دەبێت سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان كاریان چى بێت ؟
Saturday, 24/01/2009, 12:00
1830 بینراوە
سەندیكاى ڕۆژنامە نسانى كوردسان كەوەك وەزارەتەكانى ترى حیزبەكان لقى سلێمانى و هەولێرهەیە .بەداخەوە كارى ئەم سەندیكایە جگە لە مووچە وەرگرتنى هەندێك كەس هیچى ترنیە ، وەهەروەها كارى فەرمانبەرەكانیان تەنها چاخواردنەوەیە .ئەمە جگە لە كرچ و كاڵى لە نەقیبەوە .ئەم سەندیكایەەبۆوەرگتنى هەرئەندامێك 45-50هەزار لەئەندام وەردەگرن.ئەمە جگەلەوەى كە بۆماوەى یەك ساڵ دەبیت نەیان توانیوە پێناسەى بوون بە ئەندام بۆ ئەندامانیان تەواو بكەن . ئەندام هەیە بۆماوەى یەك ساڵ دەبێت وێنەوە بەڵگەكانى تەسلیم بە سەندیكا كردوە، بەلام تاكو ئێستا ناسنامەى بۆ نەكراوە. ئەمە بۆ پێویستە نەقیبى ڕۆژنامە نووسان پرسیار لەخۆى بكات . باشە دروستكردنى ناسنامەیەك شەش مانگ و ساڵكى بۆچییە .هەروەها كەمووكوڕیەكى ترى ئەم سەندیكایە ئەوەیە كە ئەویش نقومى گەندەڵى حیزبایەتى بووە .پێم باشە ئەوان بە نووسراوێك بیت یا هەر لێدوانێك بێت وەلامم بدەنەوە ، بۆ ئەوەى من ناوى چەند كەسێكیان بۆ بخەمە سەر مینبەرى كوردستانپۆستەوە كە بە كیتابى حیزب ناسنامەیان بۆ كراوە بە پلەى كارا و چاوپۆشى لێكراوە، من ئەوەى ئاگاداربم لە لقى سلێمانى ئەمە كراوە نازانم لە هەولێر چۆنە بەس بێگومان لەویش خراپترە . ڕۆژنامە نووس هەیە سەرە ڕاى هەبوونى هەموو بەڵگە و مەرجێك، بەڵام بۆیان نەكردوە بەس لەبەر ئەمە حیزبى نیە، كەسى واش هەیە تەنها وێنەگر یان ئەرشیفى دەزگایەكى حیزبى بووە بە چەند ڕۆژێك كارەكەیان بۆ تەواو كردوە یاخوا داڕزین نوێنەرى دەستەڵاتى چوارەم. كۆنە بەعسى بەدى دەكرێت لە نێو سەندیكاى سلێمانى.
هیوادارم ئەم سەندیكا وەك دڵسۆزو خەم خۆرى ڕۆژنامە نووسان كاربكەن .پێم باشە لە نێو خۆیان دا لیستەكان بەراوردبكەن بزانم چەند كەسى واى تێدایە كە شایستەى ناسنامە نین بۆیان كراوە .چاومان لەڕ ێیە.