تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت وه‌ک یاسر عه‌ڕه‌فات بمرێت
Friday, 12/06/2009, 12:00
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار و سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، چه‌ندان کۆبوونه‌وه‌ی له ته‌لاری (هونه‌ر) له سلێمانی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی چین و توێژه‌کان گرێداوه. ئه‌و کۆبوونه‌وانه، حیکایه‌تی ئه‌و رۆژانه‌مان بیردێننه‌وه که "بالروح بالدم نفدیک یا ێدام" ده‌هۆنرایه‌وه.
له دونیای دیموکڕاسی، کراوه و مۆدێرندا، بۆ ئاگاداربوون له کاروباری خه‌ڵک و یان وه‌ک هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، سه‌رکرده ده‌چێته لای خه‌ڵک (هاووڵاتی) نه‌وه‌ک خه‌ڵک بچێته لای سه‌رکرده. ئه‌وه ئه‌گه‌ر جوانترین سیمای ساته‌وه‌ختی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان یان بڵێین هه‌ڵسان به جێبه‌جێکردنی به‌رپرسیارێتی ئه‌و دونیایه نه‌بێ، بێگومان، یه‌کێکه له جوانترینه‌کانی.
سه‌رده‌می سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆری پێشووی عێڕاق، له‌و کۆشکانه‌ی خۆیدا که جگه له خۆیی و داروده‌سته‌که‌ی، که‌سێک هه‌ناسه‌ی لێههڵنهمژیبوو، زووزوو (به‌خته‌وه‌ری) ئه‌بووه میوانی توێژێکی جڤاک بۆ دیده‌نی سه‌رۆک. له‌وێدا؛ ژوورێکی پڕ له چه‌پڵه‌ڕێزان و "بالروح بالدم نفدیک یا ێدام" له چاوه‌ڕێی (سه‌رۆکی فه‌رمانده)دا بوو. خۆبه‌زلزانینی سه‌دام و به کۆیلهزانینی کۆی تاکی توێژه‌کان، له ژووره‌که‌دا چه‌پڵه، له ده‌ره‌وه دیکتاتۆری، له هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران، له گه‌رمیان ئه‌نفال،... تا گه‌یشته ئه‌و رۆژه‌ی خۆشی نه‌یزانی چۆن له سێداره‌درا، به زنجیره به دوایی یه‌کدا هێنانی. ئه‌مه ده‌بێ چ رۆحییه‌تێکی خۆسه‌پێن و له‌خۆڕازی بێ که وا له سه‌رکرده بکات که هه‌ر ده‌بێ چه‌پڵه‌ی بۆ لێبدرێ و ئه‌ندامانت 500 کم ببڕن تا ده‌گه‌نه لات و 100دۆلاریان بۆ نانی نیوه‌ڕۆ بده‌یتێ و به راست‌و چه‌پدا پاره ته‌خشان و په‌خشان بکه‌یت. ماوه‌یه‌کیش پێشتر، رۆژنامه‌یه‌ک بده‌یته دادگا که باسی له سه‌روه‌ت و سامانی تۆ کردووه، که‌چی ئه‌وه‌ی له‌م کۆبوونه‌وانه سه‌رفی کردووه هیچی له‌وه که‌متر نییه که رۆژنامه‌که باسی کردووه؟
مرۆڤ تووشی راچڵه‌کین ده‌بێ که ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ی له چوار ده‌ورمان و جیهاندا رووده‌ده‌ن کاریگه‌ریی ئه‌رێنییانه جێناهێڵن له‌سه‌ر سه‌رکرده و بهرپرسهکانماندا. ئێمه بینیمان ئۆباما له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌گه‌ڵ منداڵانی سپی‌پێست و ره‌شپێست، بێ‌جیاوازیی دینی، ئیتنی، "تێڕوانینی فیکری" و ره‌گه‌زی یارییده‌کرد. سێ مانگ ره‌ت نه‌بوونه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیادا. له ئێستاشدا، هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئێرانیش جۆرێک له‌و موماره‌سه‌یه‌ی تێدایه که سه‌رکرده بچێته لای خه‌ڵک نه‌ک خه‌ڵک بێته لای ئه‌و.
گرنگه سه‌رکرده بێته لای هاووڵاتیی. هاووڵاتی هه‌ست به بوونی خۆی ده‌کات که ده‌توانێت له دیاریکردنی سه‌رکرده‌کانی رۆڵ ببینێت و هاووڵاتیبوونی خۆی لا گرنگتر ده‌بێت. دواجار، سه‌رکرده ده‌بێت له هاووڵاتییه‌وه متمانه وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تییان بکات، نه‌وه‌ک وا تێبگات ئه‌وه پێویستییه‌کی مێژوویی و سه‌رده‌مییه و هه‌مووان ده‌بێت چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ن.
هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک ناتوانێ هاووڵاتییانی به‌خته‌وه‌ر و سه‌رفراز بکات هه‌تاوه‌کو نه‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی که ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی هاووڵاتییه‌کانی پێیبهخشیووه. ئه‌مڕۆ کوردستان له بۆشایی سه‌رکرده دایه. سه‌رکرده به مانای باوکێکی به‌به‌زه‌یی، دڵسۆز، عادل، ماندوونه‌ناس و خاکی، که ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی له گهلهکهییهوه بۆ هاتووه نه‌ک سه‌روه‌رییه‌کی شاخ یا بنه‌ماڵه بێت..
تاڵه‌بانی، گه‌ر وا هه‌ستبکات سه‌رکرده‌یه‌که له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نیشی ده‌توانێت گه‌مه سیاسییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندیی کورد کۆتایی پێبێنێت، له هه‌ڵه دایه. ئه‌و گه‌ر نه‌یه‌وێ وه‌ک یاسر عه‌ڕه‌فات بژیێت و دوای مردنه‌که‌ی خۆشی حیزبه‌که‌ی وه‌ک حیزبه‌که‌ی ئه‌و دانهتهپێت، پێویست بوو کاتێک له پرێس تیڤی ئێران گوتی "ده‌ستله‌کارده‌کێشمه‌وه"، قسه‌که‌ی جێبهجێکردبووا. ئه‌وانه‌شی ناچاریان کرد پاشگه‌زبێته‌وه، پێده‌چێت ئه‌وانه بن که له‌ژێر باڵتۆکه‌ی تاڵه‌بانی گه‌رم ببنه‌وه و پارووی ئه‌ستووریان ده‌ستبکه‌وێت. به بڕوای من، هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک، سه‌رکرده‌ی هه‌میشه‌یی نییه، هه‌ر ده‌بێ کۆتایی به ژیانی سه‌رکرده‌یی خۆی بێنێت به‌ر له‌وه‌ی گه‌ل کۆتایی پێبێنێت. هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌ک، سه‌رکرده‌ی زه‌مه‌نێکه، بۆیه؛ پێموایه زه‌مه‌نی تاڵه‌بانییش به‌سه‌رچوو و ده‌مێکیشه به‌سه‌رچووه.
ئه‌و سه‌رکردانه‌ی ئێمه، هیچیان له ماندێلا و گاندای گرنگتر نین، ئه‌رێ ئه‌وانیش تا ده‌مرن و مردن هه‌ر له‌سه‌ر کورسیی یه‌که‌م داده‌نیشن و دانیشتن؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست