هانی هانی داگیرکه‌ران و جه‌للاده خۆماڵیه‌کان
Friday, 29/04/2011, 12:00
درۆ بکه، درۆ بکه تا بڕوات پێده‌که‌ن، ئه‌مه ئه‌و گۆته بهناوبهنگهیه که وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌دۆلف هێتله‌ر له گه‌رمه‌ی جه‌نگی دووهه‌می جیهانیدا دژ به هاوپه‌یمانان به‌کاری ده‌هێنا و خه‌ڵکی خۆیان و ڕای دنیایان پێ چه‌واشه ده‌کرد و به‌و میتۆده ده‌یویست ووره‌ی داته‌پیوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی خۆیانی پێ به‌رزبکه‌نه‌وه و درێژه به فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان بده‌ن و زیاتر خوێن بڕێژن و وێرانکاری زیاتریش بکه‌ن، له‌هه‌مان کاتدا به هه‌موو هێز و توانایانه‌وه هه‌وڵیان ده‌دا که ده‌نگ و ڕه‌نگی نه‌یاره‌کانیان یان دوژمنه‌کانیان کپ بکه‌ن و ده‌نگیان به میله‌ته‌کانیان و ڕای گشتی دنیا نه‌گات.
له دوای کۆتایی جه‌نگ و خۆکوشتنی ئه‌و دکتاتۆره تا ئه‌مڕۆش ده‌سه‌ڵاته تۆلیتار و دکتاتۆره‌کانی دنیا په‌ند و وانه‌یان له‌و هه‌ره‌سه مه‌زنه وه‌رنه‌گرتوه، به هه‌مان تێزی گۆبلزی وه‌زیری ڕاگه‌یاندن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن له فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌لاڕێدابردنی ڕای جه‌ماوه‌ر و وێڵکردنی هۆشیاری خه‌ڵکی به‌و هیوایه‌ی که بتوانن کۆنترۆڵی شه‌قام بکه‌ن و زاڵ بن به‌سه‌ر نه‌یار و ناڕه‌زاییه‌کانی جه‌ماوه‌ردا، له‌ڕێی درێژه دان به‌و گه‌وجییه دژ به هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بۆماوه‌یه‌کی زیاتر له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه .
میدیا ڕۆڵی کاریگه‌ر و گرنگ و چاره‌نوسساز ده‌گێڕێت له ئاراسته‌کردنی کۆمه‌ڵدا به ڕووه پۆزهتیفهکهی یان به ڕووه نێگه‌تیفه‌که‌ی. ده‌کرێت میدیا گه‌لێک به‌لاڕێدا ببات و دووچاری کاره‌ساتی گه‌وره‌ی بکات و ئاینده‌یه‌کی پڕ له وه‌یشومه و نه‌هامه‌تی بۆ تاکه‌کانی دروست بکات ، ده‌شکرێت پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاست بێت و میلله‌تێک به‌ره‌و لوتکه‌ی گه‌شه‌پێدان و پێشکه‌وتن به‌رێت و کۆمه‌ڵێکی ته‌ندروست و به‌خته‌وه‌ر به‌رهه‌م بهێنێت. میدیا وه‌ک کڵاوه‌ی ئه‌تۆمی وایه ده‌کرێت وێرانکه‌ر بێت ، ده‌ششێ پهرهپێدهربێت له بواری زانست ، ته‌کنه‌لۆجیا ، خزمه‌تگوزاری، گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئابوری و بواره‌کانی تری خزمه‌تگوزاری.
ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆر و دژه گه‌لیه‌کان هه‌میشه میدیا بۆ خزمه‌تی ئامانجه‌کانی خۆیان و درێژه‌دان به حوکمی داپلۆسێنه‌ر و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌یان به‌کارده‌هێنن و لایه‌نگران و دۆست و هه‌وادارانی خۆیانی پێ چه‌واشه ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه گه‌نده‌ڵه‌که‌ی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان به هه‌مان ڕێچکه‌ی ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆر و تۆلیتارهکان میدیا به‌کار ده‌هێنن بۆ خزمه‌تی مه‌رامه‌کانی خۆیان و بۆ ئه‌مه‌ش ئیمپراتۆرێکیان له که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆن و رادیۆ و ڕۆژنامه و گۆڤار و گروپی پروپاگه‌نده و ده‌یان گروپی چه‌واشه‌کار و به هه‌زاران که‌س له کۆلکه ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌م فرۆش و جاشقه‌ڵه‌م و لۆتی و شایه‌ری به‌گه‌ڕ خستووه و بودجه‌یه‌کی زه‌به‌لاحی ته رخان کردوه له سامان و داهاتی خه‌ڵکی سته‌مدیده و هه‌ژاری کوردستان بۆ گه‌وجکردن و وێڵکردنی ڕای گشتی و سازدانیان بۆ شه‌ڕێکی نه‌خوازراو دژ به نه‌یاره‌کانیان و نانه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و درۆدهنگی و نائارامی و ئاشوب ، له‌سه‌روو هه‌موویه‌وه به کۆیله‌کردنی هاوڵاتیان و دروستکردنی که‌شێکی له‌بار و گونجاو بۆ بهرخۆرکردنی تێکڕای کۆمه‌ڵ، له ئاکامدا بۆ خزمه‌تی
ده‌سته‌یه‌کی حوکمڕانی مشه‌خۆری گه‌نده‌ڵ و چاوچنۆکی بازرگانی سیاسی، ئه‌م ده‌سته‌یه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون که خه‌ڵکان گه‌وج بکه‌ن به‌ڵکو هه‌وڵده‌ده‌ن که ده‌نگه ووشیار و بهئاگاکانیش به سیناریۆی جیاواز و هه‌مه ڕه‌نگ کپ بکه‌ن ، ته‌نانه‌ت پسپۆڕ و که‌سانی شاره‌زا له هه‌نده‌رانه‌وه ده‌هێنن بۆ فێرکردن و مه‌شق کردن له سه‌ر سڕکردنی ناڕه‌زاییه‌کانی جه‌ماوه‌ر.
له سه‌روبه‌ندی خه‌باتی چه‌کداریی له باشوری کوردستاندا له ساڵی 1961 تا ئاشبه‌تاڵی 1975 به‌رپرس و خه‌ڵکه به‌ئاگا و ڕۆشنبیره خه‌باتگێڕه‌کان توانیان له ڕێگه‌ی ڕادیۆیه‌کی ساکار و سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌نگ و چالاکییه‌کانی ئه‌و کاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دۆزی کورد بگه‌یه‌نن به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و دنیا. هه‌روه‌ها له دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری له‌ساڵی 1976 دا هه‌وڵدرا که رادیۆیه‌ک له‌وه‌ی پێشوو پێشکه‌وتوتر په‌یدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه گه‌شه به خه‌باتی میدیایی بدات .
ده‌سه‌ڵاتداره دکتاتۆره‌کانی عێراق له عه‌بدولسه‌لام عارفی سه‌رۆکی ئه‌وسای عێراق و دواتر عبدولره‌حمانی برایه‌وه ، ئینجا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر و دواتر سه‌دام حسه‌ین به هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵیاندا که ده‌نگی کورد و چالاکی خه‌باتگێڕییان نه‌گات به خه‌ڵكی کوردستان و دنیای ده‌ره‌وه، سه‌ره‌تا له رێگه‌ی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانه‌وه کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرد که بۆردومانی وێستگه‌ی ڕادیۆی شۆرش بکه‌ن چه‌ند جارێک ئه‌و کاره‌یان کرد به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، بۆیه بیریان له‌وه کرده‌وه که رێگه‌ی هونه‌ری و ته‌کنیکی بگرن بۆ ڕێگرتن له په‌خشی رادیۆ و کپکردنی ده‌نگی زوڵاڵی گه‌له‌که‌مان، ئه‌م جاره‌یان ته‌شویشیان به‌کارهێنا بۆسه‌ر شه‌پۆلی کورتی 39 مه‌تری به‌و کاره‌ش جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان زۆر به زه‌حمه‌ت گوێیان له ده‌نگی ئه‌و ڕادیۆیه ده‌بوو. ئه‌و تهشویشهش جۆرێک له گۆرانی بیانی بوو که ته‌رخانکرا بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که ناوی(هانی هانی)بوو ، دواتر ده‌سته‌واژه‌ی(هانی هانی) بوو به په‌ندێکی باو له کورده‌واریدا و گه‌ر که‌سێک قسه‌ی بکردایه و که‌سێکی تر قسه‌کانی پێببڕیایه و نه‌یهێشتایه قسه‌کانی بکات ، که‌سی قسه‌که‌ر به که‌سی دووهه‌می ده‌ووت هانی هانی خسته سه‌ر قسه‌کانم. به‌و کاره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران که ته‌شویشی ده‌خسته سه‌ر رادیۆی خه‌باتی شاخ توڕه‌یی خه‌ڵک زیاتر بوو له به‌رامبه‌ریشدا خۆشه‌ویستی و لایه‌نگر و دۆست بۆ پشتیوانی له خه‌بات زیاتر و زیاتر کرد و دڕنده‌یی داگیرکه‌رانی لای خه‌ڵک ئاشکراتر کرد. له خه‌باتی نوێی گه‌له‌که‌ماندا جۆری ئه‌و تهشویسه گۆڕا به موزیکێکی زۆر ناساز و جاڕسکه‌ر، هه‌ر به گوێبیستنی ئه‌و موزیکه ئاستی هه‌ڵچوونی مرۆڤی کورد به‌رزده‌بوه‌وه و ده‌ماره‌کانی له‌شی گرژ ده‌کرد و تووڕه‌ی ده‌کرد و ناچار ڕادیۆکه‌ی خامۆش ده‌کرد.
قوربانیه‌کانی دوێنێی شاخ و جه‌لاده گه‌نده‌ڵه‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵات هه‌مان ڕه‌وش دووباره ده‌که‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌نگی ئازاد و میدیای ئۆپۆزسیۆن و ئه‌هلیه‌کان . سه‌ره‌تا هه‌وڵیاندا به ناوزڕاندنی خه‌ڵکه ڕۆشنبیره‌کان به‌دروستکردنی تۆمه‌تی نۆکه‌ری بۆ داگیرکه‌ران، خستنه پاڵی سیناریۆی قێزه‌ونی جۆربه‌جۆر، دروستکردنی میدیای سێبه‌ر، خزاندنی که‌سانی نه‌فس نزم و کاسه‌لێس له‌ناو میدیا ئازاده‌کان، سیخوڕی‌کردن و دروستکردنی که‌لێن له ناو ڕیزه‌کانیان، پاکتاوکردنی جه‌سته‌یی و ترساندن و تۆقاندنی میدیاکاران، به‌کارهێنانی جه‌نگی سایکۆلۆجی و پاشان تۆمه‌تبارکردنیان له ڕێگه‌ی دادگاوه به‌و مه‌به‌سته‌ی که‌سه ئازاده‌کانی میدیا بخه‌نه په‌راوێزه‌وه و کۆتوبه‌ندیان بکه‌ن به ڕایه‌ڵه و ته‌ونی پلانه‌کانیان، به‌ڵام له‌و کاره‌شیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، ئینجا پلانی سوتاندن و وێرانکردنی وێستگه‌ی رادیۆ و که‌ناڵی ته‌له‌فیزێۆنی و چاوترساندن و گه‌مارۆدانی بیرۆی ڕادیۆ و که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆن و ته‌قه‌کردن لێیان به مه‌به‌ستی چاوترساندن و دابه‌زاندنی ویست و ووره‌ی ده‌نگه ئازاده‌کان و خنکاندنی ده‌نگی زوڵاڵی ئازادیخوازان. دووا پهلهقاژێێ جهلادهخۆماڵییهکان ئه‌وه‌یه که هه‌وڵده‌ده‌ن به پێدانی پاره‌یه‌کی زۆر و له ڕێگه‌ی کۆمپانیا مافیاکانی ده‌ر و دراوسێ و جیهانه‌وه و به شێوازی چه‌ته‌گه‌ری و دوور له هه‌موو پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ته‌شویش بخه‌نه سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی ئۆپۆزسیۆن. لۆژیکی مێژوو و گۆرانکاریه‌کانی سه‌رده‌م و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی تونسیه‌کان و مسریه‌کان وامان پێده‌ڵێت که ده‌بێت چه‌رخی فه‌رمانڕه‌وایی تۆلیتاری و دکتاتۆری له گۆڕ بنرێت، ئه‌لته‌رناتیڤیش ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو کۆمه‌ڵه به هه‌موو ڕه‌نگه‌کانه‌وه له‌م په‌ڕی چه‌پ بۆ ئه‌وپه‌ڕی ڕاست له ئایینزایه‌که‌وه بۆ کۆمۆنیستێک، که‌واته کوردستان نیشتیمانی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌یه که له‌سه‌ری ده‌ژین به بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه ، زمان، ئایین، ڕه‌نگ. شاعیری مه‌زنی ئێرانی فروخی فروخزاد ده‌ڵێت (گه‌ر نان هه‌یه با بۆ هه‌موان بێت ، گه‌ر نیشه با به هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین په‌یدای بکه‌ین)، به پێچه‌وانه‌شه‌وه مل نه‌دان بۆ داخوازی و ویستی گه‌ل هه‌روه‌ک چاره‌نوسی موعه‌مه‌ر قه‌زافی و ووڵاتێکی وێرانه و گه‌لێکی هه‌ژار و سته‌مدیده‌ی وه‌ک لیبیا ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت و جگه له نه‌فره‌تی نه‌وه‌کانی ئاینده.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست