کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیوە ڕاستەقینەکەی هەڵبژاردنی پارتی بۆ کۆنگرەی 13

Thursday, 30/09/2010, 12:00




ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارتی بۆ کۆنگرەی 13 لە سنوری لقەکانی سلێمانی جگە لەوەی مەهزەلەو ساختەکاری بو هەوڵێکیش بو بۆ جنێودان بە ئەندامانی پارتی و ڕیسوا کردن و شکاندنی سومعەی کادیرە دڵسۆزەکانی ناو پارتی . لە هەڵبژاردنی ناوچەکانی سنوری لقی 4 کە لەڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 28 ـ 9 ـ 2010 ئەنجام درا بە بیانوی ئەوەی پارتی خۆی نوێ دەکاتەوە. لەکاتێکدا کۆمەڵێك کادیری بەتواناو دڵسۆز کۆمەڵێك کادیری بە ئەزمون و خاوەن شهادەی بەرز کە لە خەمی ئەندامانی بەشخوراوی پارتی و خەڵکی سلێمانی دان و بە ئاشکرا لە کۆرو کۆبونەوەکان دانیان بە و ڕاستیانەدا ناوەو باسیان لەو ناهەقیانە کردوە کە پارتی لەڕێگەی چەندین بەرپرسی نابەرپرس و دزو گەندەڵ و پاشەڵپیسەوە زوڵمێکی زۆری لە ئەندامانی خۆی بەتایبەتی و لە خەڵکی سلێمانی بەگشتی کردوە بۆیە ئەو کادیرە دڵسۆزانەی ناو پارتی بە مەبەستی کۆتایهێنان بە دزی و گەندەڵی و داوێن پیسی دانانی سنورێك بۆ ئەوکارە ناڕەوایانەی ئەو نابەرپرسانە دەرهەق بە ئەندامانی دڵسۆزی پارتی و خەڵکی پارتی پەروەری سنوری سلێمانی خۆیان پاڵاوتبو. وە جەماوەری زۆریشیان هەبو
کەچی چینی دزو گەندەڵ و داوێن پیسەکانی ناو پارتی وەك هەمیشە بە تەزویرو ساختەکاری بەناوبانگن و هەمیشەو هەموکات لەهەوڵی ئەوەدابون نەهێڵن کەسانی ڕۆشنبیرو خەمخۆرو دڵسۆز بۆپارتی و خوێنی شەهیدان و خەڵکی ستەمدیدەو قوربانی دەری ناوپارتی جێگەیان پێ لەق بکەن و وەدەریان نێن. بە پشتیوانی دەزگای بەدناوی پاراستن گەورەترین ساختەکاریان کرد .
لەکاتێکدا چەندین کادیری ڕۆشنبیر و دڵسۆز لە ئافرەت و پیاو خۆیان پاڵاوتبو جەماوەری زۆریشیان هەبو کەچی سەرەنجام لەڕێی ساختەکاری خودی ستاڤی لیژنەی هەڵبژارن کە کۆمەڵێک کەسی بادینی بون هەر دزو گەندەڵ و داوێن پیسەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێناو سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی مەهزەلەی پارتی.
ئەوە جگە لەوەی لەلایەن ئاسایشە بادینیەکان و پێشمەرگەکانی لقی 4 لەسەر چونە ژورەوە بۆناو لق بەئاشکرا سوکایەتی بە ئەندامانی پارتی دەکراو مزرترین جنێویان پێ ئەدرا یەکێك لەو جنێوە مزرانە کە ئاسایشە بادینیەکان وەك بنێشتە خۆشکە دەیان وتو دەیان وتەوە و بە ئەندامانیان ئەدا (هەی خوڕینە) بو. واتە هەی خوێڕینە . کاتی خۆیشی مەلای ئاشبەتاڵ یەکێك لەو جنێوە مزرانەی بەرامبەر بەخەڵکی سلیمانی بەتایبەت سۆرانیەکان کردبویە سەر وێردی زمانە بۆگەنەکەی(هەی سۆرەی قوندەرینە) بو جا بە دوای ئەوەشدا دەیگوت قەت نابن بە پیاو. من بەش بەحاڵی خۆم ئەو قسەی مەلای ئاشبەتاڵ بەڕاست دەزانم چونکە ئەگەر خەڵکی سلێمانی یەك تۆز بیرکردنەوەی هەبوایە جارێك دەرسی وەردەگرت و دەبو بەپیاو و دوای قسەی ئەو قەزەمانەو دزو ماستاو چیو داوێن پیسەکانی دەورو بەریان نەدەکەوت .
بۆیە زۆربەی زۆری ئەو خەڵکەی بەتکاو ڕجاو پاڕانەوەی لیژنەی ناوچەکان هاتبون بۆ دەنگدان . بە هۆی ئەو جنێوە مزرەوە دەیانگوت وەڵڵا بابە ئێوە ڕاست دەکەن ئێمەی خەڵکی سلێمانی هەمو خوێڕین ئەگەر خوێڕی نەبین دوای پارتی ناکەوین یەکێك لەو ئەندامانەی کە هاتبو دەنگبدات و لەلایەن ئاسایشە بادینیەکان پەلامار دراو سوکایەتی زۆری پێکرا وتی ئەگەر جارێکی تر لەهیچ هەڵبژاردنێك دەنگ بە پارتی بدەم ئەوە من کوڕی (ق.......) بم ئاسایشەکانیش دەیانگوت هەردو چاوت دەرێ ئەوە موشکیلەی خۆتە خۆتۆ دەنگ بە ئێمە نادەی. هەندێ کەس بەو ئەندامەیان وت بڕۆ شکاتیان لێبکە بڵێ پێمان ئەڵێن خوێڕی. کابرا وتی ئەرێ ئێوە تەواون.؟ بابە شکاتی چی لای کێ شکات بکەم .؟ ئەگەر شکات بکەم دور نیە تۆمەتێکیش نەخەنە پاڵم.
ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئاسایشە بادینیەکان کە ئەرکی پاراستنی دۆخی هەڵبژاردنەکەیان پێ سپێردرابو کەچی زۆربەیان سەرگەرمی دەستبردن بون بۆ ئەو کچ و ئافرەتانەی کە هاتبون بۆ دەنگدان.
کەچی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری هەڵبژاردنی کۆنگرەی پارتی فایەق تۆفیق دەڵێت تائێستا لەهیچ یەکێك لەو شوێنانەی هەڵبژاردنی تیا ئەنجام دەدرێ جگە لەمونافەسە هیچ شەڕو پێکدادان و کارێکی نایاسایی وا تیایدا ڕوی نەداوە کە شایانی باس بێت . کوتلەو کوتلەکاری لەناو پارتیدا بونی نیە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە