کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند قسەیەك لەسەر كۆنفرانسى دووەمى نەتەوەى لاوانى كورد - بەشى دووەم وكۆتایى

Sunday, 18/03/2012, 12:00




داوى لێبوردن دەكەم كە كۆنفرانسەكەم لەبەشى یەكەم بە كۆنگرە بەكارهێنابوو لەرووى ووشەوە, بەڵام ئەوەى گرنگە بەلاى منەوە قسەكردنە لەسەر چۆنێتى بەستن و بەشداریكردن وناوەرۆكى كۆنفرانسەكە, ئەوەندە قسەكردن نیە لەسەر كەسایەتى و بەرنامەى ڕێكخراوەكانى بەناو لاوانى كوردستان چونكە من باوەڕم بە هیچ یەك لەو رێكخراوانە نیە بۆ خزمەتى لاوان تەنها ئامانجیان خزمەتى خزبە و بەشێكێان بە چاولێكەرى دامەزراون بۆ ئەوەى ئیش لەسەر توێژى لاوان بكەن ,
چۆنێتى بەستنى كۆنفرانس...
لەكۆنفرانسى یەكەم بریاردرا كۆنفرانسى دووەم لە باشوورى كوردستان بكرێت لەوكاتەداو لەناو كۆنفرانس بریارى لیژنەدرا بەناوى لیژنەى ئامادەكارى كۆنفرانسى دووەم ژمارەى ئەندامانى باشوور (6) كەس بووە لەبەرململانێ حزبى رێنەكەوتین كەسەكان دابنێن هەروەها بۆ لیژنەى بەرێوەبردنى كۆنفرانسى دووەم كێشەى حزبایەتى لە نێوان رێكخراوەكانى لاوان دروست بوو بۆ بەرێوەچوونى كۆنفرانسى یەكەم لە شارى ئامەد, زۆر بەزەحمەت كەسەكان دیاریكران كە دووكەس بوون, بریارەكان وابوون ئەوەى لەكۆنفرانسى یەكەم بەشداربوون بەهەمان شێوەیە لەكۆنفرانسى دووەمیش بەشداردەبن لەكۆتایى راسپاردەكان ناوى سەرجەم بەشداربوان نوسرا, بەڵام رێكخراوە بەناو لاوانەكانى لاى خۆمان بەبێ ئەوەى گوێبدەن ئەوەى چى دەكەن وچۆن بریاردەدەن و چۆن كران بەلیژنەى ئامادەكار هەر لەخۆیانەوە خەڵكیان بانگهێشت كرد بۆ كۆنفرانس خەڵكانیك هەبوون كە ساڵى پار لە رێكخراوێكى لاوانى حزبى بووە بەس لەبەر ئەوەى كچە ئێستا لەو رێكخراوەنەماوە بانگیان كردۆتەوە هەروەها خەڵكانێك بەناوى رێكخراوى ناحكومیەوە بەشداربوون تاوەكو ئێستا نەمۆڵەتیان هەیە و نە پەیرەویان هەیە و نە ئیشیان كردوە لە كوردستانى باشوور.

دەست پێكى كۆنفرانسى دووەم
ئەوەى تەماشاى راگەیاندنەكانى كردبێت كاتێك دووەمین كۆنفرانسى نەتەوەى لاوان دەستى بەكارەكانى كرد ئەوەمان بۆ دەركەوت كە تاك ڕێكخراوێك باڵى بەسەردا كێشابوو ریزى پێشەوەى بەشێكى زۆرى دابینكرابوو بۆ كادیرەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان هەروەها لەریزەكانى دواوەیش بەهەمان شێوە ئەوەندە كادیرى ئەو حزب دیاربوو لاوانى تر دیارنەبوون , هەروەها دەتوانین بلێن دەست پێك بەحزبى كرابوو .
كێشەكانى ناو كۆنفرانس
لیژنەى بەرێوەبردنى كۆنفرانس لاوازى ئەداى كەسەكان و چۆنێتى هەڵسوكەوتكردنیان و دابەشكردنى كاتەكان و گرنگیدان بە مەسەلەكانى بوارى لاوان زۆر بەروونى دیاربووە لەناو كۆنفرانسدا بەپێ زانیاریەكانى من ئەوانەى دانراون بۆ لیژنەى بەرێوەبردن جگە لە دابەشكردنێكى حزبى هیچى تر نەبووە, هەروەها لەیەكەم رۆژدا یەكێك لە كێشەكان كێشەى زمان بووە كە باكوور و رۆژئاوا لە رۆژهەڵات وباشوور نەگەیشتوون بەهۆى نەبوونى هیتفۆنەوە كە پارەیەكى زۆریش بۆ هیتفۆن دانراوە لەلایەن وەزارەتى رۆشنبیرى حكومەتى هەرێمى كوردستان , رێكخراوى لاوان هەبووە لەبەر ئەوەى كچى دەست نەكەوتووە پەناى بۆ هەموو كەسێك بردوە تەنانەت بەروونى دیاربوو كە رێژەى جێندەر وكەمى رێژەى ئافرەت لەناو كۆنفرانسدا بەشێك لە رێكخراوەكان تاوەكو ئێستا هەر بەناو هەن وكەس چالاك و لیهاتوویان تێدانەماوە بۆیە رێژەى ئافرەتیش كەم دەكات وماوەیەكى تر دەبێت دەرگاكەى داخات وەك ئەوەى رێكخراوێك شارنەمابوو تیلى بۆنەكات بۆ بەشداریكردنى ئافرەت , لەلایەكى ترەوە راسپاردەو دەرئەنجامى كۆنفرانس هیچ جیاوازیەكى نەبوو لەگەڵ ئەوەى ساڵى پار, ئەگەر كۆنفرانس لە پێناو كۆنفرانس و ووتار و خۆهەڵكێشان بێت ئەوە ماناى كۆنفرانس نیە بەڵكو ماناى خۆدەرخستنە لە نێوكۆمەڵگا سەرجەم راپاردەكان وەك هەتیو ماونەتەوە بۆ نمونە ساڵى بریارى فیدراسیۆن درا ئەمساڵیش بەهەمان شێوە بریاردرایەوە ئەى باشە برالەینە ئێوە لەم كۆنفرانسەدا چیتانكردوە ئەو هەموو قسانە كەكراوە چى بوون؟ كێ بریارەكان جێ بەجێ دەكات ئەوانەى تایبەت بە لاوان و دروستبوونى فیدراسیۆنەكە و كارەكانى ترى , كێشە ئاڵاى كوردستان كە لە 200 ئەندام كە ماڵپەرى هاووڵاتى بڵاویكردۆتەوە 80 ئەندام لە 15 رێكخراوى جیاواز كەلەباشور وباكوور و رۆژهەڵات ورۆژئاوا كە دۆستایەتیان هەیە لەگەڵ پەكەكە ناو هۆڵەكەیان جێهیشت و چوونە دەرەوە چونكە ئەوان دەڵێن ئەو ئاڵایە نەبووەتە ئاڵاى هەموو كوردان بەتایبەت ئەوانەى باكور كە خۆیان بەخاوەنى كورد دەزانن وئێستاش شۆرشى بۆدەكەن بەلاى منەوە كێشەكە كێشەى ئاڵا نیە ئەوەندەى كێشەى ململانێ حزبایەتى و یەكتر قبوڵ نەكردنە چونكە ئەوانەى باكوور خۆیان بەبرا گەورە دەزانن و ئەوانەى باشووریش خۆیان بە خاوەنى كورد دەزانن شەڕەى نێوان پەكەكەو حزبەكانى باشووریش تاوەكو ئێستا ئاسەوارەكەى هەر ماوە, هەر بۆیە تاوەكو ئێستا ئەو لاوانەى باسم كرد ئاڵاى كوردستانیان پێقبوڵ نیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە