هه‌ڵسووکه‌وتی عه‌دنان موفتی له دانیشتنی به‌رله‌مان زیاترله مودیری ئاسایش ده‌چوو نه‌ك سه‌رۆکی به‌رله‌مان.
Wednesday, 11/02/2009, 12:00
ڕۆژی 11 / 2 به‌رله‌مانه فهلهجهکهی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له دانیشتنێکیا ندا موناقه‌شه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی بهرلهمانیان ده‌کردکه له‌لایه‌ن مه‌کته‌ب سیاسی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه‌وه بۆیان هاتبوو گوێم له هه‌ندێك خاڵی موناقهشهکردنهکه گرتبوو ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت جۆری موناقه‌شه کردنه‌که‌و هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رۆکی به‌رله‌مان له دیمه‌نی دیوخان ده‌چوو و شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی عدنان موفتی زیاتر له هه‌ڵسوکه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی ویه‌کێتی ده‌چوو نه‌وه‌ك سه‌رۆکی به‌رله‌مان. هه‌ردوو ئه‌ندامی به‌ڕێز (دکتۆر نووری تاڵه‌بانی وهیوای میرزا سابیر) ڕه‌خنه‌ی بوێرانه‌و ڕاستیه‌کانیان ده‌خسته ڕوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوته‌کی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه له‌سه‌ر به‌رله‌مان که‌چی عدنان موفتی وه‌ڵامێکی نادروست و تۆبهتبارانهی ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی دایه‌وه که له راستیدا قسه‌کانیان ده‌قاو ده‌ق ڕاست بوون به‌ڵام هه‌ندێك بهرلهمانتاری کۆنه به‌عسی وکۆمه‌ک کار به قادسیه‌ی سه‌دام له‌وانه شیروان حیده‌ری که‌مال که‌رکوکی ده‌روێشی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پاکانه‌یان بۆ هه‌ڵوێستی حیزبه‌کانیان ده‌کرد که له‌ڕاستیدا بێجگه له نۆکه‌رێکی گوێ ڕایه‌ڵی سه‌رۆکی حیزبه‌که‌یان به‌ولاوه هیچ سیفه‌تێکی کوردانه‌یان تێدا نیه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و نه‌هامه‌تیه ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی بهرلهمانتارهکانی پارتی و یه‌کێتی به تایبه‌تی پارتی بنه‌ماڵه ، کۆنه به‌عسی و گومانلێکراون که خه‌بات و ما ندووبون وبه‌ری خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال که‌سانی وه‌کو شیروان حه‌یده‌ری ومامۆستا کاکه ده‌یخۆن . من به‌و بهلهمانتارانه ده‌ڵێم که وه‌کو کرێکاری به‌تاڵه له به‌رله‌مان ته‌عین کراون له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ که‌سانی وه‌کو کاکه حه‌مه‌ی حاجی محمود وعوسمان بانی مارانی و مامۆستا محمد فرج و هیوای میرزا سابیر هاوشێوه‌کانیان که شایانی ڕێزن و خه‌ڵکانی ڕابوردو پاکن . ڕۆژێك ده‌بێت ده‌که‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی مێژوو و دایکی شه‌هیدانی جگه‌ر سووتاو داواش له جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستان ده‌که‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێکی تر ده‌نگ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌و دوو حیزبه جاش په‌روه‌ره بۆئه‌وه‌ی کۆتایی بهێنن به ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا‌و دکتاتۆر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست