کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌ڕو پێكدادانێكی گه‌وره‌ له‌نێوان خوێندكارانی ناو حه‌ره‌می زانكۆو پۆلیس و پێشمه‌رگه‌و چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی �

Tuesday, 19/04/2011, 12:00







هه‌ر ئێستا له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی بووم و شه‌ڕو پێكدادانێكی گه‌وره‌ له‌نێوان خوێندكارانی ناو حه‌ره‌می زانكۆو پۆلیس و پێشمه‌رگه‌و چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كان چوارده‌وری زانكۆیان گرتووه‌و هه‌ر خوێندكارێك بێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، خوێندكارانی ئازادیخواز به‌رگری له‌ئازادی و له‌حه‌ره‌می زانكۆ ده‌كه‌ن و هێزه‌كانیش به‌ به‌رد و ته‌قه‌كردن به‌سه‌ریاندا وه‌ڵامی خواسته‌ ئازاده‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌و خوێندكارێكی ناو زانكۆش پێی ڕاگه‌یاندم كه‌ ژماره‌ی خوێندكاره‌ برینداره‌كانی ناو زانكۆ له‌ 30 خوێندكار تێپه‌ڕی كردووهو هیچ كامیكیان به‌فیشه‌ك بریندار نه‌بوون‌، هه‌ر له‌وكاته‌ی له‌وێ ئاماده‌بووم خوێندكارانی به‌شی ناوخۆیی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی بڕوخی داوای لابردنی ئابڵوقه‌كه‌یان كردو ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ و به‌ته‌قه‌كردن به‌ئاسماندا هێرشیان كردنه‌ سه‌رو ده‌رگای به‌شه‌ ناوخۆییه‌كایان شكاندو چوونه‌ ناو به‌شه‌كه‌وه‌ و كه‌وتنه‌ لێدانی خوێندكاره‌كان و ده‌یه‌ها خوێندكاریان ده‌ستگیر كرد، وه‌ یه‌كێك له‌ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك زانكۆ وتی: چه‌نده‌ها خوێندكار كه‌ ڕایان كرده‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌ی نزیك زانكۆوه‌ و به‌لێدان و ده‌ستگیر كردن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش وه‌ڵامیان درایه‌وه‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە