کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمڕۆ دەزگای پاراستن لەكەلار، خۆپیشاندەرێكیان دایە بەر فیشەك

Thursday, 03/03/2011, 12:00


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 3-3-2011، دەزگای پاراستن، شاخەوان جەبار كە گەنجێكی تەمەن 22ساڵەو یەكێكە لەخۆپیشاندەرانی رۆژی 25-2ی كەلار، بەدەمانچەی بێدەنگ درایە بەر فیشەك و برینداریان كرا.

سەرچاوەیەك لەنێو لقی كەلاری پارتییەوە پێی راگەیاندین كە ئەو گەنجە یەكێكە لەوانەی هێرشی كردۆتە سەر یەكێك لەناوچەكانی پارتی لەكەلار و بۆیە بەپێی بڕیاری دەزگای پاراستن ئەو عەمەلەتییەمان جێبەجێ كردووە و كاری تری لەو جۆرەی پاراستن بەردەوام دەبێ نەك بۆ سەر ئەو گەنجانەی كەلار بەڵكو بۆ هەموو ئەو گەنجانەی كە لەسلێمانی و چەمچەماڵ و هەڵەبجە كاری لەو جۆرەیان كردووە.

شایەتحاڵێكیش لەرووداوەكە گێڕایەوە كە ئۆتۆمبێلەكە نیسان دەبل قەمەرەی، بێ رەقەم و جام تاریك بووە، سێ كەس تێدا بووە، لەدووری 2مەترەوە 6فیشەكیان نا بەو گەنجەوە، سێ فیشەكیان بەری كەوتووە و سێیان بەری نەكەوتووە، بەڵام كاتێك خەڵك گەیشتۆتە سەر گەنجەكە ئەوانەی تەقەیان لێكردووە هەڵاتوون و گەنجەكەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو تەندروستی باشە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە