کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزى دیجلە و هێزى پێشمەرگە

Monday, 12/11/2012, 12:00


 ماوەیەکى زۆرە لە کەناڵەکانى راگەیاندن و رۆژنامەو تەنانەت چایخانەو شوێنەگشتیەکان باسى دروست بوونى هێزى دیجلە و هاتنى بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دەکرێت شیکردنەوەکان جیاوازە و تێروانینەکانیش جیاوازە ، چەند ساڵێک پێش ئێستا هێزەکانى سەحوا دروست کرا ئێستا هێزەکانى دیجلە حکومەتى عێراقى هەر کەسێک سەرۆکایەتى بکات لە ئەنجومەنى وەزیران یەک سیاسەت پەیڕەو دەکات جا هیچ جیاوازى نیە سونى بێت یان شیعى چونکە سیاسەتى ساڵانى پێشوو لە نێوان عەلاوى و جەعفەرى و مالیکى تاوەکو ئێستا بەرامبەر بە کەرکوک و خانەقین و موسڵ یەک سیاسەت بووە ئەگەرمالیکى دەسەڵاتى ئەوەى هەبێت هێز دروست بکات بە هۆى ئەوەى سەرۆکى هێزە چەکدارەکانە ، بەهۆى ئەو دەسەڵاتەوە لە نێوان دووساڵدا هێزێک دروست دەکەن بۆ ئەوەى کێشە لەناوچە کوردیەکان دروست بکەن مالیکى دەسەڵاتى خۆى جگە لەوەى بەرامبەرەکانى پێ لاواز دەکات بۆ فراوان بوونى دەسەڵاتى کار دەکات ، بەڵام بەپێچەوانەوە لاى ئێمە سەرۆکى هەرێم لە هەمان کاتەدا سەرۆکى هێزى پێشمەرگەیە لە کوردستان لەجیاتى ئەوەى بەرامبەر بە دروست بوونى هێنانى هێزەکانى عێراق هێزێک دروست بکات یان بینێرێ دێن لە رێگەى چەند کادیرێکى خاوەن باوەر بە حزب دەست دەکەن بە نوسین ووەڵامدانەوە ، لە 17 ى شوبات هێزەکانیان رەوانى سلێمانى کرد بەڵام لەگەڵ هاتنى هێزەکانى دیجلە هێزەکانیان جوڵە پێ نەکرد تەنانەت چاویان داخستوە لەکارو فرمانەکانى سەرۆکى هێزى دیجلە ،دەسەڵاتى کوردى بەتایبەتى حزبە سیاسیەکان هەریەکەو خاوەن هێزێکى گەورەى پێشمەرگەیە تەنانەت لەناو حزبەکانیش سەرکردەکانیان کە خاوەن پلەى حکومى بوون خاوەن لیوا و فەرماندەى خۆیانن تەنانەت بەقسەى سەرکردەیەکى پارتى بنەماڵەى بەرزانى 30 هەزار کەس خۆیان دەکەن بە فیدایى بۆیان بەڵام تاوەکو ئێستا 30 کەس خۆى ناکات بە فیداى بۆ کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکانى کوردستان ،کەرکوک ئەوشارەى کەس باوەڕ ناکات بگەرێتەوە سەر کوردستان ئەگەر بەسیاسەتى ئێستاى سەرکردەکانى کوردبێت یان بە مامەڵەکردنى لاوازى سیاسیانەى ئەوان بێت وەکو زۆرێک لەسەرکردە عەربەکان و ناوەندە راگەیانراوەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن دانیشتن و سەردانى کوردەکان بۆ ئەمریکا و بەغداد تەنها پارە و سامانەى مادیە نەک نەتەوەى ونشتیمانى ئەوانەى لاى ئێمە تاوەکو پارە وکرینى ڤێڵا مابێت لە ئەوروپا وئەمریکا کەرکوک و خانەقین ناوچەکانى تریان بۆچیە؟ ئەوەى کێشەى کوردە ئەوەیە تاوەکو ئێستا بەشێکى زۆرى سەرکردەکان باوەریان بە مانەوەى هەرێمى کوردستان وسەربەخۆى نیە چونکە هەموو پارەکانیان رەوانەى دەرەوە دەکەن و متمانەیان لە کوردستان نەماوە ، ئاخو دەکرێت هەرێمى کوردستان خاوەن ئەو هەموو پارە وهێزانە بێت بەڵام نەتوانى وەڵامێکى مالیکى و هێزەکانى دیجلە بداتەوە زمارەى بیناسەى نوسەر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە