نافوره
Monday, 19/11/2012, 12:00
نیشتیمان بۆ من نه‌بو
ته‌نها خه‌م و که‌سه‌رت
خاین و دز و جه‌رده
ئه‌مڕۆ وا ده‌خۆن به‌رت
تا سه‌رچاوه نه‌گۆڕین
باراومان هه‌ر چڵکاوه
تف له‌و کورده سهرشۆڕهی
له ناو خیانه‌ت خنکاوه
تورک ئازادی نادا
بۆچی وا دڵتان شهدا
که‌سێک گه‌ر ڕۆژێک جاش بو
پیشه‌ی کۆنی به‌رنادا
داوای ئازادی بکه
مه‌به شوانی دوژمنت
به‌سه دیلی و سه‌رشۆڕی
لام باشتره مردنت
ئافه‌رین بۆ ئه‌و که‌سه‌ی
ئازادی گه‌لی ده‌وێ
ئازادی خه‌یاڵ نیه !
بۆ که‌سێک دیلی نه‌وێ
وه‌ک نافوره‌ی بێ ئاوم
شوانی خۆم ده‌کات ڕاوم
ئازادی نایهتهکا
هه‌تا نزم بێت چاوم
کوردستان ئازاد نه‌بێت
به‌رگی ڕه‌ش داناکهنم
دوژمنێک خوێنم بخوات
من به‌ڕوی پێناکه‌نم
تا (که‌رکوک) ڕزگار نه‌بێت
درۆیه ماڵم نیه
باوه‌ڕ بههیچتان ناکه‌م
من کتلهو باڵم نیه
دوژمنێک کوردی نه‌وێت
چۆن ده‌چیه ژێر سێبه‌ری
به‌دزی و تاڵان کردن
حکومتان سه‌ر ناگری
نیشتیمان بۆ من نه‌بو
ته‌نها خه‌م و که‌سه‌رت
خاین و دز و جه‌رده
ئه‌مڕۆ وا ده‌خۆن به‌رت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست