پۆليسی ئه‌نته‌رپول داوای ته‌سليم كردنی بروسك نوری شاوه‌يسی له پارتی كردووه
Thursday, 26/04/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٥ی ههولێرسهرچاوهيهك له كاروانی برای هاوسه‌ری بروسك نوری شاوه‌يش ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه ماوه‌ی زیاتر له ١٥ رۆژه پۆليسی ئه‌نته‌رپول ئه‌ركی ده‌ستگيركردنی زياتر له ١٢ به‌رپرسی عێراقی و كوردی له ئه‌ستۆ گرتووه ، كه له‌لايه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به فه‌رمی داوايان لێكراوه ١٢ به‌رپرسی حكومه‌تی پێشوو، كه به گه‌نده‌ڵیيه‌وه تێوه گلاون و له ترسی ليپێچينه‌وه له عێراق هه‌ڵهاتوون، تا ئه وان پۆليسی نيوده‌وڵه‌تی (ئه‌نته‌رپۆل) ده‌ستگيريان بكات.
له وانه‌ی كه حكومه‌تی عێراق و ده‌زگای نه‌زاهه به‌دواياندا ده‌گه‌رين/ حازم شه‌علان وه‌زيری پێشووتری به‌رگری عێراقی و بروسك نوری شاوه‌يس ئه‌ندامی پيشووتری سه‌ركردايه‌تی پارتی ديموكراتی كوردستان و كه ٣ هه‌مين به‌رپرسی سه‌ربازی بووه له وه‌زاره‌تی به‌رگری و پشكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌لی و دزيی به‌ركه‌وتووه، به‌تايبه‌تی له بۆنده‌كانی تايبه‌ت به كرينی چه‌ك و زيرپۆش و تانك و كه‌لو په‌لی سه‌ربازی له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی به‌تايبه‌تی ئۆكرانيا.
به پيی ئه‌و سه‌رچاوه‌يه كاروانی برای هاوسه‌ری بروسك ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه له‌لايه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به به‌ڵگه ئه‌وه سه‌لمينراوه كه بروسكه شاوه‌يس زياتر له ٥٠٠ ملێۆن دۆلار له گرێبه‌ست و بۆنده سه‌ربازی و كه‌لو په‌ل و گه‌نده‌ليه‌كانی به‌رگيری عێراقی به ساخته‌و تالانی بردووه.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی پشت راستكرده‌وه كه بروسكه شاوه‌يس زياتر له ٤٠ رۆژه خه‌ريكی فرۆشتن زه‌وي و زار و موڵك و بيناسازيه‌كانی و هۆتيل و باخچه‌و ڤيلاكانێتی له هه‌ولێر و سه‌لاحه‌دين و شه‌قلاوه و دهۆك و سيته‌ك.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بروسك شاوه‌يس ئێستا داواكراوی ٣ هه‌مين نێو تاوانبارانی هه‌ڵهاتووه كه له‌لايه‌ن پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌يەوه تا ئێستا پارێزراوه و پۆليسی ئه‌نته‌رپۆل چاوه‌روانن له هه‌ولێر ده‌ربچێت و ده‌ستگيری بكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست