کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


12 هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان بایكۆتی كۆبونەوەیەكی نەوشیروان مستەفا دەكەن

Saturday, 01/12/2012, 12:00




پاش كۆبونەوەی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بەشێك لە هەڵسوراوانی بزوتنەوەی گۆران و راگەیاندنی (جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان)مشتومڕ و بیروڕای جیاواز دروستبوو لەسەر ئەو بابەتە لەناو بەشێك لە هەڵسوراوانی بزوتنەوەكە و پاشان ئەو هەڵسوراوانە داوا لە نەوشیروان مستەفا كەسی یەكەمی بزوتنەوەی گۆران دەكەن كۆبونەوەیەك ساز بدات بۆ ئەو مەبەستە تاوەكو كێشەكان بە بنبەست بگەن،نەوشیروان مستەفا كۆبونەوەیەك سازدەكات و هەلسوراوە نیگەرانبووەكان واتیدەگەن كە تەنها بۆ ئەوان هەیە بەشداری ئەو كۆبونەوەیە بكەن، بەلام كۆبونەوەكە سەرجەم هەڵسوراوان لەخۆدەگرێت .
یەكێك لە بەشداربووانی كۆبونەوەكە پێی راگەیاندین كە بەشداریكردنی ئەو كۆمەڵە زۆرە لە هەلسوراوان بۆ شاردنەوە و كپكردنەوەی دەنگە جیاوازەكان بوو و تەنانەت كەسایەتی وا بەشداری كردووە كە لە بنەرەتدا ئاگاداری هیچ كێشەیەك نییە، ئێمە هەر لە سەرەتای رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەیی بزوتنەوەكە و دانانی چەندین كەسی نەگونجاو هەڵوێستمان رون و ئاشكرا دەربریوە و ئاماژەمان بە كەموكورییەكان داوە، بۆیە لە میانەی كۆبونەوەكەماندا لەگەڵ كاك نەوشیروان كۆمەڵێك هەڵسوراوی دیاری شاری سلێمانی هەڵوێستیان وەرگرت و بایكۆتی كۆبونەوەكەیان كرد و چونە دەرەوەی كۆبونەوەكە وەك وەڵامێك بۆ گوێنەدان بە ویست و داواكارییەكانیان و ئەو هەڵسوراوانەش پێكهاتبوو لەم كادیرانەی لای خوارەوە:
1.رەشاد حسێن.
2.شێخ مەلیك.
3.منیرەی چوارتا.
4.شێخ ئامانج.
5.دڵشادی بەكرەجۆ.
6.بێستونی رۆشنگەری.
7.بەختیاری بەكرەجۆ.
8.ئومێدی رۆشنگەری.
9.مامۆستا ئیبراهیم ی راپەرین.
10.عەزیزی ئامار.
11.هاورێ كاوە.
12.بەختیاری زیندانی.
شایەنی باسە تا ئێستا نەوشیروان مستەفا بێ وەڵامە لە ئاست هەڵوێستی ئەم هەڵسوراوانە.

سلێمانی / رەنج ئەحمەد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە