کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنكەى بانگەشەى گۆڕان لەتەق تەق فرۆشرا

Saturday, 27/02/2010, 12:00


وەك هەموو شارو شارۆچكەكانى ترى كوردستان و بەمەبەستى بانگەشەى هەڵبژاردن بنكەى بانگەشەى گۆڕان لە تەق تەق كرایەوە دواى ئەوەى ئەو بنكەیە هەوادارێكى زۆرى لەخۆگرت و بوەهۆى خۆشحاڵى دانیشتوانى شارۆچكەى تەق تەق چونكە ئەوشارە خنجیلانەیە یەكێكە لەو شارۆچكانەى كە بێ بەش نەبووە لەنەهامەتەكانى كەبەسەر كورد دا هاتووە لەسەردەمى رژێمى پێشوداهەر لەئەنفال و راگواستن و دەربەدەرى و رەشبگیرى و....هتد پاشانیش ئاوڕنەدانەوەى حكومەتى هەرێم لەم شارۆچكەیە لەسەر دەمى عومەر فەتاح كەسەرۆكى حكومەت بوو كارگەیەكى پێستەخۆشكردنى بەبرێكى خەیاڵى بۆ دەرچوو بەڵام ناوبراو وەك حەلوا پارەكەى هەڵلوشى و نۆشى كرد چەندین جار بانگەشە بۆ هەندێك كەلوپەلى ئەم كارگەیە دەكرێت بەمەبەستى زیادكردنى ئاشكرا كەئەوكەسەى دەیەوێ بیكرێ بەڵام تا ئێستا كەس نەچوە بەپیرى بانگەشەكەوە شارۆچكەى تەق تەق پێویستى بەچەندین پرۆژە هەیە بۆخزمەتى هاوڵاتیان و ناوچەكە هەر لەدروست كردنى چەندین شوێنى گەشتیارى ئەویش بەهۆى ئەوەى ئاوى دوكان بەناو شاروكەدا دەروات و دەتوانرێت چەندین شوێنى ئەوتۆ دروست بكەن كە لەخزمەتى خەڵكدابێت ....هتد
ئەوەى جێگەى باسە ئەوەیە دواى ئەوەى بنكەى گۆڕان كرایەوە بەرپرسانى ناوچەكە پەیوەندیان بەخاوەنى خانووەكەوە كرد و بانگەشەى كۆمیتەیان كرد داوایان لێ كرد كە خانووەكەیان لێ بسەنێتەوە ئەویش رازى نەبوو بەداواكەیان پاشان مەسەلەكە دەگاتە لاى كۆسرەت و خاوەنى خانووەكە دەچێتە لاى كۆسرەت و لەیدَا كۆسرەت برى 11 دەفتەر دۆلارى دەداتى و داواى لێ دەكا كەدەریان كات و وێنەى فوئاد مەعسوم وسەعدى پیرەو كاندیدەكانى یەكێتى پێوە هەڵواسێت ئەمیش چۆنى كۆسرەت پێى ووتبو وادەكات و بنكەكەى گۆڕان بەم جۆرە لەلایەن كۆسرەتەوە دەكردرێت بەڵام هەوادارانى لیستى گۆڕان بەردەوام دەبن لە بانگەشەى خۆیان و زیاتر برەو بەكارەكەیان دەدەن . برى 11 دەفتەر دۆلار پارەیەكى كەم نیە بەڵام بۆ خودى كۆسرەت هیچ نیە تەنها پارەى چەند رۆژێكیتى ئێستاش بەنزینخانەى گەورەى كۆیە پارەكەى بۆ كۆسرەتە بگرە ئەو كارانەى عەلى شكور دەیكات هەمووى هى كۆسرەتەو بەیەكەوە شەریكن داواكارم لەشارۆچكەى تەق تەق راستیەكان بەخەڵك رابگەیەنن و پارەو دەمانچەكانى كۆسرەت كاریان تێ نەكاو بیرو باوەرى خۆیان نەفرۆشن بۆهیچ كەسێك .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە