کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیگه‌رانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لات سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی‌ نادیاری‌‌ رۆژنامه‌نوس مه‌ولود ئافه‌ند

Tuesday, 19/06/2012, 12:00


ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان ئه‌مرۆ(18،6،2012)، (10) رۆژی‌ ته‌واو به‌ سه‌ر دیار نه‌مانی‌ مه‌ولود ئافه‌ند رۆژنامه‌نوسی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان كه‌ نیشته‌جێی‌ باشوری‌ كوردستانه‌ تێده‌په‌رێت، به‌ پێی‌ زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان، رۆژی‌(8،6،2012) مه‌ولود ئافه‌ند له‌ باشوری‌ كوردستان دیارنامێنێت.
مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنوسه‌ری‌ بلاوكراوه‌ی‌(ئیسرائیل ـ كورد)ه‌ كه‌ له‌ باشووری‌ كوردستان بلاوده‌كرێته‌وه‌. به‌رپرسانی‌ گوڤاره‌كه‌ له‌سه‌ر دیار نه‌مانی‌ ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ رای‌ جیاوازیان له‌ میدیاكان بلاوكردوته‌وه‌، داوود باغستانی سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل- کورد رایگەیاند: مەلوود ئافەند سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل-کورد لە سلێمانی رفێندراوە و دەزگا ئەمنیەیکانی ئێران لە کوردستانی بە بەرپرس زانیوە لە ڕفاندنی مەلوود ئافەند. ئه‌م قسه‌یه‌ هه‌ر زوو له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ ره‌تكرایه‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان په‌یوه‌ندیی‌ كرد به‌ یه‌كێك له‌ به‌ریوه‌به‌رانی‌ ده‌زگای‌ ئیسرائیل ـ كورد به‌لام ناوبراو ئاماده‌ نه‌بوو له‌و باره‌وه‌ لیدوان بدات. ئه‌م گوڤاره‌ (10)رۆژ دوای‌ دیار نه‌مانی‌ مه‌ولود ئافه‌ند‌و له‌ ئیواره‌ی‌(18،6،2012) له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ سه‌ر سایته‌كه‌ی‌ رایگه‌یاند:"دوای تێپەڕبوونی دە رۆژ لەدوای دیار نەمانی ئێستا هەركەسە و جۆرێك شی كردنەوەی بۆ دەكات، ئێمە داوا لە لایەنی پەیوەندار دەكەین كە بە زووترین كات هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن و لێكۆڵینەوەی ورد لەو بابەتەوە بكەن".
مه‌ولود ئافه‌ند ساڵی 1984 له‌‌ شاری مهاباد له‌ دایك بووه‌. سالانێكه‌ له‌ شاری هه‌ولێری‌ كوردستانی‌ عیراق نیشته‌جیَيه.‌ له‌ رۆژنامه‌كانی‌ كوردستانی‌ عیراق كاری‌ رۆژنامه‌وانی‌ كردووه‌‌و له‌م سالانه‌ی دوایی‌‌ وه‌ك سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل-كورد له‌ كوردستانی‌ عیراق ده‌ست به‌كار بووه‌.
ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لات له‌ چه‌ندین كاناله‌وه‌ هه‌وڵیدا زانیاری‌ باوه‌ر پێكراو له‌ سه‌ر دیار نه‌مانی‌ ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ ده‌ست بخات به‌لام هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون. هاوكات لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ باشوری‌ كوردستان بی‌ ئاگایی‌ خۆیان له‌و مه‌سه‌له‌ ده‌خه‌نه‌ روو.
هه‌ر چه‌ند هیچ زانیاریه‌كی‌ ورد‌و به‌لگه‌یه‌كی‌ سه‌لمێنه‌ر له‌سه‌ر چاره‌نووسی‌ ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ له‌به‌رده‌ست نیه‌، به‌لام له‌ ناو رۆژنامه‌نوسان گۆمانه‌كان له‌ سه‌ر ئه‌گه‌ری‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ولود ئافه‌ند به‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ هه‌تا دێت په‌ره‌ ده‌سه‌نێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ نیگه‌رانیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ گیانی‌ ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ روو له‌ زیادبوون بكرێت‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هوی‌ نیگه‌رانی‌ له‌ ناو رۆژنامه‌نووسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ نیشته‌جیی‌ باشوری‌ كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان له‌ گه‌ل ده‌ربرینی‌ نیگه‌رانی‌ خوی‌ له‌ دیار نه‌مانی‌ مه‌ولود ئافه‌ند، هاوكات داوا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات هه‌وڵی‌ خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ر بۆ پاراستنی‌ گیانی‌ ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌‌و پیدانی‌ زانیاری‌ له‌ سه‌ر ته‌ندروستی‌ ناوبراو‌و دلنیاكردنه‌وه‌ی‌ بیرورای‌ گشتی‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ناوبراو سه‌لامه‌ته‌.
ئه‌نجومه‌ن داوا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات خوی‌ به‌ به‌رپرسیار بزانێت به‌رامبه‌ر به‌ پاراستنی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لات له‌ باشوری‌ كوردستان‌و داواكاره‌ ئازادیی‌ چالاكی‌ میدیاییان‌و پاراستنی‌ سه‌لامه‌تیان دابین بكريت.

ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان
18،6،2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە