بە بۆنەى یادى مانگى شوبات

Tuesday, 28/02/2012, 12:00




 

ئێمە وەكو خەلكى چەمچەماڵ بۆیە خۆپیشاندانمان كرد بۆ ئەوەى یاسا سەروەر بێت بۆ ئەوەى حكومەت هى هەموومان بێت بۆ ئەوەى بوجەى هەرێم لە لاى هەموومان وەكو یەك بێت نەك كەسانێك لە سە پارە بخەون وكەسانێكى تر وەكو خەلكى فەقی هەژارى وەكو چەمچەماڵیەكان لە برسى و سەرمادار ِەقببنەوە ، ئێمە خۆنیشاندانمان كرد بۆ ئەوەى پێشمەرگەو پۆلیس بببێتە موڵكى هەموو گەل هەموو نیشتیمان ، نەك لەلایەن هەردوو حیز كۆنتۆل بكرێت ، بۆ یە لەیادى مانگى شوبادا داوا دەكەین هەموو خاڵەكانى خۆپیشاندەران جێ بەجێ بكێت بە زووترین كات ، چونكە گەل هەتا ماوەیەك چاوەڕێ دەكات ، ئێمەى چەمچەماڵى خۆپیشاندانمان كرد بۆ ئەوەى مافى خۆمان بە دەست بهێنین ئەمڕۆ بیتَ یان سبەى ،ئێمە لەگەل َ هەموو داواكایەكى خەڵكى سەراكانى ئازادى بووین ، بەڵام ئێمەش داواكارى خۆمان هەبوو چارەسەر كردنى كێشەى ئیدارى و كەم وكۆِریەكانى وە هەروەها دروست كردنى ئیدارەى سەربەخۆ بۆ شارەكە وەك ڕێزێك بۆ شەهیدان ،كردنەوى زانكۆ لە شارەكە ،زیاتر كردنى بەشە بوجەى چەمچەماڵ كە هەموو ساڵێك بەشى چەمچەماڵ ئەوەندەى لاكۆلانى شارەكانى كوردستانە ، چارەسەر كردنى كێشەى كۆمەڵایەتى بۆ شەهیدان و ئەنفالەكانى كوردستان وەك ڕێزێك بۆ ئەو شەهیدانە ، كیشەى مامۆستایان وپەروەردە كە بەیانامەیەكى 17 خالیان ئاراستەى پەروەردە كرد بوو ، هەر بۆ یە داوادەكەین لەم یادە چى باوەڕمان بەرپرسەكان مەماوەوە داوا دەكەین سەر دانى شارەكەمان نەكەن و بە هیچ شێوەیەك یادى ئەنفال شارەكەمان ناكەینەوە ، وە هەر یادى مانگى شوبات دا داواكەین ئەم خاڵانەى خوارەوە جێ بەجێ بكرێت
1- دەست لە كار كێشانەوەى قائیمقامى چەمچەماڵ چونكە نەى توانیوە یەك كێشەى ئیدارى شارەكە چارەسە ر بكات ،وە هەوەها زۆر بێ با كە لە داواكانمان، چونكە نەى توانیوە تەقەكەرنى شەهید گەرمیان بداتە دادگا
2- دەست لە كار كێشانەوەى سەرۆكى شارەوانى چەمچەماڵ چونكە بەلگەمان لایە گەندەڵى زۆرى كردوە لە ،پڕۆژەكان هەموو ساڵ بوجەى چەمچەماڵ زۆر كەم بووە بێ ئەوەى یەك نقەى لێوە بێت چونكە پیاوى یەكێتی یە ، كە بووجەى چەمچەماڵ ئەوندەى كۆلانێكى هەولێر و سلیمانى و دهۆك بووە ، بێ ئەوەى یەك قسە بكات
3- زیاد كردنى بووجەى ناحیەى شۆڕش شەهیدان ئەنفال كراوان
4- سەوزكردنى شار
5-كردنەوەى زانكۆ
6- ئیدارەى سەر بە خۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە