ناوی زل و دێی وێران (کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌نده‌ران و ناوه‌ندی یه‌کگرتووی به‌ریتانیا به نموونه)
Saturday, 13/11/2010, 12:00
ئه‌گه‌رچی حه‌زم به ووروژاندن و ده‌رخستنی لایه‌نی بێ هێزی حیزبه ئیسلامیه‌کان نی یه‌و حه‌ز ناکه‌م له‌سه‌ر نووسین له‌سه‌ریان، به‌ڵام مادام بڕیار بێت سه‌ربه‌خۆ کاربکه‌م، ده‌بێت به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ك ده‌ست بخه‌مه‌سه‌ر برینه‌کان به مه‌به‌ستی ئاشکراکردن و چاره‌سه‌رکردندنیان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌گه‌رچی زۆرجار خه‌ڵکیشم لێ ئه‌ئاڵزکێ وه‌ك زه‌رده‌واڵه‌و له‌بری خۆ چاککردنیان ده‌یانه‌وێت پێمه‌وه بده‌ن!
هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌وا له ئاستێکی باڵای نێو حیزبه ئیسلامیه‌کاندان و له‌گه‌ڵیاندا دانیشتبم و چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵیاندا کردبێت به‌لایانه‌وه ئاسایی بووه له ده‌رخستن و له‌سه‌ر نووسینی لایه‌نه بێهێزیه‌کان، هه‌ندێك جار خۆشیان هانیان داوم له‌سه‌ری، بڕوایان وابووه هۆکارێکی گرنگه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و که‌موکوڕیه‌کان، خۆشیان ئۆپۆزیسیۆنن و ده‌بێت ئه‌مه‌ش چاك تێبگه‌ن.
گه‌رچی هه‌ندێكیش که‌وا ئاستی زانست و ڕۆشنبیریان که‌مه به‌م جۆره نووسین و بابه‌تانه قه‌ڵس ده‌بن و تۆمه‌تی جۆراو جۆرم ده‌ده‌ن پاڵ و به ناحه‌زم وه‌سف ده‌که‌ن ، ده‌مێك به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌مێك سه‌له‌فی، ده‌مێك کرێکاری، ده‌مێك یه‌کگرتوو به نسبه‌ت کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه، وه ده‌مێك کۆمه‌ڵ به‌نسبه‌ت یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، منیش هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌م که هه‌م و له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ی ناوم هێنان ئاشکرایه له هیچ لایه‌نێکیان نیم و شانازی به سه‌ربه‌خۆ بوونیشمه ده‌که‌م.
به حوکمی فکری ئیسلامیانه‌م و هه‌ندێك جار به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌وانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر وایکردووه له ئیسلامیه‌کانه‌وه نزیك بم و هه‌ندێك جار کاری هاوبه‌ش بکه‌وێته نێوانمان، هه‌روه‌ك هۆکارێکی به‌هێزیش بووه بۆ تێکه‌شتنم له ناخ و ناوه‌رۆکی کاره‌کانیان و قورسای خۆیان که هه‌ن.
هه‌ر حیزبێك مادام ناوی ئیسلامی پێوه بوو کۆمه‌ڵێك پێوه‌ری ئیسلامی هه‌یه لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ده‌توانن بیخه‌نه‌ناو تاکی ته‌رازووی ئیسلامیانه‌وه‌و به ده‌قه شه‌رعیه‌کان بیکێشن و قورساییه‌که‌ی ده‌ستنیشان و ئاشکرا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر سوك بوو وه‌ك ئه‌و به‌قاڵه‌ی که‌وا ده‌یه‌وێت شتێك بکێشێت و ده‌بینێت سوکه به به‌رده چکۆله‌و ڕبه کیلۆو ئاسنه بچوکه‌کان که هه‌یه‌تی ڕێکی ده‌کاته‌وه، حیزبه ئیسلامیه‌کانیش زۆرجار پێویستیان به‌و وورده ئاسن و به‌ردوو که‌ره‌سته ڕێك که‌ره‌وانه هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌کاریشی نه‌هێنن ئه‌وسا ده‌چنه ڕیزی (ویل للمگففین).
له‌به‌ر ده‌رفه‌تی که‌می به‌رپرسانی باڵای کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو بۆ ئه‌وروپا وه‌یان ده‌سته‌ڵات نه‌بوونیان به‌سه‌ریاندا، ئه‌ندامان و به‌رپرسانی خۆیان به ناوی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا لا گه‌وره بووه‌و له‌وانه‌یه دڵیان به‌وه زۆر خۆش بێت که‌وا ئه‌و براو خوشکانه‌یان که‌وا له ئه‌وروپایه به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا چمکێکی گرنگی گه‌وره‌یان بۆ گرتوون و شان به‌شانی ئه‌وان به‌ره‌و لوتکه ده‌ڕۆن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێك به ووردی سه‌رنجی کاره‌کانیان بدات و هه‌ندێك به‌رپرس و ئه‌ندامانیان له نزیکه‌وه له قاڵبی ئیسلامی بدات ئه‌وسا هه‌ر زوو بۆی ده‌رده‌که‌وێت زۆر وورده به‌ردوو وورده ئاسنی ده‌وێت تا کێشانه‌که‌ی پێ هاوتا بکاته‌وه، هه‌ربۆیه من لێره‌وه ڕووی خۆم به‌لای کوردستاندا ده‌چه‌رخێنم و له هه‌ردوو به‌ڕێزان مامۆستا عه‌لی باپیر‌و مامۆستا سه‌لاحه‌دین پێش هه‌موو که‌س داواده‌که‌م چاره‌سه‌ری ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بکه‌ن.
1-ئه‌ندامان له‌سه‌ر ئیخلاس و بۆ خواسوڵحان په‌روه‌رده بکه‌ن و مونافه‌سه‌ی دینداری له‌سه‌ر حسابی که‌سی تر نه‌که‌ن.
2-ئه‌ندامان ڕابێنن له‌سه‌ر مه‌ترسی کوتله‌بازی و کوتله دروست کردن بۆ دژایه‌تی کردن و وه‌ك هێزێك بۆ به‌رانبه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
3-ئه‌وه بۆ ئه‌ندامان ڕوون بکه‌نه‌وه به حیزبی بوون یان به ڕیش پیشه‌ی مه‌لای پێ نادرێت و عیلمی مه‌لایه‌تیش ناچێته ناخیه‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌زی له‌و پیشه‌یه‌یه با بڕوات بخوێنێت و چۆك دادات له به‌رده‌ستی زانایان و مامۆستایانی ئاینیدا بۆ وه‌رگرتنی زانستی شه‌رعی، دواتر ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵ یان یه‌کگرتووش نه‌بێت و ڕیشیشێ نه‌بێت مه‌لایه‌تیه‌که‌ی پیرۆزبێت.
4-خۆشه‌ویست کردن و گرنگی زانینی مزگه‌وت لای ئه‌ندامان ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌که هی یه‌کگرتووش بێت به نسبه‌ت کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه وه‌یان کۆمه‌ڵ بێت به نسبه‌ت یه‌کگرتووه‌کانه‌وه وه‌یان سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێك نه‌بێت به نسبه‌ت هه‌ردوولایانه‌وه، چونکه مه‌رج نی یه مزگه‌وته‌که عایدی مه‌لایه‌کی کۆمه‌ڵ یان یه‌کگروو بێت وه‌یان له ژێره‌وه کاریان له‌گه‌ڵدا بکات ئه‌وسا خۆشیان بوویت.
5-نه‌دانی پله به که‌سانی نه‌شیاو، ئه‌گه‌ر که‌سیش ده‌ست نه‌که‌وێت پۆسته‌که فه‌راغ بێت له که‌سی سه‌قه‌ت باشتره، تا دوێنێ که‌سی واهه‌بوو کولفی کول بوو ئێسته له په‌راوێزدایه‌و پێویستان به به‌ردی زۆر گه‌وره ده‌بێت بۆ ڕێك کردنه‌وه‌ی.
6-فێرکردنی خۆشویستن و ڕق لێبوونه‌وه‌ی ڕاستی (الولاو والبراو) نه‌وه‌ك هه‌رکه‌س کۆمه‌ڵ نه‌بوو یان یه‌کگروو نه‌بوو به دوژمنی بزانیت ئیتر هه‌تا که‌سه‌که دیندارو بۆ خوا سوڵحاویش بێت.
7-فێرکردنی برایه‌تی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مای دین نه‌ك حیزب، چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت {انما المۆمنون اخوه} نه‌یفه‌رمووه انما الجماعه اخوه، یان انما الاتحادیون اخوه.
8-فێرکردنی ڕاکێشانی پێیان به قه‌ده‌ر به‌ڕه‌ی خۆیان نه‌ك له پشتی ئێوه هه‌رکه‌س خۆی به گیڤارا نه‌گۆڕێته‌وه.
9-هاوسه‌نگ ڕاگرتنی کاره‌کانیان نه‌ك ته‌نها ڕۆژێك به‌دڵیان نه‌بوو دۆو دۆشاو تێکه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌و دواتر به ئێوه‌ش جیا نه‌کرێته‌وه.
10-ڕاهێنانیان له به قوتابی بوون نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ناوی له ڕیزی کۆمه‌ڵ یان یه‌کگرتوودا بوو ئیتر وا بزانێت مامۆستایه‌و ده‌بێت خه‌ڵك فێر بکات، چونکه فێرکردن، زانست و ڕاهێنانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به بێ که‌ره‌سته‌ی خۆی له‌بری بڵاوکردنه‌وه‌ی زانست، جه‌هل و ڕق و کین و دژایه‌تی فێری قوتابیه‌کان ده‌بێت وه‌کو سه‌داکه‌شی دیاره.
ئه‌و ده‌خاڵه به نموونه‌ی زۆر زه‌قی ئه‌ندامان و که‌سایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووه‌وه له لامانن له به‌ر پاراستی ئیتکی ڕۆژنامه‌وانی و موراعاتکردنی که‌سه‌کان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خۆشیان لامان پارێزراون و ئومێد ده‌که‌ین به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌کی جدی له‌نێو ڕێزه‌کانی خۆتاندا بکه‌ن له هه‌نده‌ران و ناوه‌که‌تان ناوی زل و دێی وێران نه‌بێت.
عومه‌ر عه‌لی/ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
www.omarali.co.uk
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست