پارتی و پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی
Sunday, 16/06/2013, 12:00
ئه‌و ڕۆژانه‌ی دوو ئابلۆقه‌ی سه‌خت و گران وه‌ک مۆته‌که به‌رووکی نیشتمانه‌که‌مانیان گرتبوو ، فه‌رمانبه‌ران له سایه‌ی حکومه‌تێکی بێ ده‌رامه‌تدا سه‌ری به‌رزیان بۆ مووچه نه‌وی نه‌ده‌کرد ، ئه‌گه‌ر پیرێژنێک ، یان بێوه‌ژنێکی که‌ساس گاڵۆنی نه‌وتی له بازگه‌کانی به‌عسه‌وه بهێنایه بۆ کوردستان ، نه‌وته‌که‌یان ده‌کرد به‌سه‌ریدا و ئاگریان تیێ به‌رده‌دا ... ئه‌و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی وڵاته‌که‌م که‌لوپه‌لی ناوماڵی خۆیان ههراجدهکرد بۆ کرینی ده‌به‌یه‌ک نه‌وتی پڕ له ئاو ، ئا له‌و سه‌رده‌مه تووش و شوومه‌دا ، ئه‌ندازیاری به توانا کاک : ( حه‌مه جه‌زا ساڵح) وه‌ک که‌سێکی شاره‌زای دڵسۆز ، پرۆژه‌یه‌کی خسته به‌رده‌می حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌ی شیواشۆکی کۆیه و دروستکردنی پاڵاوگه‌یه‌کی خۆماڵی له سلێمانی به توانای حه‌وت هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له ڕۆژێکدا ...
له‌و کاته‌دا ئه‌و پڕۆژه‌یه له خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌چوو ، چونکه مه‌حاڵبوو بتوانرێت یه‌ک پارچه ئاسن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه بهێنرێت چ جای ئامێر و ئامرازێک . جا بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پڕۆژه ناوازه‌یه کۆمه‌ڵێک ئه‌ندازیاری کارامه و فه‌رمانبه‌ر و کرێکاری به توانا ده‌ستنیشانکران . هه‌ر هه‌موویان خۆنه‌ویستانه شه‌ویان خسته سه‌ر ڕۆژ و به پارچه ئاسنی کۆن و ئامێری به کارهاتووی ژه‌نگاوی که‌وتنه کارکردنێکی بێ وێنه بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه .. یه‌کێتی باوه‌ڕی ته‌واوی به پڕۆژه‌که و توانا و دڵسۆزی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌بوو ، بۆیه پشتگیریی ته‌واوی خۆی و هه‌موو توانایه‌کی دارایی خسته به‌رده‌ستییان .. ئ
ه‌وه‌ی دڵسۆز بوو به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ته‌واو بوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ده‌کرد ، ئه‌وه‌ی داخ له دڵ و باوه‌ڕیشی به توانای ڕۆله‌کانی خۆمان نه‌بوو ، که‌وتنه هێرشی ناڕه‌وا و تانه و تهشهرهیهکی ئێجگار زۆر لێی ، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له جیاتی کۆمه‌ک و پشتگیریی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ، که‌چی هاتووه وێنه‌ی چه‌ند گوێدرێژێکی کردووه و هه‌ر یه‌کێکیان دوو به‌رمیلیان به سهرپشتهوهیه و به گه‌وره‌یی نووسراوه : ( فیدراڵ و به‌رمیلی به‌تاڵ) و له وێدا گاڵته به فیدراڵییه‌ت و ئه‌و پڕۆژه پیرۆزه ده‌کات ، له لایه‌کی تره‌وه ئه‌ندامه باڵاکانی پارتی به‌رده‌وام ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان به درۆ و ده‌له‌سه و بانگاشه‌ی خۆهه‌ڵکێشانی یه‌کێتی داده‌نا ، فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له زۆر شوێندا ده‌یووت : نه‌وت له (قو...) ی من بێته ده‌وره‌وه له‌و پڕۆژه‌یه نایه‌ته ده‌ره‌وه .
له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا کاتێک که‌سانی دڵسۆز به چاوی خۆیان باڵای به‌رزی ئه‌و پڕۆژه‌یه و ئاره‌قی نیوچاوانی کارمه‌نده‌کانیان ده‌بینی تک تک فرمێسکی خۆشی و شادی به چاویاندا ده‌هاته خوارێ .... پڕۆژه‌که به‌رده‌وام بوو ، له‌به‌ر ئابلۆقه و نه‌بوونی سه‌رچاوه ئه‌و پڕۆژه‌یه پێویستی به یارمه‌تی هه‌موو دڵسۆزێک بوو ، که‌چی که‌سێکی وه‌ک ئاشتی هه‌ورامی که له له‌نده‌ن به بێ خه‌م دانیشتبوو و ئه‌مڕۆ گاڵته به‌و پڕۆژه‌یه ده‌کات و کارمه‌نده‌کانی به نه‌زان داده‌نێت ، نه‌هات جارێک له جاران چاکی مه‌ردایه‌تی بکات به لادا و له‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌دا وه‌ک که‌سێکی شاره‌زای بواری نه‌وت به ته‌له‌فونێک یان سه‌ردانێک ، یان سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستیی هاوکارییه‌کی ئه‌و پڕۆژه‌یه بکات و به ده‌نگ میلله‌ته‌که‌یه‌وه بێت و هاوبه‌شیی ئازار و خه‌مه‌کانیان بکات و به ڕێنماییه‌کانی پڕۆژه‌که باشتر و چاکتر بکات . شان به شانی ئه‌مجۆره که‌سه بێ هه‌ڵویستانه سه‌دام به وردی به دوای ناوی ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕا که له پشت دروستکردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه بوون و به سزای سێداره هه‌وڵی تۆقان و ترساندن و سارکردنه‌وه‌ی ده‌دان به بیانووی ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌وله‌ت بۆی هه‌یه نه‌وت ده‌ربهێنیت و بیپاڵێوێت .
له‌گه‌ڵ هه‌زاران گرفت و کۆسپیشدا ڕه‌وتی کاروانه‌که به‌رده‌وام بوو ، نه‌وت له بیره نه‌وته‌کان ده‌رهێنرا و پاڵێوگهکهش به سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو بوو ، نه‌وته خاوه‌که‌شی پاڵێورا و یه‌که‌م نۆبه‌ره‌ی به‌رهه‌میشی دابه‌شکرا به‌سه‌ر خێزانی شه‌هیده سهربهرزهکاندا ، که ئه‌مه‌ش له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو ... له هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشتر کاتێک چه‌ند کارمه‌ندێکی پاڵاوگه‌که نموونه‌یه‌ک له نه‌وته سپییه‌که‌ی وه‌ک مژده‌ی سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌که بۆ مام جه‌لال ده‌به‌ن ، به‌ڕێکه‌وت ئه‌و نموونه‌یه تۆزێک بۆنی ده‌بێت ، یه‌کێکیان به مام جه‌لال ده‌ڵێت : ئه‌مه یه‌که‌م وه‌جبه‌یه بۆیه تۆزێک بۆنی ناخۆشی هه‌یه و خوا یاربێت ئه تۆزه بۆنه‌ش ناهێڵیین ، مام جه‌لالیش به پیکه‌نینه‌وه ده‌ڵێت : نه‌وتێک له (قو ..) ی فه‌ره‌نسۆ هاتبێته ده‌ره‌وه دیاره هه‌رده‌بێ بۆنی هه‌بێت .
ئه‌و پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌کی مێژووییه و نیشانه‌یه که ڕۆڵه‌کانی کورد توانای ڕاپه‌ڕاندنی کاری گرنگیان هه‌یه ، هه‌ر بۆیه له مانگی ته‌موزی ساڵی 2006 دا ، که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (ئه‌ی . ئار . دی) ئه‌ڵه‌مانیی و (فۆکس) ی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاژمێری ته‌واو وێنه‌ی ئه‌و پاڵێوگهیهیان گرتووه و له کاتی خۆیدا به سه‌دان وه‌فدی بیانی سه‌ردانیانکردووه ، که‌چی ئه‌مڕۆ که‌سێکی وه‌ک وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی حازر خۆری به‌ر سێبه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه به خراپ له قه‌ڵه‌مده‌دات و ده‌یه‌وێت مێژووه‌که‌ی بسڕێته‌وه و هه‌تا ئێستا چاوی به‌رایی نه‌هاتووه سهردانێکیشیی بکات .
له دواجاردا ئه‌وه ماوه بڵێم تا ئه‌و کاته‌ی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان نه‌خستبووه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌وه و له لایه‌ن پارتییه‌وه په‌ڕوباڵیان نه‌کرابوو ، هێزی بزوێنه‌ریان ڕۆحی پاکی هه‌زاران قاره‌مانی وه‌ک مامه ڕیشه و ڕێباز و مولازم جوامێر بوو ، بۆیه چۆکیان دانه‌ده‌نا و به‌گژ هه‌موو زاڵمێکدا ده‌چوونه‌وه و له کاتی ته‌نگانه و بێ دهرامهتیشدا توانای ڕاپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ی ناوازه و نایابیان هه‌بوو ، ئه‌مڕۆش که حاڵی شڕ و شێواوی گه‌یشتۆته ئه‌م حاڵه و بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی پێویستی به هه‌ڵویستی که‌سانی ئازای وه‌ک کاک عادل موراد و حه‌مه جه‌زا ساڵحی جێگری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان هه‌یه ، که نایه‌وێت مووچه‌ی پۆستی بێکاریی وه‌ربگرێت و ژێر ده‌ستی پیێ قبوڵ ناکرێت . خۆزگه یه‌کێتی ئیتر به خۆیدا ده‌چووه‌وه و هه‌میشه که‌سی شیاوی وه‌ک کاک حه‌مه جه‌زای له شوێنی شیاوی خۆیدا داده‌نا و وازی ده‌هێنا له قۆرخکردنی پۆسته گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ خزم و که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان ، که له پێناوی مووچه‌ی زۆردا نرکه‌یه‌ک ناکه‌ن و یه‌کێتیان به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه ، خۆزگه‌ش ئه‌و لێپرسراوانه‌ی سه‌ر به یهکیتیین و له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی پارتیدا پۆستی گرنگیان هه‌یه هه‌مان هه‌ڵویستی کاک حه‌مه جه‌زایان ده‌بوو و ملکه‌چی مووچه و ده‌رماڵه‌ی کۆیلایه‌تی نه‌ده‌بوون ، چونکه ئه‌و وه‌زاره‌ته ، وه‌زاره‌تی پارتییه و کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بنه‌ماڵه ده‌کات و تا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش به ده‌ستی پارتییه‌وه بێت ، جگه له ئه‌ندام و چڵکاوخۆره‌کانی خۆیان ، هیچ که‌س و لایه‌نێکی تر نرخی چڵه پووشێکی وشکیان نابێت ... جا بۆئه‌وه‌ی یه‌کێتی ڕێز له ڕابووردووی خۆی بگرێت و ته‌پێک قوڕی خه‌ستی شیواشۆکیش بدات به‌ده‌می ئه‌وکه‌سانه‌دا ، که ئه‌مڕۆ گاڵته‌یان به خه‌باتی ڕۆژانی سه‌خت دێت ، پێویسته گرنگی به پاڵاوگه‌ی خۆماڵییه‌که‌ی سلێمانی بدات و وه‌ک وه‌زاره‌ته‌که‌ی پارتی پشتگوێی نه‌خات ، خۆ ئه‌گه‌ر کاریشیی پیێ ناکات ، ئه‌وا وه‌ک یادگارێک بیپارێزیت و جێگای خۆشییه‌تی وێنه‌یه‌کی جوانی بکات به پوولێکی پۆسته‌ی کوردستان ، تا هه‌میشه وه‌ک کارێکی نایاب و ناوازه‌ی ڕۆژانی سه‌خت له مێژوودا بمێنیته‌وه . ده ئیتر به‌سه با وه‌ک میلله‌تانی زیندووی دنیای پێشکه‌وتوو ڕێز له ڕابووردووی خۆمان بگرین و ئه‌وه‌نده پشت له خۆمان و ڕوو له بێگانه نه‌که‌ین .
ئه‌ندازیار : محه‌مه‌د به‌رزی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست