خه‌بات عه‌بدوڵاش ئه‌ڵێ: قانعی فه‌رد درۆزنه
Wednesday, 18/08/2010, 12:00
ئه‌م بابه‌ته‌مان سانسۆر کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که پشت ئه‌ستور نه‌کراوه به به‌ڵگه‌وه، کاک خه‌بات عه‌بدوڵڵا ئیستا په‌یوه‌ندی به ده‌زگای وشه و سایتی سبه‌یه‌وه نییه، له‌وێ کار ناکات. کاکه حه‌مه سۆسه‌یی له به‌ری باسکردنی بابه‌ته‌که، کردوویه‌تیی به بابه‌تێکی شه‌خسیی و به‌ره‌وه ئه‌و راسته‌یه بردوویه‌تیی. ناونیشانی بابه‌ته‌که و ناوه‌رۆکه‌که‌ی په‌یوه‌ندییان به یه‌کتره‌وه نییه، دوای ئه‌وه کاکه حه‌مه ده‌بوو لینکی ئه‌و بابه‌ته‌ی دابنایه تا ئێمه‌ش وه‌کو سه‌رچاوه له ناوه‌رۆکی ئه‌و نووسینه‌ی کاک خه‌بات تێبگه‌یشتینایه، ئێمه زۆر گه‌ڕاین و خوێنه‌ری تریش داوای ئه‌و نووسینه‌ی خه‌باتیان لێ‌کردین، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌مان نه‌دۆزییه‌وه. وه‌ک خۆی رایگه‌یاندووه، که ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵوێستی به نووسین له‌سه‌ر قانعی فه‌رد ده‌رنه‌بڕیوه. ئه‌گه‌ر وابێت ئێمه به ناوی کوردستانپۆسته‌وه داوای لێبوردن له کاک خه‌بات ده‌که‌ین و پێمان خۆشه ئه‌و نووسینه‌مان بۆ بنێرێت، یان کاکه حه‌مه سوسه‌یی ئاماژه به لینکه‌که‌ی بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست