مه‌سعود بارزانى له‌نێوان به‌يعه‌ت و ده‌ستوردا
Tuesday, 28/05/2013, 12:00
ئه‌م وتاره‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم كه‌به‌بۆنه‌ى يادى شۆرِشى گولاَنه خوێنديه‌وه،رێك به‌چكه ديكتاتۆر وكورسى په‌رسته‌كانى وه‌كو، به‌شار ئه‌سه‌د و عه‌لى عه‌بدوللاَ و حوسنى موباره‌كى بير خستمه‌وه،كه‌به‌رده‌وام به‌دواى بۆنه‌و فرسه‌تدا ده‌گه‌رِان ،تا له‌رێگه‌يه‌وه به‌هانه‌يه‌ك بدۆزنه‌وه، بۆ دوباره به‌يعه‌ت دان به‌خۆيان و خۆ فه‌رزركردنه‌وه و خۆ شيرين كردن لاى ميلله‌ت.. ئه‌وه‌ىۆله‌و وتاره‌دا بيستمان، هيچ شتێكى تازه‌و نوێگه‌رى تێدا نه‌بوو،ته‌نها وته‌نها هه‌ر رێگه خۆشكردن و هه‌ل ره‌خساندن و، هێنانه‌وه‌ى بيانو بۆ بۆئه‌وه‌ى به‌شێَوه‌يه‌ك له‌شێوه‌كان، مه‌سعود چانسى ئه‌وه‌ى هه‌بێت دووباره خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم بپالَێوێته‌وه.
مه‌سعودبارزانى له‌م وتاره‌يه‌يدا ،ته‌واو شپرزه‌ى و بێ حالَى وپه‌رێشانى پێَوه دياربوو،له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى وتاره‌كه‌ى بۆنوسرابۆوه، چه‌ندين جار هه‌لَه‌ى كرد ،يه‌ك دووجار قسه‌كانى پچرِاند، چه‌ند جارێكيش وته‌كانى دووباره‌كرده‌وه، له‌وانه هه‌مووى سه‌يرتر ئه‌وه بوو كه‌بارزانى باسى ده‌ستور و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌كرد،ئه‌مه‌ش شتێكى سه‌ير و قبولَنه كراوه ،چونكه‌به‌پێى ياساى هه‌مواركراوى ده‌ستور ،خودى مه‌سعود بارزانى مافى ئه‌وه‌ى نيه ده‌ستور بخاته راپرسيه‌وه،به‌لَكو ئه‌وه‌ى كه رێگه‌پێدراوه و بۆى هه‌يه به‌و كاره هه‌ستێت سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانه،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خاته روو كه مه‌سعود بارزانى هه‌موو ده‌موكاتێك له‌هه‌ولَى ئه‌وه‌دايه، ته‌واوى ده‌سه‌لاَت و ياسا و ده‌ستور و به‌ته‌واوى بخاته ژێر ركێفى خۆيه‌وه و، به‌وده‌ستوره هه‌موو مه‌به‌ست ومه‌رام پيلانه‌كانى خۆى پياده‌بكات.هه‌موان ده‌زانين شين واوه‌يلا و هاوارى مه‌سعود وپارته‌كه‌ى له‌تێپه‌رِاندنى ده‌ستوردا ته‌نها ئه‌وه مه‌به‌ستيه‌تى، كه به‌ختێك بۆخۆى بسازێنێ،چونكه به‌پێ ده‌ستور بێت ،مه‌سعودبارزانى به‌هيچ شێوه‌يه‌ك مافى ئه‌وه‌ى نه‌ماوه جارێكى ديكه خۆى كانديدبكاته‌وه، به‌ختى سوتاوه.
هه‌رله‌ناوه‌رۆكى ئه‌و وتاره‌يه‌دا، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌و ده‌ستوره له‌لايه‌ن 36 حيزبه و په‌سه‌ندكراوه، مايه‌ى قبولَ نيه‌كه پارتێك تازه دروست بێت ،جارێكى ديكه له‌سه‌رداواى ئه‌و لايه‌نه، دوباره ده‌ستور ده‌ستكارى بكرێته‌وه،كه‌ئه‌مه‌ش دياربوو مه‌به‌ست لێى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان و خودى نه‌وشيروان مسته‌فا بوو،من ناخوازم داكۆكى له گۆرِان و به‌رپرسه‌كه‌يان بكه‌م،به‌لاَم هه‌قيقه‌تێكه‌و خۆى لێ هه‌لَكردن غه‌شيمى و گه‌مژيه،ئه‌مرِۆبمانه‌وێت يان نا،گۆرِان بۆته ئه‌مرى واقيع و، سه‌نگ وقورسايى خۆى هه‌يه و ئه‌بێت له‌هه‌موو كايه سياسى و پرۆژه ياسا وده‌ستور و پێشهاته سياسيه‌كان حسابى بۆبكرێت ، ئه‌وه‌ش قسه‌ى من و هه‌وادارى من نيه بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه،به‌لَكو هه‌لَبژاردنى پێشوو كه‌به‌هه‌مووته‌زوير وفرتو فێل و ئه‌ملاو لايه‌ش، ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه ئيدى سه‌رده‌مى دووحزبه پاوان خوازه‌كه به‌سه‌رچووه، ئه‌گه‌ر هه‌لَبژاردنێكى پاك و بێ غه‌لو غه‌ش و، دور له‌ساخته بكرێت،ئه‌وا به‌دلَنيايه‌و ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه ،ئه‌گه‌ر نه‌بێته هێزى يه‌كه‌م ئه‌وا بێ چه‌ندو چوون دوه‌م پارتى براوه‌ى هه‌لَبژاردن ده‌بێت،،هه‌ركاتێك ئه‌و پرۆژه ده‌ستوره خرايه ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت حسابى ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌ندامانى ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه و لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزسيۆن بكرێت. چونكه‌ئه‌وانيش به‌ئه‌ندازه‌ى پارته‌كه‌ى مه‌سعود لايه‌نگرو هه‌واداريان هه‌يه و سه‌رجه‌ميان خه‌لَكى كوردستانيشن، له‌ملاو لاوه به‌زۆر نه‌هێنراون.
ئه‌وه‌ى كه‌مايه پێكه‌نين وگالَته جارى ئه‌و ياده‌بوو ئه‌وه‌بوو نوسرابوو يادى شۆرشى 26ى گولاَن ،كه‌هه‌موو ده‌زانن به‌پێى رۆژمێرى كوردى ئه‌مرِۆ 5ى گولاَنه‌چونكه له 21/3تا 20/4 ده‌وترێت نه‌ورۆزـپاشان له 21تا 20/5 ده‌وترێت گولاَن،كه‌واته ئه‌و به‌رواره هه‌لَه‌يه‌چونكه ئه‌مرِۆ 26/5 ئه‌كاته5/جۆزه‌ردان ،بۆئه‌وه‌ش ده‌توانن ته‌ماشاى رۆژمێرى كوردى بكه‌ن.
له‌وانه‌ش سه‌يرتر جگه له‌وه‌ى پارتى به‌زۆرى زۆردارى هه‌رچى فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى حكوميه بردونى بۆ ئه‌و ياده ،ژماره‌يه‌كى زۆريش له برا عه‌ره‌به چاوره‌شه‌كانيش هاتبون، وسه‌رو ئالاَيه‌كى زه‌رديان پێ درابوو،كه نه‌مان زانى ئه‌وانه ئه‌ندامانى لقى به‌سره يان ناسريه وعه‌ممالره‌ن،خۆزگه له لافييته‌كانياندا ئاماژه‌يان به‌وه ده‌كرد..له‌وه‌ش خۆشتر له‌ناو ئه‌و هه‌موو زه‌رداويه‌دا ته‌نها 2 دانه ئالاى بچوك و نه‌وى كوردستان‌م به‌رچاو كه‌وت،
هه‌وه‌ها با بيرمان نه‌چێت ،له‌وه ده‌چێت له‌و شۆرِشه‌دا كه‌س نه‌كوژرابێت وشه‌هيد نه‌بوبێت،بۆيه تاكه يه‌ك وێنه‌ى شه‌هيدێكمان به‌رچاو نه‌كه‌وت،به‌لاَم به سه‌دان وێنه‌ى مه‌سعود و بنه‌مالًه‌كه‌ى ده‌بينران،ئه‌وه‌ى كه‌زۆر زۆر مايه‌ى گالَته جارِى بوو ،بوونى ژماره‌يه‌كى زۆر له‌كرێكارو پاككه‌ره‌وه به‌نگلاديشى ونيپالَى يه‌كان بو،كه‌خۆشيان نه‌يانده‌زانى مه‌سه‌له چيه بۆچى براون؟ به‌زۆر يه‌كى ئالاَيه‌كى زه‌رديان پێدابوون،من به‌وه شوكرم و له‌وه ده‌ترسم ئه‌و به‌نگلاديشي و نيپالًى و هنديانه كه‌له‌كوردستان كارده‌كه‌ن، ئێستا هه‌رهه‌مويان پێناسيان بۆده‌رهێنابن و له‌هه‌لَبژاردنى 21ى ئه‌يلولدا مافى ده‌نگدانيان به پارتى و مه‌سعود بارزانى هه‌بێت؟ ئه‌مجاره‌ش له‌سايه‌ى ئه‌وانه‌وه خۆى بكات به‌براوه و زۆربنه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست