بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


لەبارەی لۆگۆ وئاڵای فەرمی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان

Saturday, 29/12/2012, 12:00


بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان بۆ / رای گشتی ودەزگایەکانی راگەیاندنی بەرێز
لەبارەی لۆگۆ وئاڵای فەرمی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان
سلاو ورێز
بە هەوڵ وماندووبوون وهاوکاری روشنبیران ورۆژنامەنۆسان وپارێزەران وکادیران وئەندام ولایەنگران ودوستانی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان ،لۆگۆ وئاڵای فەرمی بزووتنەوەکەمان دروست کرا ،کە دیدوبۆچونی هەموو لایەک بە ئەوپەری شانازییەوە وەرگیرا،ولۆگۆ وئاڵای فەرمی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان بەم شێوەیە پێک دبێت.
١ سەرەتا رەنگی رەساسی بوو بە رەنگی ئاڵای فەرمی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان .
٢ لۆگۆی بزووتنەوە لە چۆارگۆشەیەک پێک دێت کە بە رەنگی رەساسی داپۆشراوە ولە ناوەراستی چۆارگۆشەکە بازنەیەک هەیە کە بە چۆار رەنگ داپۆشراوە کە بە سۆر وسپی وزەرد وسەوزکە مانای لە ئاڵای پێرۆزی کوردستانە.
٣ لە بەشێکی سەرەوەی لۆگۆ ولە ناو بازنەکەدا نوسراوە بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان کە ناوەی فەرمی بزووتنەوەکەمانە.
٤ لەبەشێکی خوارەوەی لۆگۆ ولەناو بازنەکەدا نۆسراوە سەربەخویی ، پێکەوەژیان ، دیموکراسی ، یەکسانی ، کە ئەمە دروشمی فەرمی بزووتنەوەیە ولەسەر ئەو بنەمایە کاردەکات.
ە لە ناوەراستی لۆگۆ وبازنەکەدا تەرازویەک هەیە کە بەو مانایە بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان پشتیوانی تەواو لە سەروەری یاساوسەربەخوبوونی دەسەڵاتی دادوەری دەکات وکاردەکات بۆ سەربەخوبوونی ،وهەروەها ئاماژەیەکیشە کە بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان باوری بە سەروەری یاساهەیە ولەناوبزووتنەوە وتەنانەت لە دەرەوەی بزووتنەوەش لەسەر ئەو بنەمایە کار دەکات.
٦ لە بەشێکی تری لۆگۆ ولەناوبازنەکەدا بە رەنگی سۆر نۆسراوە کەرکوک روحی کوردستانە ،ئەوە بەو مانایە کە بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان گرنگی تەواو بە کەرکوک دەدات ،وبەهیچ شێوەیەک سازشی لە سەرناکات ورەنگی سۆریش بەو مانایە کە کەرکوک هێلی سۆرە ،وبۆ هیچ وەڵات ولایەنێک نییە کە هێلی سۆر بەرامبەر بە کەرکوک ببەزێنێت، ونۆسین ودانانی کەرکوک روحی کوردستانە لەناو لۆگۆی فەرمی بزووتنەوەکەمان بەو مانایەشە کە تائێستا هیچ لایەن وحزبێک نیتوانیووە وشەی کەرکوک لە لۆگۆی فەرمی حزبەکەیدا جێگا بکاتەوە کە بیسەلمێنێت بۆ کەرکوک هەوڵی داوە ،بە تایبەتی دوو حزبە دەسەڵاتدارەکە کە دەلێن کەرکوک دڵی کوردستانە یا کەرکوک قودسی کوردستانە ،ئەویش تەنها بە قسە باسی لێووە دەکەن نەک بە کرداروکردوە، وهەروەها بەو مانایەشە بۆ ئەوانی کە کێشە بۆ کەرکوک دروست دەکەن بزانن کە کەرکوک روحی کوردستانە ،وئەم رستەیە یەکێکە لە دروشمە فەرمییەکانی بزووتنەوەکەمان.
٧ لە بەشێکی تری لۆگۆ وهەرلە ناو بازنەکەدا دوو گۆلە گەنم هەیە کە بەو مانایە بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان گرنگی تەواو بە کشتۆکاڵ دەدات وکاردەکات بۆ پەرپێدانی زیاتری کشتۆکاڵ لە هەرێمی کوردستان .
٨ لە لۆگۆدا ولە ژێر تەرازو ودوو گۆلە گەنمەکە ئیشارە کراوە بە سالی دامەزراندنی بزووتنەوەکەمان ئەویش بە ساڵی کوردی وزایینی ،بەڵام بەشێوەی گشتی ساڵی کوردی لەبەر چاو گیراوە.
٩ لە بەشێکی تری لۆگۆداولە ژێر ساڵی زایینی بە پیتی ئینگلیزی کورتکراوەی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان نۆسراوە کە بەم شێوەیە b.n.d.k .
لە کۆتاییدا سۆپاسی هەموو ئەو بەرێزانە دەکەین کە دیدوبۆچوونی خویان بۆ دروست کردنی لۆگۆ وئاڵای فەرمی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان بۆ بەشی راگەیاندن ورۆژنامەوانییان ناردبوو، وهەروەها پیروگرام وپەیڕەوی ناوخوی بزووتنەوەکەمان ئامادەکراوە کە بەم زووانە بڵاوی دەکەینەوە ،هیوادارین کە لە ژێر ئەم ئاڵایەوە بتوانین خزمەتێکی بەرچاو بە گەلی کورد وهەرێمی کوردستان بکەین. لەگەڵ رێزو خۆشەویستیمان بۆ گەل ونشتیمان.
بەشی راگەیاندن ورۆژنامەوانی
بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە