کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


18 ساڵه‌ په‌رله‌مان و حکومه‌ت جیاوازیه‌کی زه‌ق و یاریه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ به‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌کات ...........؟

Saturday, 21/02/2009, 12:00


حه‌یف ئه‌مڕۆ له‌ کوردستانێکی ئازادا خه‌نجه‌ره‌ ژه‌هراویه‌که‌ی سه‌رانی ئه‌نفال و به‌کرێگیراوه‌ پاشه‌ر پیسه‌کانی به‌عس بژین و له‌ ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم باڵا ده‌ست و موچه‌ خۆرێکی قه‌به‌ بن ، زیندانه‌ سیاسیه‌ تێکۆشه‌ره‌کانی سه‌رده‌می ساڵانی خه‌باتو تێکۆشان ببنه‌ قوربانی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ ؟
حه‌یف بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌ ، یه‌که‌م ژنی کورد له‌یلا قاسم وه‌ك کچه‌ کوردێك به‌ به‌رگی کوردی سه‌ر به‌رزانه‌ چوو به‌ر په‌تی سێداره‌ی ڕژێم . بۆ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی . له‌ شۆڕشی نوێش یه‌که‌م خانمی کورد شه‌هید ئایشه‌ گوڵ دایکی شه‌هید حمه‌ی علاق ، له‌ سات و کاته‌کانی ڕاپه‌رینه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌که‌ی کوردستان به‌ چه‌ند ڕۆژێك گوله‌ باران و شه‌هید کرا ، له زیندانی‌ به‌ڕێوبه‌راتی ئه‌منی هه‌ولێر .
له‌یلا قاسم و ئایشه‌ گوڵ‌ پێشه‌نگی ڕێکخستنه‌کانی شار و ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ تێکۆشه‌رانه‌ن بۆ هه‌تا هه‌تایێ ، ته‌وژم وهێزێکیاندا به‌ گشت شانه‌ و پۆل و رێکخراوه‌کان ‌ له‌ شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێدا ، وێرای ئه‌و پۆل و ده‌ستانه‌ی له‌ ژنان و کچانی کورد له‌ نێو کونجی زیندان و مانه‌وه‌ و خۆراگری و تێکۆشان بووبه‌‌ به‌شێك له‌ خه‌بات و سه‌روه‌ری ‌ژیانیان له‌وانه‌ ؟ خوشکاکانی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی و خوشکه‌کانی شه‌هید سیروانی گه‌ره‌کی ته‌په‌ی مه‌لاعولا، ئالان خان و دڵسۆزخان و ئاوازخان و نه‌رمین خان و نه‌سرین خان و....................هتد ؟
زیندانی کردن و مانه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی له‌ خۆیدا پلاتفۆرمێکی هۆشیار و سیاسیه‌ ، به‌ سه‌رفرازی سه‌ربه‌رزیه‌کی زۆر‌ ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر داد و یاساکانی ڕژێم ، به‌ وره‌یه‌کی به‌رزو هێزێکی گه‌وره‌ له‌ نێو جه‌سته‌و باوه‌ڕێکی پته‌و له‌ پێناو ئازادی گه‌ل و نیشتمان ، وه‌ك خاڵی مه‌به‌ست له‌ ژیانی سه‌خت و دژواردا له‌م پێناوه‌ خه‌بات و تێکۆشانی کردوه‌‌ ، به‌شی زۆری ئه‌م کتێبگه‌له‌ی نوسراون له‌ سه‌ر ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لان له‌ به‌ندیخانه‌ و زیندانه‌ سیاسیه‌کان که‌ له‌ بیره‌وه‌ریه‌کانیان ئه‌ڵێن؟
پۆڵ : Paul Kabat
زیندانییه‌ سیاسییه‌کان به‌وره‌یه‌کی به‌رز له‌ به‌ندکراوه‌کانی تر خۆڕاگرن ئه‌مه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زۆر هۆکار: ‌ پشگیری و هیوایه‌کی زۆریان به‌و گروپ و ڕێکخستنه‌ هه‌یه‌ ، که‌له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان خه‌بات ده‌که‌ن یان ئه‌وه‌تا له‌ پێناو ئازادی سه‌ر به‌خۆی وولات و بنه‌مای فکر و ئایدۆلۆژیایه‌ك هاتونه‌ گرتن . که‌ جێی فه‌خر و شانازیه‌ لایان و زۆر بێ باکن!
ئه‌و کاته‌ی تێکۆشه‌ری پلاگبیلی هێلێن و دسان سێبه‌ش له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵه‌که‌ی له‌ زیندان تێپه‌ڕ ده‌کرد هێلێن ئاماژه‌ی پێده‌کا ده‌ڵێ ! جیاوازییه‌کی گرینگ هه‌یه‌ له‌ نێوان زیندانی سیاسی و ئاسایی ‌ ، به‌ندی به‌رهه‌ڵستکاری سیاسی له‌ زیندان مانه‌وه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ خه‌بات ده‌بینێ. به‌ڵام دزێك له‌ زیندان بوونی ته‌نیا وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بینێ ، زیندانیه‌ سیاسی له‌ سه‌رووی هه‌موو زیندانییه‌کانی دیکه‌وه‌یه له‌ گشت ولاتان ، له‌ هه‌مووان زیاتر شیانی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ ڕاستییه‌که‌و ناشێردرێته‌وه‌ !
مارتین هۆلاده‌ی ده‌ڵێ : ئه‌وMartin Holladayپلاگبیلی تێکۆشه‌ری دوازه‌ده‌مین هه‌ڵمه‌تی به‌ندییانه‌ی که‌ خۆیان وه‌ك به‌ندی سیاسی گیراو ناسراون زۆر ئاسانتر له‌ زیندانی دیکه ده‌توانن له‌ زیندان دان به‌خۆ بگرن زیاتریش مایه‌ی ڕێزن لای به‌نکراوه‌کانی تر. ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زۆر هۆکار.
‌ ساته‌ ناخۆشه‌کانی زیندان گه‌لێك زۆرن له‌ بیر چوون و وون کردن له‌ ژیانی مڕۆڤی زیندان مه‌حاڵه‌ ، کاریگه‌ریه‌کان له‌ سه‌ر به‌ندکراو ئه‌میش له‌ لایه‌ك ، ئارام لێ بڕاو ڕوحێكی زیندو گیانێکی مردو ، بۆیه‌ له‌ زۆر ده‌رگا له‌ زیندانه‌کانی به‌عس زیندانی ده‌ی نووسی ! ئارام گرتن کلیلی ڕزگاری یه‌ ، یان ! ژیان هه‌ر مانای زیندووی نیه‌ ، که‌ سه‌ر به‌رز نه‌بم ژینم بۆ چیه‌ ، ‌ هه‌ندێك زیندان به‌ شێوه‌یه‌کی وا خۆیان وون ده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن که‌ ڕه‌نگه‌ مرۆڤێكی ئازاد له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان ئه‌و جورئه‌ته‌ نه‌کات به‌وه‌ی له‌ به‌ندیخانه‌ ئه‌کرێ ، پاش دوو سێ مانگ له‌ زیندان ئیتر ژیانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌بێته‌ شتێکی خه‌یاڵی و دوور له‌ ڕاستی ، بینین و ژیانی ژووری‌ (انفرادی) ته‌نیایی ‌ بوویته‌ شوێنی مه‌رگ و قه‌بری مرۆڤ ، وه‌ك گاندی ده‌ڵێ ! گوێ لێبوون و باسکردنی به‌ندیخانه‌ی دیکتاتۆره‌کانو بینینیان ئه‌ژنۆی مرۆڤ ئه‌شکێنن‌ ، به‌ڵام ئیراده‌ی مرۆڤ زۆر به هێز تره‌ ، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ له‌کاتی مانه‌وه‌ له‌زینداندا ڕیزی لایه‌نی دژ بۆ خۆت ڕابکێشی ، به‌ڵام له‌ کوردستان زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ زیندانه‌کانی ڕژێمی به‌عسی ڕوخاو به‌ند بووینه‌ ، ئمڕۆ له‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم و پارتی و یه‌کێتی باڵا ده‌ستن !
کۆسره‌ت ڕه‌سول ، عدنان موفتی ، د. کمال که‌رکوکی ، د. به‌رهه‌م سالح ، مسته‌فای سه‌ید قادری ، کاکه‌ مین نه‌جار ، ئارێز عبدالله‌ ، فاروق جمیل ، تاهیر عبدالله،....هتد!‌ به‌ردی و یژدانیان ناجولێت ، که‌چی خۆشی ژیانی نێو ده‌سه‌ڵات وای لێکردون بۆ ساتێکیش ئاماده‌یان تیانه‌بێ داواکاری زیندانیه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان له‌ یاسایه‌ك بۆ یان گه‌ڵاڵه‌ بکه‌ن کاری پێ بکرێ بێ جیاوازی ئینتمای حزبایه‌تی ، به‌ڵام نا‌ بێت ئه‌گه‌ر زیندانێك له‌ ئێوه‌ نزیك نه‌بێ یان یه‌کێتی و پارتی نه‌ بێت ئه‌وا حه‌قی هیچ مافێکی نه‌ بێت ، پشتگوێ کرێ ؟ ماوه‌ ته‌وه‌ بڵین ! ده‌بێت حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی کورد هه‌مان کوڕی ئه‌م گه‌له‌ نه‌بن ، له‌ یارمه‌تی و خزمه‌تگوزاریدا خۆ به‌خه‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێکی بیانی و ده‌ره‌کی نیشان ده‌ن ، له‌ ئاره‌زوی بێ سنوریان وه‌ك سته‌مکارێك مامه‌له‌ ڵه‌گه‌ڵ زیندانییه‌‌ سیاسیه‌کان و ماڵباتی شه‌هیدان‌ بکه‌ن ، به‌ سه‌دان خاوه‌ن شه‌هید له‌ ڕێگای ده‌لاله‌کانه‌وه‌ پارچه‌ك زه‌ویه‌کیان پێدراوه‌ ، ئه‌وه‌یان مایه‌ی خه‌جاله‌تی یه‌ بۆ سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی کورد که‌به‌ مافێکی ڕه‌وای‌خۆیان نازانن ،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە