگاو ماسته‌رو دکتۆرا بێنێ و کاربه‌ده‌ست بێ له هه‌ر ڕاده‌یه‌کی کارکردنا، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌ک له ئێمه شایسته‌و زانیاری ئه‌و شوێنه بین کاری تیا ده‌که‌ین، ئه‌ویش به‌نیشاندانی دڵسۆزی خزمه‌تکاری و توانا‌مان. داموده‌زگای کاریگه‌رو ته‌ندروست خه‌ڵکانی شیاو و دروست و زانیار و به‌رهه‌مهێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن و داده‌نێن، هه‌رکه‌س و له شوێنی شیاوی خۆیدا.. هه‌روه‌ک فه‌یله‌سوفی چینی به‌ناوی 'کۆنگزی / کۆنفیسهس' سه‌رده‌می نزیکه‌ی 500 ساڵ پێش زاین له مێژوودا ده‌ڵێت: ' پادشا وسه‌رکرده وفه‌رمانڕه‌وای زانیار‌و داهێنه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که خه‌ڵکی زانیار‌و کارامه‌و داهێنه‌ر له شوێنی شیاوی خۆیانا داده‌نێن. ئه‌و که‌سایه‌تیانه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی یاسایی شیاو له خزمه‌تی نیشتمان و کۆمه‌ڵگایان کار ده‌که‌ن وه‌ک خزمه‌تکار، نه‌ک وه لوت به‌رزو خۆ به‌زلزان.' هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، 'ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک له‌وانه به‌پێی پێویستی لیپرسراوی سه‌رشانیان ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیان به‌جێ بێنن و خۆیان هه‌وڵبده‌ن ههرکسێکن ده‌بێ ئه‌و که‌سه بن، هه‌روه‌ک دایک دایک بێ، نانه‌وا نانه‌وا بێ، سه‌رباز سه‌رباز بێ ،هه‌ر که‌س له بواری خۆی و توانای خۆیدا ئیتر له ئه‌نجامدا کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست و چاک به‌رهه‌م دێ.' هه‌روه‌ک ئه‌م فه‌یله‌سوفه ناسراوه جارێکی تر ده‌ڵێت: به‌وجۆره هه‌رکه‌س و شوێنی خۆی بزانێ وکاربکا وه‌ک پێویستی سه‌رشانی نه‌ک وه‌ک ژێرده‌سته‌و کۆیلایه‌تی به‌س بۆ موچه‌که‌ی کات و ڕۆژه‌کانی کارکردنی بژمێرێ، ئه‌م کۆمه‌ڵگایه وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی خێزانی لێدێ وبیرکردهنهوهیان دژی گه‌نده‌ڵی و خۆپه‌رستی ده‌بێ. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه له خۆمان و ده‌ورپشتی خۆمان نه‌گه‌ین ئیتر مرۆڤی نیشتمان په‌روه‌رو به ته‌ندروستی کۆمه‌ڵایه‌تی و به یاسای مرۆڤایه‌تی ته‌واوکار ناکه‌ین، و له‌ئه‌نجامدا گه‌نده‌ڵ و دزو جه‌رده ده‌رده‌چین.
هه‌روه‌ک له فه‌لسه‌فه‌ی بودیدا ده‌ڵێت: 'سنوردارکردنی حه‌ز ویستی مرۆڤ خۆی' ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ شارستانی تر‌و مرۆڤایه‌تی به‌ویژدان و ڕاستگۆتر بژی، به‌هۆی خۆلادان له نه‌وسنی وچاوچنۆکی و به‌غیلی و دزی و گه‌نده‌ڵیکردن، ئه‌م جۆره ژیانه ژیانێکی ئارام و ئاشتی ده‌رونی به‌رهه‌م دێنێ بۆ خه‌لکانی کۆمه‌ڵگا.
خه‌ڵکی برادۆست و قه‌ڵای ده‌م ده‌م، هه‌رچه‌ند زانا‌و فه‌لسه‌فی نه‌بوون و خه‌ڵکێک به شێوازی خێڵه‌کیه‌تی و بێ گوومان زۆربه‌ی نه‌خوێنده‌وار، به‌ڵام سه‌رکرده‌یه‌کیان تیاپهیدا بوو که خانۆی له‌پ زێڕین بوو، که خوێنده‌وارو سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکری داموده‌زگای عه‌باسیه‌کان بوو، 'وه‌ک ده‌ڵێن ئافره‌تێک له بنه‌ماڵه‌ی خانه‌واده‌ی عه‌باسیه‌کان خێزانی بوو' هه‌روه‌ک ئاشکرایه له هیچی که‌م نه‌بوو، ڕێز‌و شوێن وجێگای له داموده‌زگای عه‌باسیدا بێ کێشه‌بوو، به‌لام ده‌یویست ئه‌و توانای خزمه‌ت و زیره‌کیه‌ی بۆ میلله‌تی خۆی بخاته کار‌و وه‌ک له چیرۆکی قه‌لای ده‌م دامدا باسده‌کا، قه‌لایه‌کی کۆنی ساسانیه‌کان دروست ده‌کاو بنه‌ماڵه‌و خێڵی هه‌موو لێ کۆده‌بنه‌وه‌و کۆمه‌کی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ک کۆنفیسیهسی فه‌لسه‌فی ولاتی چین ده‌ڵێت، وه‌ک خێزانێک کارده‌که‌ن بۆ دروستکردنی داموده‌زگایه‌ک له گه‌ل هێزو له‌شکرو چه‌کدارو توانایه‌کی باش، به‌لام له‌به‌ر نه‌بوونی یه‌کیه‌تی له نێو خێڵه‌کانی کوردا هه‌میشه له مێژوودا کێشه‌یه‌کی زانراوو ئاشکرایه، نه‌بوونی ئه‌م یه‌کیه‌تیه وه‌ک نه‌خۆشی سه‌ره‌تان بووه بۆ هیواداری هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی کورد. به‌لام ئه‌م سه‌رکرده بێ وێنه‌یه ماوه‌یه‌ک و بێ خۆفرۆشتن به هیچ لایه‌نێکی دوژمنانی کورد توانی بۆ چه‌ندین ساڵ پێش ساڵی 1605 ی زاینی له ناوچه‌ی ورمێ و شاخه‌کانی ده‌م ده‌م به‌رگریکرد له ده‌سدرێژی و هه‌وڵی داگیرکردنی ناوچه‌که له لایه‌ن ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی فارسه‌کانه‌وه، چه‌ندین جار هێزی یارمه‌تی ده‌نارد بۆ لێدانی په‌لاماری تورکه عوسمانیه‌کان و یارمه‌تی چه‌ندین خێڵی کوردی ده‌دا که ئاماده‌نه‌بوون باجی سالانه و ژێرده‌سته‌یی عوسمانیه تورکه‌کان قبوڵ بکه‌ن.
هه‌روه‌ک له چیرۆکه‌که‌ی ئاره‌ب شامیلۆڤی کوردی ئه‌رمینیا ووه‌رگێڕانی کتێبه‌که‌ی به‌ڕێز شوکر موسته‌فا باس ده‌کا، هه‌رچه‌ند نوسخه کوردیه‌که‌ی نوسینێکی ساده‌ی چیرۆک گێڕانه‌وه‌یه، و له ڕاده‌ی نوسینی هاوچه‌رخی ڕۆژئاوادا نه‌بوو بۆ وه‌رگێڕانی ده‌قی نوسینی چیرۆکه‌که، و من ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌وڵده‌ده‌م و بۆ گه‌ڕان به‌شوێن زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌م خێڵهکورده که‌وا به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م سه‌رکرده پاڵه‌وانه، بێ ترس و به توانای باوه‌ڕ به‌خۆبوونه‌وه هه‌ستان به‌م کاره به‌رامبه‌ر دوو ئیمپراتۆری جه‌نگه‌لی سه‌رده‌م، به بێ ترسان له مردن و له‌ناوچوون، خێڵی برادۆستی له خۆی کۆکرده‌وه و ئه‌وانیش نه‌به‌ردانه کۆمه‌کی یان کرد به ماڵ و گیان، به چه‌کدارکردنی له‌شکری کارامه‌و پاڵه‌وان، و چه‌ندین نه‌به‌ردییان وه‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ک حکومه‌تێکی بچووک خاوه‌ن دامودهزگاو یاسا ، و دابینکردنی ئاشتی و ژیانێکی خۆشگوزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌که‌دا، و به‌رامبه‌ر چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی و ده‌سدرێژی دوژمنانی کورد. له هه‌مووی گرنگتر کۆمه‌کی ته‌نها به‌کورد و خێڵه‌که‌ی خۆی و باوه‌ڕی به‌هیچ دوژمنێکی کورد نه‌بوو، چۆکی دانه‌دا بۆ هیچ ئیمپراتۆروزلهێزو دوژمنێکی کورد، به‌لام جێگای دا‌غ و مه‌راقه ئه‌م سه‌رکرده مه‌زنه، هیچ له خێله‌کانی کورد کۆمه‌کیان نه‌کرد و له کاتی پێویستا که‌س له کورده‌کانی ناوچه‌که نه‌هاتن بۆ یارمه‌تیدانیان، هه‌رچه‌ند خۆی هه‌میشه ئاماده‌بوو بۆ یارمه‌تی هه‌رکوردێک که پێویستی به‌یارمه‌تی بوایه هه‌روه‌ک له چیرۆکه‌که‌دا باس ده‌کا.
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌وروپشتی، هه‌موو تێکۆشه‌رو بێ ته‌ماح وبرایانه ده‌ژیان به ژێانێکی ساده که به‌رهه‌میان ته‌نها به‌خێوکردنی مه‌روماڵات و وڵاخ و هه‌ندێ کشتوکاڵ وبه‌رهه‌می باغه‌کانیان بوو، به‌لام ئه‌وه سه‌یر بوو، له مێژوودا خه‌ڵکێکی وا که‌م و کهمدهسهلات و بێ که‌س هه‌رگیز له مێژوودا بتوانن ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م خێڵه و سه‌رکرده‌ی مه‌زنیان زیره‌ک و باوه‌ڕ به‌خۆو پاڵه‌وان بووبن، وه‌ک له باسه‌که‌دا ئاشکرایه سه‌رئه‌نجامی که‌وتنی تێشکان نه‌بوو له شه‌ڕه‌کاندا به‌ڵکو خیانه‌توو ناپاكی جاشێک و ته‌نها کوردێکی خۆفرۆش به‌ناوی مه‌حمود مه‌ره‌کانی ڕێی له‌نێوبردنی قه‌لای ده‌م ده‌م به دوژمنان نیشاندا و ئاویان لێ بڕا، و بووه هۆی له ناوچوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌فسانه‌یی وا به‌جه‌رگ و ئازا. و پاڵه‌وانه‌کانی که‌سیان ئاماده‌نه‌بوون خۆیان ته‌سلیمی له‌شکری داگیرکه‌ری فارسه‌کان که‌ن، و ڕازی نه‌بوون سه‌رشۆڕی و به‌دیل گیران قبوڵکهن. هه‌موو به دڵنیایی پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕازی بوون که خۆیان و قهلاکهیان بته‌قێننه‌وه ژێرده‌سته‌یی و ده‌سدرێژی دوژمن قبوڵ نه‌که‌ن.
له سه‌رتاپای باسی ڕوداوه‌که‌دا ژیانێکی ئارام و کارکردن و یه‌کگرتوو، خه‌ڵکه‌که هه‌موو پێکه‌وه هاوبه‌ش له کارکردنی کشتوکاڵ و به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی مهڕوماالات و به‌رهه‌می دروستکردنی جل و به‌رگ و پۆشاک ڕاخه‌رو بازرگانی له گه‌ل چه‌ندین ناوچه‌ی دورو نزیک. هه‌روه‌ک من چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م چیرۆکه م خوینده‌وه کارتێکردنی به‌رده‌وام له ژیانما بووه و له‌وکاته‌وه هه‌وڵمداوه زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌م چیرۆکه و ئه‌م خه‌ڵکه بدۆزمه‌وه و ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌وڵمداوه وا له‌م چیرۆکه بکه‌م باسه‌که فراوانترکهم به باسی هه‌ندێ له شه‌ڕه‌کان وده‌وری ئافره‌تی کورد له‌م شه‌ڕانه‌دا، و باسی داموده‌زگای شاعه‌باس و ئه‌سفه‌هان و باسی جوانی سروشتی ناوچه‌شاخاویه‌کانی قه‌ڵای ده‌مه ده‌م، و باسێکی کورتی مێژوویی وه‌زعی سیاسی ناوچه‌که له‌و ماوه‌دا، و نهخشکردنهوهی ڕه‌نگی هه‌ندێ له پاڵه‌وانه‌کان و دیمه‌نه‌کان که له بنه‌ڕه‌تا نه‌خشی ڕه‌ش و سپی هه‌ڵکه‌نراوی هونه‌ری سه‌ر ته‌خته‌یه، هه‌ندێکیانم نه‌خشکردووه بۆ ئه‌وه‌ی گیانێکی زیندوتر بده‌م به‌م ڕۆمانه له‌گه‌ل هه‌ندێ هۆنراوه‌و لاوانه‌وه له به‌رهه‌مه‌کانی فه‌قێ ته‌یران. به‌رده‌وام له هه‌وڵدانا بووم که چۆن ئه‌م کاره به پێی توانا به شێوازێکی سه‌رده‌می ئه‌م چیرۆکه بخه‌مه چوارچێوه‌ی ڕۆمانێکی سه‌رده‌می و به‌ئینگلیزی ئاماده‌بێ بۆ خوێندنه‌وه له سه‌ر کتێبی ئه‌لکترۆنی، ' ئی بووک' بۆ جیهانی ئینگلیز زمان.
وه‌ک خزمه‌تێکی بچووک له بواری میدیادا له باره‌ی کورد‌و هه‌وڵدانی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی که به‌وجۆره کورد له مێژوودا هه‌وڵیداوه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی مۆرڤ و سه‌ربه‌خۆبوون. ئه‌م ویسته ویستێکی ئاسایی مرۆڤایه‌تیه و یه‌کێکه له مافه سه‌ره‌تایی یه‌کانی مرۆڤ که سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌رز بژی، نه‌ک وه‌ک هه‌ندێ گێل و نه‌فام به زورڕنای بۆرژوازی و ناشناڵیستی ئه‌م ویسته بێ ڕێز ده‌که‌ن و به‌ناوی مارکسیه‌ته‌وه خۆیان به نوسه‌ری پێشکه‌وتوو ده‌زانن، به‌لام له‌سه‌یری ڕاستی ڕووداوه‌کانی مێژودا ده‌رده‌که‌وێت هه‌تا شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری دیکتاتۆری پرۆلیتاریا هه‌موو هه‌ڵبه‌ستراوو دروۆ بوو، هه‌رگیز ئه‌و فه‌لسفه نهچهسپێنرا به‌ڵکو دیکتاتۆرێکی تری به‌ناوی ئیمپراتۆری یه‌کیه‌تی سۆفیه‌تی دروستکرد و زۆربه میلله‌تانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتیان به هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسین کرده کۆیله.
له نێوه‌نده‌کانی میدیای کوردی و سیاسی کوردا که‌س باس و یادی قه‌ڵای ده‌م ده‌م ناکاو وه‌ک نموونه‌یه‌کی نه‌به‌ردی و نه‌ترسی و هه‌وڵی زانیاری مێژووی که‌لتورو هه‌ولدانی مانه‌وه‌مان له ناوچه‌که‌دا، و به‌رگریکردن له‌م ویسته نه‌ته‌وه‌ییه، خه‌ڵکێک که له مردن نه‌ترسان، که گیانی خۆیان له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا دانا، خه‌لکێک و سه‌رکرده‌یه‌ک که باوه‌ڕی به شا عه‌باس و داموده‌زگای نه‌کرد، شا عه‌باس وه‌ک تاوانبارێکی مێژوویی که وه‌ک هیتله‌رو ماوو سه‌ددام که‌س و کاری خۆی کوشت و هه‌ردوچاوی کوڕی خۆی ده‌رهێنا چونکه ترسی هه‌بوو که له‌ناوی به‌رێ و جێی بگرێته‌وه، خانۆ وه‌ک هه‌ندێ له سه‌رکرده‌ی شۆڕشه‌کانی کورد گوێی له به‌ڵێنی درۆی فارسه‌کان نه‌گرت و بڕاو بۆ تاران ملی بخاته ئه‌ڵقه‌ی سێداره‌یان
هه‌ر وه‌ک تیرۆرکردنی سمایل خانی سمکۆ و شێخ سه‌عیدی پیران و قازی و قاسملو وچه‌ندینی تر، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ یه‌کگرتووتر بوینایه‌و وه‌ک پاڵه‌وانه‌کانی قه‌لای ده‌م ده‌م له دوژمن نهترساینایه بێگومان وه‌زعمان له وه‌زعی ئێستا جیاوازتر ده‌بوو. نه‌ک ته‌نها ئه‌و نه‌به‌ردیه‌ی قه ڵای ده‌م ده‌م مان تیا نا بینرێ به‌ڵکو ناوێرین یادی که‌ین و باسیکه‌ین. وه‌ک من به‌هۆی براده‌رێکی خۆمانه‌وه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات که سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژووی سه‌رده‌می سه‌فه‌ویه‌کانی دۆزیه‌وه که نوسه‌ری "بایۆگرافهر" ی سه‌ر ژیانی شا عه‌باس به‌ناوی ئه‌سکه‌نده‌ری تورک له‌م سه‌رچاوه‌دا به‌ناوی 'ئالام ئارای عه‌باسی ' به بۆچوونی عه‌باسیه‌کانه‌وه باسدهکاو ده‌ڵێت: ' ئه‌م خێڵه خێڵێکی سه‌رسه‌خت و به‌د به‌خت، ههروازیان نه‌هێنا له شه‌ڕکردن هه‌تا هه‌موویان ئینتیحاریان کرد و خۆیان کوشت و به هه‌قی خۆیان گه‌شتن.' هه‌روه‌ک ئه‌و براده‌ره که چه‌ند جارێک ده‌چێته ئه‌و مه‌کته‌به و داوای ئه‌و سهرچاوهدهکا که زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و به‌سه‌رهاته بخوێنێته‌وه، به‌لام کارمه‌ندی مه‌کته‌به‌که فارس ده‌بن یا سه‌ر به فارس ده‌بن گومانی لێده‌که‌ن و نایه‌ڵن به‌رده‌وام بێ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه، ئاوایه برایه‌تی کورد‌و فارس و عه‌ره‌ب و تورک، که گه‌شته هه‌وڵێکی وا هه‌موو ڕێگری ده‌که‌ن و کێشه دروستده‌که‌ن.
هه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وام له مێژوودا ئه‌م داگیرکه‌رانه هه‌وڵیان داوه باسی که‌لتور و مێژوی شارستانی کورد بگۆڕن و بشارنه‌وه نه‌یه‌ڵن گه‌شه‌دار بێ ، وا من ماوه‌یه‌که هه‌ندێ کار له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌که‌م که به شێوازێکی شیاو بۆ بلاوکردنه‌وه بیکه‌م به ئینگلیزی و به‌هیوام بووم له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بلاوبێته‌وه و له‌به‌رده‌ستابێت بۆ جیهانی ئینگلیزی زمان بی بینن. له‌م چیرۆکه‌دا که چه‌ندین لایه‌نی ژیانی خه‌ڵکی کورد له شاخه‌کان باسده‌کرێ که داموده‌زگایه‌کی یه‌کگرتووی خۆیان بووه، به‌رده‌وام پێکه‌وه کاری کشتوکاڵی ومه‌ڕوماڵات به‌خێوکردن به‌شێوه‌یه‌کی هارمۆنی له گه‌ل جوانی هونه‌ری سروشت و جوانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی کێشه‌کانی ژیان و کارکردن پێکه‌وه بۆ لهشکرگهری و ته‌مرینکردن و خۆئاماده‌کردن بۆ به‌ره‌نگاری دوژمنانیان.
له نێوباسهکهدا به‌سه‌رهاتی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان دوو گه‌نج دولبهرو شێباب، که جوانی و پاكی په‌یوه‌ندیان وا ئاسایی له‌گه‌ل جوانی سروشتی باغه‌کان و چهمودۆڵ و شاخه‌کان و گۆرانی حه‌یران و چریکه‌ی بولبول و باڵنده‌کان و ئه‌سپ سواری و شریخه‌ی شه‌ڕه‌شمشێر و قه‌ڵغان و له‌گه‌ڵ خرمه‌ی سمی ئه‌سپه‌کان و ڕاکردن و غاردان به قاقای پێکه‌نین و گرمه و هاواری نهڕهشێرهکانی شاخه‌کانی ده‌م ده‌م، له‌ژێر چاودێری و سه‌رکردایه‌تی خانۆی له‌پ زێڕین و هه‌مزه‌ی سه‌رله‌شکری و چه‌ندین پاڵه‌وانی وه‌ک پستۆو سۆتۆو زۆر‌و خانۆو ئاسۆی لاکان و زادینه خانم و ئه‌سکه‌نده‌ری جه‌نگاوه‌ری به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌ن چه‌ندین سال له خزمه‌تی له شکرگهری، به عاقڵی وزانیاری لهچهندیین مه‌یدانی جه‌نگدا، له دژ دوژمنانی کورد بۆ پارێزگاری کورد‌و کوردستان، له تێکۆشان‌دا به‌رده‌وام ته‌مه‌نی درێژی له شه‌ڕدا و له ئه‌نجامدا له شه‌ڕی به‌رگری قه‌ڵای ده‌م ده‌م ژیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
هه‌روه‌ک جارێک له به‌یه‌ک گه‌شتنی دولبهرو شێبابدا دولبه‌ر ده‌ڵێت: ' ئای ئه‌مجاره‌ش ده‌ڕۆیت بۆ شه‌ڕ، ئه‌مه تاکه‌ی؟ بۆشه‌ڕ ته‌واو نه‌بوو؟ بۆ ئه‌م زاڵمانه وازمان لێناهێنن و نایه‌ڵن به ئاشتی بژین؟' هه‌ر وه‌ک به‌ئاواته‌وه ده‌بن ببن به هاوسه‌ری یه‌کتر بۆ ژیانێکی خۆشه‌ویستی و ئاشتی وئاسایی، و له وه‌ڵامدا شێباب ده‌ڵێت: ' به‌ڵێ بۆ شه‌ڕ ده‌ڕۆم ژیان شه‌ڕه ده‌بێ هه‌میشه ئاماده‌بین بۆ شه‌ڕ، بۆ به‌رگری له هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ده‌بینه ژێرده‌سته‌و ده‌بێ شه‌ڕ بۆ دوژمن بکه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه چاکتره بۆ خۆمان به‌رگری له خاک و نیشتمان شه‌ڕبکه‌ین.' هه‌روه‌ک به‌ناکامی و به‌یه‌ک نه‌گه‌شتنی ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته جوان و خاوێنه، ئاوا هه‌تا ئێستا ئه‌و ئاواتی ڕۆمانسی به‌یه‌ک گه‌شتنی خۆشه‌ویستی و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان نه‌هاتووه‌ته‌دی بۆ میلله‌تی کورد‌و هه‌موو تاکێکی کورد.
گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی وردبین تر سه‌یری ئه‌م چیرۆکه بکه‌ین، ده‌بینین ده‌ورێکی بالای ئافراتانی کورد به سه‌ربه‌رزی شانازیه‌وه، هه ر وه‌ک دولبهرله گه‌ڵ برایه‌کی بچووکی دره‌نگ ئێواره ده‌ڕۆن به‌سواری ئه‌سپ زهخیرهدهبهن بۆ لای شوانه‌که‌یان له شاخه‌کان، له خزمه‌تی شوانهکانا ده‌بێت، و له ژێر ده‌وارێکدا به‌ته‌نیا ئافره‌تێکی شۆخ و ناسک و جوان ده‌مێنێته‌وه و له خزمه‌تی برایانی شوانیا بێ ترسی ده‌سدرێژی و بێ غه‌می ناموس له ده‌سدان، بێگومان به بێ حیجاب و عه‌باو په‌چه‌و پارچه‌په‌ڕۆی ڕه‌ش و مۆر‌و ڕه‌نگی پیس وا مه‌ردانه‌و نه‌ترس، وه‌ک نهڕهشێری شاخه‌کان، ته‌نها خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆش ده‌وێ، که‌سی تر به پیاو نازانێ، هه‌روه‌ک پاڵه‌وانه‌کانی قه‌ڵای ده‌م ده‌م، هه‌موو وه‌ک خێزانێک ده‌ژین، هه‌ر وه‌ک فه‌یله‌سوفی چینی چۆن پێش بینی کۆمه‌ڵگای زانیار‌و سه‌ربه‌رزو پێشکهوتوودهکا، هه‌موو شاخ و دۆڵ و باغه‌کان موڵکی هاوبه‌شه‌و له بۆ ته‌ماحی به‌سامان بوون پوڵ و پاره هه‌وڵ ناده‌ن، بۆ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی که به‌رگری کردنه له ناموس و نیشتمان.
هه‌موویان له‌نێو سنوری یه‌ک ته‌لبه‌نی شاخهبهرز ومهزنهکان و باغهکانا ده‌ژین وه‌ک خێزانێک، پێکه‌وه ده‌ست له ناوده‌ست، گه‌وره‌و بچووک و ژن و پیاو مه‌ردانه شه‌ڕده‌که‌ن، له باسی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا چه‌ندین لایه‌نی ژیانی ئاشتی و یاسایی ویه‌کگرتووی کۆمه‌ڵگایه‌کمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که ده‌بوو ئه‌م یاده هه‌موو ساڵێک یاد بکه‌ینه‌وه و ڕێزی لێبگرین و نه‌ترسین له هه ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ران، هه‌ر وه‌ک له شۆڕشه‌کانی مێژووی کوردا چه‌ندین تێکۆشه‌ر ئه‌ڵقه‌ی سێداره‌یان کرده ملیان و ملیان نه‌دا بۆ دوژمنان و جاشیه‌تی و خۆفرۆشیان قبول نه‌کرد، هه‌ر وه‌ک چه‌ندین پێش مه‌رگه‌ی نه‌به‌ز و پاڵه‌وان و نه‌ترس، چۆکیان دا نه‌دا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له سێداره‌دان و به‌دیل گرتندا. ئافره‌تانی قه‌ڵای ده‌م ده‌م شان به‌شانی پیاوه‌کانیان شه‌ڕیان ده‌کرد، و ژیانیان به‌لاوه بێ نرخ ده‌بێ به له‌ناوچوونی خۆشه‌یستانی کوڕ‌و باوک وبراو که‌س و کار‌و هاوسه‌ریان. ئه‌م چیرۆکه واتای زۆر زیاتره له هه‌ندێ باسی لایه‌نی داگیرکه‌ری و چاوبرسیه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستان، ئێمه ده‌بوو له لایه‌نی میدیا‌و پروپاگه‌نده‌دا به‌رده‌وام له هه‌وڵدانا بووینایه بۆ ناساندنی کێشه‌کانی داگیرکه‌ری کۆمه‌ڵکوژی و ئهندفال کردن له لایه‌ن هه‌موو داگیرکه‌رانه‌وه.
هه‌روه‌ک له ئه‌نجامدا زۆربه‌ی جه‌نگاوه‌ران ده‌کوژرێن و ئاویان لێده‌بڕێ و هه‌رچه‌ند له‌شکری ئافره‌تانی زادینه خانم و هه‌تا زۆربه‌ی ئافره‌تان ده‌چنه مه‌یدانی شه‌ڕو به‌رگریکردنه‌وه، له ئه‌نجامدا له بێ ئاویدا سه‌رۆکی قه‌لاکه خانۆی له‌پ زێڕین وپیاوه‌کانی کۆده‌کاته‌وه‌و باسی پلانی ته‌قینه‌وه‌ی قه‌ڵاکه دهاکا، و هه‌رچه‌ند ئازادی بۆچوون و ویستی پاڵه‌وانه‌کانی ده‌داته ده‌ست خۆیان، پێیان ده‌ڵێت: ' هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێت ئێوه ئازادن ئه‌گه‌ر خۆتان تهسلیمکهن ده‌توانن بچنه خواره‌وه بۆ لای له‌شکری دوژمن. ' که‌س ڕازی نابێ و هه‌موو به یه‌کگرتوویی ئاماده‌ن کۆمه‌کی سه‌رۆکیان بکه‌ن، دوایین پلانیان ته‌قینه‌وه‌ی قه‌ڵا وخۆکوشتنیان به‌سه‌ربه‌رزی نه‌ک سه‌رشۆڕ وزه‌لیلی و دیلی ده‌ست دوژمنانی له‌شکری جه‌نگه‌ڵی شاعه‌باس.
خۆیان ده‌که‌ن به نموونه یه‌کی ئه‌فسانه‌یی مێژوویی بێ وێنه به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه ده‌مرن و خۆیان ته‌سلیم ناکه‌ن. هه‌روه‌ک خانۆ له دوایین شه‌وی قهراردانا بیر له ڕابووردووی خۆی ده‌کاته‌وه‌و وا هه‌ستده‌کا: ژیانێکی تێکۆشان و کارکردن و هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد، ته‌نها داغی نه‌بوونی یه‌کیه‌تی نێوان هه‌موو خێڵه‌کانی کورده، له خۆیدا ڕابووردویه‌کی سه‌ربه‌رزی و نه‌به‌زی که له هیچ شه‌ڕێکدا چۆکی دانه‌داوه‌و تێک نه‌شکاوه، هه‌تا ده‌سه‌لاتداری سهفهویهکانیش له ڕاده‌ی به‌هێزی سه‌ربه‌رزیدا دایانابوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بوو کردبووی به سه‌رکرده‌یه‌کی خۆی پێش هه‌وڵدانی له دروستکردنی قه‌ڵای ده‌م ده‌مدا، ئاوا سه‌رۆکی قه‌ڵا گومانی له ڕابووردوی خۆیدا نه‌بوو له ههوڵدانیا بۆ یه‌ک بوون و سه‌ربه‌خۆیی کورد، به‌لام وا دیاربوو ئه‌مه دوایین هه‌وڵی بوو، که که‌س له کورده‌کانی ناوچه‌که به هاواریه‌وه نه‌هاتن که زیاتر له 6 مانگ شه‌ڕبوو. سه‌ر خێله کوردهکاکنی بێ ئاگا‌و به‌غیل و نه‌زان نه‌هاتن بۆ یارمه‌تیدانی خانۆ و خێڵی برادۆست، خانۆو پیاوه‌کانی ناچاربوون قوربانی بده‌ن به گیانی خۆیان و ژێرده‌سته‌یی و ده‌سدرێژی ناموسیان قبوڵ نه‌که‌ن.
له‌دوای ئه‌م به‌سه‌رهاته، وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری تورک باس ده‌کا، نیو ملیۆن له خه‌ڵکی دێهاته‌کانی ناوچه‌که ئه‌نفال کران و گوازرانه‌وه بۆ ناوچه‌ی سه‌رو ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، وه‌ک له سه‌رچاوه‌ی مێژوویی دا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وکاته هێشتا ناوی ئێران له‌سه‌ر خه‌ریته‌ی جیهان نه‌بوو، به‌س ناوی کوردستان و ئازه‌ربایجان و ولاتی فارس هه‌بوو، نه‌وه‌کانی ئه‌و خه‌لکه له‌ناو فارسه‌کانا هێشتا پێناسه‌ی کوردی خۆیان نه‌دۆڕاندووه و نه‌تواونه‌ته‌وه له نێو فارسه‌کان، وه‌ک من خۆم به‌ڕێکه‌وت که‌سێکی ئه‌و خێڵه‌م له له‌نده‌ن بینی به زمانی کوردی وهه‌ستی کوردپهروهریهوه وتووێژمان کرد، هه‌روه‌ها جارێک له له‌نده‌ن ئافره‌تێکی سودانیم بینی ووتی من کوردم له بنه‌ماڵه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیم له‌و سه‌رده‌مه‌وه که بنه‌ماڵه‌ی سه‌لاحه‌دین له میسر و سودان تێکه‌ڵاوی ئه‌و میله‌تانه بوون هێشتا وه‌چه‌ی کوردیان ماون و خۆیان به‌کورد ده‌زانن.
پاڵهوانهکاکنی قه‌لای ده‌م ده‌م ئه‌وه‌نده باوه‌ڕیان به‌خۆیان بوو، که ده‌چوون بۆشه‌ڕ هه‌میشه به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و ئاهه‌نگ گێڕانه‌وه و به ته‌پلی جه‌نگ و گۆرانی حه‌یران و شمشاڵ لێدانه‌وه، هه‌موو به سوعهبهت وپێکه‌نین و قۆشمهبازیهوه ده‌چوون بۆشه‌ڕ و ترسیان له مردن نه‌بوو، چونکه به سه‌ربه‌رزیه‌وه گیانی خۆیان ده‌کرد به قوربانی خۆشه‌ویستی و پارێزگاری ناموسی کورد‌و کوردستان.
بێگومان له هیچ باسی ڕوداوو باسی ژیانی سه‌رکرده‌یه‌کدا بێ ڕه‌خنه نیه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕۆمانه باسی ته‌واوی ئه‌م به‌سه‌رهاته بێ، وا دیاره خانۆی له پزێڕین ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌کی لهشکرگهری / سه‌ربازی بوووه هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌وتوو بووه له‌م کارانه‌یدا، هه‌ر وه‌ک له باسی ڕووداوه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت فارسه‌کان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ له‌شکر ده‌نێرن و هه‌وڵی ناردنی جاسوس له چه‌ندین شێوازدا ده‌نیرن بۆ قه‌لای ده‌م ده‌م، و له‌شکری قه‌لا چه‌ندین شه‌ڕی سه‌رکه‌وتوو مه‌ردانه ده‌که‌ن، به‌لام خانۆ بیر له هه‌ولدان له کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی خێڵه‌کانی تری کوردی ناوچه‌که ناکاتۆ هه‌تا زۆری پێ دێ و فارسه‌کان چه‌ندین هه‌زار له‌شکری لێ کۆده‌که‌نه‌وه قه‌ڵا گه‌مارۆ ده‌ده‌ن، ئینجا یه‌ک دوو پیاوو کوڕێکی ده‌نێرێ بۆ لای خێله‌کانی ناوچه‌که‌و به‌تایبه‌ت شه‌مدینان و خێڵه‌کانی تر، ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رکه‌وتوو نابێ و تیرۆرده‌کرێن. ئیتر هه‌وڵه‌کانی سه‌رکه‌وتوونه‌بوون و بێ ئاگایی و نه‌زانی خێڵه‌کانی کورد له ناوچه‌که‌دا ئه‌وه‌نده گێل و نه‌فام بوون که‌س بیری له یارمه‌تیدانی نه‌کرده‌وه، و چونکه به‌هۆی کارێکی واوه ده‌یانتوانی ناوێکی سه‌ربه‌زی بۆخۆیان وخێڵه‌کانیان دروستکه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌شکری فارسه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بوون و شاره‌زای ناوچه‌که نه‌بوون، ئه‌گه‌ر ته‌نها به هه‌ولدانی شه‌ڕی په‌لاماردان و ڕاکردن / پارتیزانی هه‌وڵیان بدایه، ده‌توانرا ڕیزی گه‌مارۆدانی دوژمن بشکێنن و باوه‌ڕی یارمه‌تیدان و یه‌کگرتوویی دروستکه‌ن له‌نێوان له‌شکره‌کانی کوردا و عه‌زمی له‌شکری دوژمن تێک بشکێنن، خانۆ زانیاری سیاسی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر له بواری سیاسی‌دا هه‌ندێ زاناتر بوایه ئه‌ڵبه‌ت کۆمه‌کی چه‌ندین سه‌رخێڵی تری له خۆی و له‌شکری کۆده‌کرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی له‌شکری شاعه‌باس وا زۆربن و به‌ره‌نگاری ببنه‌وه و به‌وجۆره ئه‌نجامی هه‌وله‌کانی سه‌رکرده‌ی نه‌به‌ردی وه‌ک خانۆ ئاوا دڵ ته‌زێن نه‌ده‌بوو.
له‌گه‌ل ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌ندێ به‌رهه‌می کوردیم ئاماده‌ن بۆبلاوکردنهوه وه‌ک : باسی زیاتر له 50 زانیار‌و شاعیری کورد له مێژووی ئیسلامدا، نوسینێک له‌سه‌ر لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، مێژووی شیعری ئینگلیزی به وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵێک له باسی شاعیرانی ئینگلیزی، باسی ژیانیان و هه‌ندێ له نموونه‌ی شیعره‌کانیان هه‌ر له سه‌رده‌می شه‌یکسپیره‌وه هه‌تا دوادوایی سه‌ده‌ی 20 ی تێد هیوز، به‌هیوام یه‌ک دوو به‌رهه می تر له داهاتودا به‌ئینگلیزی بلاوبێته‌وه وه‌ک خزمه‌تێکی بچووک له بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ومێژووی شۆڕشی کوردا. من خۆم ئه‌وه زیاتر له 20 ساڵه شیعری ئینگلیزی و هه‌ندێکی کوردی ده‌نوسم، و یه‌که‌م جار پارچه شیعرێکم له گۆڤارێکی له‌نده‌ندا به‌ناوی 'سیتی لیمیت' بلاوبووه‌وه له‌سه‌ر به‌سه‌رهاتی ڕه‌وه‌که به‌ناوی 'ده‌ستی ناچاری' له 14/5 / 1991 دا هه‌تا ئێستا له هه‌ندێ کۆڕی شیعری ئینگلیزی‌دا به‌شداریم کردووه، چه‌ندجارێک پیشانگای هونه‌ری له دانیشگا و ناوه‌ندی کارکردن‌دا له له‌نده‌ن بووه، له به‌رواری 8/4/2013 دا له‌کۆڕی 'پهوهتری که‌فێ' قاوه‌خانه‌ی شیعری له ' کۆڤنت گاردن' له له‌نده‌ن به‌شداری کۆڕێکی شیعریم کرد له‌سه‌ر بابه‌تی شیعر له ئاواره‌یی دا. له دانیشگاو هه‌ندێ لایه‌نی تره‌وه به‌ئینگلیزی و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر کوردستان پۆست هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌کانم بلاوبووه‌ته‌وه به کوردی زۆر سوپاسی کوردستان پۆست و ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر ده‌که‌م که له‌خزمه‌تی میدایای کوردیدان.
له‌چه‌ند ڕۆژێکی داهاتودا له سه‌ر سایتی ' ئه‌مه‌زۆن کیندل خوێنه‌ر ده‌توانێ دایبه‌زێنێ، هه‌روه‌ها
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رچاوه به ئینگلیزی له سه‌ر ئینته‌رنێت، تکایه کلیکی ئه‌م لینکه بکه:
http://www.smashwords.com/books/view/307982
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست