کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسلام په‌یك پیلانی‌ پارتی‌ بۆ ته‌زویرات كردن له‌هه‌ڵبژاردنی‌ سبه‌ینێ‌ ئاشكراده‌كات،به‌رپرسێكی‌ پارتی‌: ته‌نها رێنمای پارتی‌ جێ�

Saturday, 06/03/2010, 12:00


:تایبه‌ت
پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌به‌رنامه‌ و زۆربه‌چری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سبه‌ێنێ‌3/7 ته‌زویرات ده‌كات و مونه‌سیقی‌ یه‌كێك له‌بنه‌كانیش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌پێیان راگێنراوه‌ ته‌نها رێنمای پارتی‌ جێبه‌جێبكه‌ن و رێنمایه‌كانی‌ كۆمیسیۆن فه‌رامۆش بكه‌ن چونكه‌ لای‌ پارتی‌ كۆمیسیۆن مه‌فعولی‌ نییه‌.
عه‌بدوڵڵاێابیر به‌رێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر و له‌هه‌مانكاتیش به‌رێوه‌به‌ری‌ هه‌ندێ‌ له‌ رێكخه‌ره‌كان(منسق)ی‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌ له‌جاده‌ی‌ كۆیه‌ تاوه‌كو جاده‌ی‌ مه‌خموور عایدی‌ ئه‌وه‌و تایبه‌ته‌ به‌ده‌نگده‌رانی‌ سامی‌ شۆرش كاندیدی‌ پارتی‌ له‌لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رێكخه‌ره‌كان كردبوون پێوتوون ده‌بێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌زویرات بكه‌ن، یه‌كێك له‌‌ ئاماده‌بووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ خۆی‌ پارتیشه‌ تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یك) به‌م شێوه‌یه‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ چۆنیه‌تی‌ ساخته‌كاریه‌كانی‌ ئاشكرا كرد و وتی‌:"عه‌بدوڵڵاێابیر به‌رێوه‌به‌ری‌ رێكخه‌ره‌كان(مونه‌سیقه‌كان)كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێكردبوون و پێوتبون ئێوه‌ رۆژی‌ ده‌نگدان فه‌رمان له‌من وه‌رده‌گرن و فرمان له‌كۆمیسیۆنی‌ باڵا وه‌رناگرن چونكه‌ كۆمیسیۆن لای‌ ئێمه‌ هیچ مه‌فعولی‌ نییه‌، هه‌روه‌ها پێوتبون موبایل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هه‌زه‌ و بێده‌نگ بێ‌ و نابێ‌ بڵێ‌ شه‌حنی‌ تێدنه‌ماوه‌، ده‌بێ‌ دوو مۆبایل و دوو شه‌حنتان پێبێت و به‌به‌رده‌وامی مۆبایلتان له‌ده‌ست بێت هه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندیم پێوه‌كردن ده‌بێ‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌و هه‌ر ته‌وجیهاتیكیش من كردم ئه‌و جێبه‌جێده‌كه‌ن".
ناوبراو وتیشی‌:"هه‌موو به‌رێوه‌به‌ری‌ بنكه‌كانیش له‌خه‌ڵكی‌ پارتی‌ دانراون،له‌مونه‌سیق وه‌ره‌ خواره‌وه‌، ته‌عریف ئه‌و كه‌سه‌ی‌ سجله‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ ئه‌وانیش له‌ پارتییه‌ دڵسۆزه‌كان دانراون، به‌هه‌ریه‌كێكیان وتووه‌ كۆمه‌ڵه‌ ناوێكتان ده‌نێرینه‌لا كه‌ ناویان نییه‌ و ده‌بێ‌ به‌رێیان بكه‌ن، منیش وتم من ده‌نگی‌ خۆم ده‌ده‌مه‌ پارتی‌ به‌ڵام ناتوانم ئه‌و كاره‌بكه‌م، چونكه‌ نوێنه‌ری‌ كیانه‌ سیاسییه‌كان به‌رامبه‌رمان راوه‌ستاون و ئاشكرا ده‌بین".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد پارتی‌ ئه‌گه‌ر زانیبێتی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌تۆزێك ئینتیمایان هه‌یه‌ بۆ یه‌كێتی‌ و گۆران ئه‌گه‌ر ناویشیان ده‌رچووبێت له‌كۆمیسیۆن ئه‌وانه‌یان له‌شوێنه‌ موته‌فه‌ریقه‌كان داناون بۆنموونه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ یان له‌سه‌ر سندوق دانراون كه‌ هیچیان پێناكرێت، واته‌ شوێنه‌ گرنگ و حه‌ساسه‌كان وادانراوه‌ كه‌ پارتی‌ كۆنترۆڵیان بكات.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌:"به‌رێوه‌ربی‌ بنكه‌ی‌ خۆم بۆی‌ باسكردم كه‌ عه‌بدوڵڵاێابیر پێوتوون ده‌بێت له‌حزه‌به‌له‌حزه‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانم پێبڵێن به‌تایبه‌تی‌ سه‌عاتی‌ كۆتایی،له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م جاره‌ش ته‌زویراتی‌ زۆر ده‌كرێت، بۆیه‌ داوا له‌چاودێرانی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌م كه‌ زۆر وشیار و به‌ئاگاو وریابن و بزانن ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ كه‌دێنه‌ ژووره‌وه‌ ئایا ده‌نگیان داوه‌ یان نا، دووه‌م، ده‌ماشابكه‌ن بزانن پێداویستییه‌كانی‌ ده‌نگدانیان پێیه‌".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌شكرد عه‌بدوڵڵا ێابیر هه‌ره‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێكردوون ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی‌ نه‌كه‌ن ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌كات،نموونه‌ێكی‌ هێنابوویه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رابردوو یه‌كێك له‌مونه‌سیقه‌كان به‌هه‌ڵه‌ بێت یان به‌ ئه‌نقه‌ست نزیكه‌ی‌120 ده‌نگی‌ هاوپه‌یمانی‌ دابوویه‌ حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشان و20 ده‌نگی‌ زه‌حمه‌تكێشانیشی‌ دابوویه‌ هاوپه‌یمانی‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌كاری‌ ئیداری‌ لادابوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە