قوتابخانه‌ی بارزانی یا جه‌نگه‌ڵستانی بارزانی؟
Sunday, 28/03/2010, 12:00
پێش هه‌ر شتێک من پێم وایه کارێکی دروست نی یه که ئێمه جه‌نگه‌ڵستانی بارزانی، ئاغه‌ڵی بارزانی، ته‌ویله‌ی بارزانی، تاریکستانی بارزانی، شه‌وستانی بارزانی، شه‌هوه‌تخانه‌ی بارزانی، قه‌سابخانه‌ی بارزانی، جه‌لادخانه‌ی بارزانی، خیانه‌تخانه‌ی بارزانی... هتد به قوتابخانه ناو بنێین!
چونکه قوتابخانه، خوێندنگا، فێرگه، مه‌دره‌سه جێگای په‌روه‌رده کردنی مرۆڤه چ بۆ خوێنده‌واری، ڕۆشنبیری، نووسین، وه یان بۆ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وه‌ی نوێ ی به‌رهه‌م هێنه‌ر و، وه به هۆی ئه‌مانه‌شه‌وه، وڵات به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێ. وه هه‌روه‌ها یه‌کێک له به‌رهه‌م و نه‌ریته هه‌ره باشه‌کانی قوتابخانه په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤه له ڕووی ئه‌خڵاقی وجێهێشتنی نه‌ریته دواکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌شایه‌ری و خێڵه‌کی ئێلایه‌تی و خوڕافیاتی ئایینی و هتد. به‌ڵام ناو هێنانی جه‌نگه‌ڵستانی بارزانی به قوتابخانه پێم وایه کاره‌سات و، عار و شه‌رمه بۆ ناو که‌لتورو ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگ و مێژووی کوردی.
ڕاسته ئه‌و ناوهێنانه له لایه‌ن شه‌هوه‌تچیه‌کانی بنه‌ماڵه‌وه داهێنراوه و وه له‌لایه‌ن مه‌سینه هه‌ڵگرو چاوه‌ش و کاسه‌لێسه‌کانیه‌وه ڕه‌نگ و بۆنی بۆگه‌نتریان تێهه‌ڵسویوه و لێداوه.
ئه‌گه‌ر چی حه‌قی خۆیه‌تی یه‌کێ له‌و ناوانه‌ی سه‌ره‌وه، یا هه‌موویان که من ئه‌و ناوانه‌م بۆ بنه‌ماڵه‌ی ماڤیای بارزانی به‌کار هێناوه به‌کار بهێنین و له جێگای قوتابخانه دایان بنێین، به‌ڵام من دڵنیام که ئه‌و ناوانه‌ش وه‌سف ته‌عریفی ته‌واوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه نی یه. به ڕاستی من زۆر به‌داخه‌وه‌م که ناتوانم ووشه‌یه‌کی پڕاو پڕی شیاوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه په‌یدا بکه‌م، به ڵام به هه‌ر حاڵ ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی منه بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه وه‌حشیگه‌ری یه.
ئه‌وه زیاتر له 3 ده‌یه‌یه که ووشه‌ی قوتابخانه‌ی بارزانی ده‌که‌وێته به‌ر گوێمان، نه‌ک هه‌ر ترس و له‌رز لای ئێمه ی مرۆڤی پێگه‌یشتوو، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت لای منداڵانیش بۆته ووشه‌ی تۆقێنه‌ر و کاره‌ساتبار و هه‌میشه‌ش به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و جه‌نگه‌ڵستانه‌مان یاد ده‌که‌وێته‌وه، که هه‌ندێکیانیان وه‌ک به دیل کووشتنی عه‌لی عه‌سکه‌ری و دیل کووشتنه‌کانی تری هه‌کاری و، دکتۆر شوان و ته‌سلیم کردنه‌وه سلێمانی موعێنی و مه‌لا ئاواره و ده‌یان کادیری تری حزبی دێموکرات و لایه‌نه‌کانی تر‌و، شه‌ڕی براکوژی له گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان، پ.ک.ک، ح.س.د.ک، ی.ن.ک... (هه‌ڵبه‌ته یه‌کێتییش شه‌ڕی له گه‌ڵ زۆر لایه‌نان دا کردووه، به‌ڵام باسی ئێستامان له سه‌ر پ.د.ک،ه‌یه)، 31 ئاب و هتد ئێستاش له تازه‌ترینی به‌رهه‌مه‌کانی جه‌نگه‌ڵستانی بارزانی ده‌ستدرێژی سێکسی کردنه سه‌ر کوردانی که‌رکوکه!
پێش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی 07. 03. 2010 پارتی به هیچ جۆرێ پێی وانه‌بوو که له که‌رکوک به‌و جۆره ئابڕووی ده‌چێ، چوونکه به‌و پاره زۆره‌ی که ده‌یان ساڵه له دزی یه‌وه که ڵه‌که‌یان کردووه، له که‌رکوک هه‌ندێکیان خه‌رج کردووه، به‌ڵام نه‌ک بۆ خزمه‌تگوزاری له که‌رکوک ، به ڵکو ته‌نها بۆ جاسووسی کردن به سه‌ر حزبه کوردیه‌کانی تره‌وه و بۆ وه ته‌فره‌قه‌و دوبه‌ره‌کی نانه‌وه له که‌رکوک، که به‌داخه‌وه به‌رهه‌مه‌که‌یشمان له دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه بینی، که بۆ کورد قومارێکی تره له لایه‌ن زاڵمه سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه به فه‌خره‌وه بۆیان کرده چه‌ندین قوماری تر.
ئه‌گه‌ر پارتی پێش ئه‌و ئابڕوچوونه‌ی دوای 07. 03 ی ئه‌مساڵ ئه‌و هه‌موو کوشتن وچاوسوورکردنه‌وه‌و، جاسووسی و، ته‌فره‌قه‌و، ئه‌شکه‌نجه کردنی خه‌ڵکی بێ ده‌سه‌ڵاتی که‌رکوک و ته‌عداو ده‌سترێژی سێکسی له ژنی کورد له لایه‌ن جه‌لاد و شه‌هوه‌تبازه‌کانی مه‌سعود ته‌واوی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و ئاغه‌ڵخانه‌ی بارزانی بێ، ئه‌ی ده‌بێ چ به‌ڵاو کاره‌سات و ئه‌تکێکی تر، چاوه‌ڕێ ی خه‌ڵکی که‌رکوک و شوێنه‌کانی تری کوردستان بکه‌ین له لایه‌ن شه‌مشه‌کوێره‌کانی بارزانی؟!؟
ئه‌ی چی له‌وه‌ش خراپتر که یه‌کێتی جه‌لالی کوردستان کاتێ هه‌ر شه‌ش کورسی یه کوردیه‌که‌ی که‌رکوکی بردووه، که‌چی له ئاست پارتیدا کڵۆڵ و داماوه وه‌ک کالیاری پیر خه‌ریکه ده‌ڕزێ. ئه‌گه‌ر چی من ده‌زانم که ئه‌وانه به‌رهه‌می هاوپه‌یمانه ستراتیجیه‌که‌ی هه‌ردووکیانه، به‌ڵام پرسیار من ئه‌وه‌یه، که ئایا جه‌لالی نیشتمانی کوردستان جورئه‌ت ده‌کا و ده‌توانێ نه‌ک هه‌ر خراپه، به‌ڵکو چاکه‌ش له دهۆک و موسڵ ئه‌نجام بدا؟ وه له هه‌ولێریش له دوای 07. 03. 2010 ه‌وه؟!؟
عه‌لی غه‌ریب 27. 03. 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست