بەفیتى بەرهەم ساڵح وئەرسەلان بایز رەنگى (برتەقاڵى) كۆمپانیاى وشە دزرا بۆ حزبەكەى هەڵوى برایم ئەحمەد؟؟؟
Thursday, 30/04/2009, 12:00
1868 بینراوە
لەسەرەتاى دروست بوونى كۆمپانیاى وشەو دەست بەكاربونى لەبوارى راگەیاندا. كۆمپانیاى وشە وەك رەمز و وەك رەنگ رەنگى پرتەقاڵى هەڵبژارد و توانى ئەو رەنگە وەك (لۆ گۆیەك) وبەرەنگى پرتەقاڵى لەرۆژنامەى رۆژنامەوسایتى سبەیى وسەنتەرى لێكۆڵینەوە وتەلەفزێونى (كەى ئێن ئێن) بە خۆێنەر وبینەرى بناسێنێ ولاى خەڵك ئەو رەنگە خۆشەویست ببێ وببێتە رەمزى گۆران و كوچمپانیاى وشە ولە هەمان كاتدا لاى خەڵكى بەشۆرشى پرتەقاڵى دەناسرا... هەرزوو مەسینە هەڵگرەكانى تاڵەبانى هەستیان بەترس كردوو جۆرەها ناو ناتۆرەیان رێك دەخست.. ئەو بوو كەهەڵۆ بەفیتى تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى یەكێتى بریارى دا حزبێك دروست بكات وبە پەلە بەشدارى هەڵبژاردن بكات وبەزوویى مۆڵەتیان بۆ دەرهێناو (بەرهەم وئەرسەلان) بۆ قۆستنەوەى ناسینى رەنگ بۆ كاتى هەڵبژاردن داوایان لە هەڵۆ كرد رەنگى پرتەقاڵى هەڵبژێرێ چونكە لاى خەڵكى ناسراوە ولە كاتى هەڵبژاردندا خەڵكى نەخوێندەوارو پیر تەنها رەنگ دەناسن و دەزانن كەرەنگى پرتەقاڵى هى (نەوشیروان ولیستى گۆران وكۆمپانیاى وشەیە) ودەنگى پێ دەدەن. هەرچەندە ئەو فروفێڵا نە بەسەر نەوشیروان مستەفادا ناروات وتێ ناپەرێت وخۆى دەزانى چۆن چارەسەرى ئەو گەمژانە دەكات. چونكە نەوشیروان خۆى خاوەنى گشت راپەراندنى كارەكانى هەڵبژاردنەكانى پێشووى كوردستان بووە و لەشاخیش خۆى پرۆفسۆرى گشت كۆنگرەو كۆنفراسەكان بووە ولە گەمەى هەموان دەگات ودەزانى چى دەكات.. پاش دزینى رەنگى پرتەقاڵى لەلایەن یەكێتیەكانەوە بۆ هەڵۆ نەوشیروان مستەفا كەرێوى بەشاگردراناگرێ توانى جوانترین رەنگ وجوانترین لوگۆ ورەمز بۆ كاتى هەڵبژاردنەكان بدۆ زێتەوە ودیارى بكات وبینێرێ بۆ كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان كە ئەویش (رەنگى نیللى دەبێت ولەسەریشى مۆمێكى پرتەقاڵى دەبێت وبەگرێكى پرتەقاڵى وبە رەنگى پرتەقاڵى لێ ى نوسراوە گۆران بەزمانى عەرەبى وئینگلیزیش ئاماژە بەگۆران كراوە) كەواتە ئەو لۆگوچو رەنگە زۆر سادەیەو لاى هەموو خەڵك بە لیستى مۆمەكە دەناسرى و جارێكى تریش روو رەشى بۆ دزەكانى رەنگى پرتەقاڵى.