هه‌موو شتێک به ده‌ستیاوه
Saturday, 24/01/2009, 12:00
2319 بینراوە
زۆربه‌ی کاته‌کان له ده‌می دایک و باوکمانه‌وه ده‌مانبیست که هه‌موو شتێک به ده‌ستیاوه ، بۆ نموونه ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر که‌سێک مرد چ ناسیاوبێت و چ بێگانه بچنه سه‌ره‌خۆشی ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌خۆش که‌وت بچنه سه‌ردانی ئه‌گه‌ر که‌سێک پێویستی به هاوکاری هه‌بوو ئه‌وا بچنه یارمه‌تیدانی ئه‌گه‌ر کارێکی هه‌ره‌وه‌زی هه‌بوو ئه‌وا خۆتانی لێ مه‌بوێرن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک به ده‌ستیاوه چونکه ئه‌گه‌ر شتێکت بۆ خۆت به ڕه‌وا بینی ئه‌وا ده‌بێت بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌شت به ڕه‌وای ببینیت ، به ناڕه‌وا بینینی شتێک بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت و به ڕه‌وا بینینیشی بۆ خۆت وه‌کو میوانی سفره دڕ و بۆره پیاوێکی سپڵه وه‌هایه .
بێگومان ئه‌م گوتانه چۆن بۆ تاکه که‌س و خێزانه‌کان ڕاسته به‌هه‌مان شێوه بۆ پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کانیش هه‌مان شته و هه‌موو شتێک به ده‌ستیاوه .
ئه‌گه‌ر زۆر درێژه به بابه‌ته‌که نه‌ده‌م و که‌مێک بگه‌ڕێمه‌وه دواوه و چاوخشاندنێک به هه‌ڵسوکه‌وتی ڕابردووی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بگێڕین ئه‌وا زۆر دیمه‌نی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان دێته به‌رچاو که مرۆڤ سه‌رسام ده‌کات .
پاش ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژ به بنه‌ماڵه بۆگه‌نه‌که‌ی حه‌مه ڕه‌زا شا و ڕاماڵین و شاربه‌ده‌ر کردنیان و ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی ئاخونده‌کان له ساڵی 1979 زاینی‌دا ، هه‌لێکی زۆر باش هه‌م بۆ "کوردان هاته پێشه‌وه که زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بهێڵنه‌وه" و هه‌م بۆ "به‌عسیه گۆڕکراوهکانی عێراقی عه‌ره‌بیش هاته پێشه‌وه که هه‌م هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بده‌ن که له په‌یمانی الجزائیردا له ده‌ستیان دابوو و هه‌م خۆشیان بخزێننه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه بۆ ئاژاوه‌گێڕی و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌کایه‌تی" .
کاتێک به‌عسییه‌کان ئاماده‌باشیان ده‌کرد بۆ شه‌ڕێکی نه‌خوازراو له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی تازه دامه‌زراودا ، پێویستان به سازکردنی زه‌مینه‌یه‌ک هه‌بوو که هه‌م کۆماری ئیسلامی زیاتر لاواز ببێت بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که و هه‌م فیتنهیهکیش له نێو کوردان‌دا سازبکه‌ن که له لاوازبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به هیچ ئامانجێک نه‌گه‌ن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به که‌سانی وه‌کو جه‌لال تاڵه‌بانی و سالار جاف و چه‌ندان که‌سایه‌تی دیکه هه‌بوو که ڕۆڵی ئاژاوه‌گێڕی بگێڕن له نێو کوردان‌دا .
جه‌لال تاڵه‌بانیش وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌تی کوردان و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و سۆزه(عاگفە) دواکه‌وتووه‌ی که له نێو کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتووی کورده‌واریدا هه‌یه ، توانی زۆر به خێرایی بچێته گۆڕه‌پانه‌که‌وه و ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ران ده‌یانخواست زۆر به‌زیاده‌وه جێبه‌جێیان بکات . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاڵه‌بانی هه‌م پێویستی به که‌سانی گوێ له مستی خۆی هه‌بوو وه‌کو سه‌ڵاحی موهته‌دی و هه‌م پێویستی به له خشته‌بردنی که‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر و ناسراوی نه‌ته‌وه‌که‌شمان هه‌بوو وه‌کو به‌ڕێز شێخ عێزه‌دینی حوسێنی .
تاڵه‌بانی له‌ژێر په‌رده‌ی کوردایه‌تی و چهپایهتیدا به‌جۆرێک ده‌چێته بن کڵیشه‌ی کۆمه‌ڵه و چریکه‌کان ، که هه‌موو خۆپیشاندانێک دژ به حدکا و خودی دکتۆر عه‌بدول ڕه‌حمانی قاسملوو ساز بکه‌ن و وه‌کو که‌سێکی سازشکار و نۆکه‌ری به‌عس پێناسه‌ی بکه‌ن ، چونکه یه‌کێک له کرده‌وه‌کانی تاڵه‌بانی بریتییه له هه‌ڵسوونی ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆی له ڕوومه‌تی به‌رامبه‌ره‌کانی ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رچی کرده‌وه‌یه‌ک که له خودی خۆیدا هه‌بوو ئه‌وا له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵه و چریکهکانهوه ده‌یخسته پاڵ دکتۆر قاسملوو ، ته‌نانه‌ت به جۆرێک کۆمه‌ڵه‌کانی هان ده‌دا که هه‌تا ڕه‌حم به پێڵاوه‌کان(که‌وشه‌کان)ی قاسملووش نه‌که‌ن و بیدزن ، چونکه ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن له ڕابردوودا پیشه‌ی که‌وش دزین له خودی تاڵه‌بانیشدا هه‌بووه و ڕووی کردبێته هه‌ر ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندێک ئه‌وا جووتێک که‌وشی دڕاوی له‌پێ کردووه و له‌کاتی ڕۆیشتنیشیدا له ماڵه‌که ئه‌وا پێڵاوه‌کانی خۆی به‌جێهێشتووه و جووتێک پێڵاوی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی له‌پێ کردووه ، پاش مانگێک سووڕاندنه‌وه به‌و که‌وشه تازانه‌وه و کۆنکردنیان ئه‌و کات وه‌ڵامی بۆ ماڵه‌که ناردووه و گوتوویه‌تی که له ماڵی ئێوه که‌وشه‌کانیان دزیوم و جووتێک که‌وشی دڕاویان بۆ به‌جێهێشتووم ، ناچار ماڵه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئابڕوویان نه‌چێت له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه ، جووتێک که‌وشی نوێیان بۆ کڕیوه .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شه‌ڕێکی نه‌خوازراویان خسته ناو شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه و یه‌کێک له‌و شارانه‌ش باژێڕی سنه‌ی خۆشه‌ویست بوو که بۆ ماوه‌ی 26 ڕۆژ له ئاسمان و زه‌مینه‌وه که‌وته به‌ر هێرشی دڕندانه ، له ئاکامی وه‌حشیگه‌ریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاژاوه‌گێڕیه‌کانی تاڵه‌بانیدا به سه‌دان سڤیلی شاری سنه خه‌ڵتانی خوێن کران و نازناوی سنه‌ی خوێناویش به‌سه‌ر شاردا دابڕا .
ئه‌م ئاژاوه‌گێڕیانه‌ی تاڵه‌بانی نه له‌سه‌ر داخوازی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو و نه به ویستی ئه‌وانیش بوو ، به‌ڵکو چه‌ندین مه‌به‌ست له ژێر سه‌ری تاڵه‌بانیدا هه‌بوو بۆ ئه‌م کاره ، وه‌ک :-
1- چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌کایه‌تی له نێو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ک و ته‌واوی له‌یه‌نه چه‌په‌کانیش له لایه‌کی دیکه‌وه .
2- سه‌لماندنی دڵسۆزی خۆی هه‌م بۆ به‌عس و هه‌م بۆ ته‌واوی داگیرکه‌رانی دیکه‌ش . باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م خاڵه بریتییه له دانپێدانانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ته‌ڵه‌بانی که له ساڵی 1955 ی زاینییه‌وه په‌یوه‌ندی به میشێل عه‌فله‌قی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی به‌عسه‌وه هه‌بووه و له دوای دامه‌زراندنی یه‌کێتیشه‌وه په‌یوه‌ندی نه‌پچڕاوی به سوڵتان هاشمی وه‌زیری به‌رگری عێراقی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می حیزبی به‌عسه‌وه هه‌بووه .
3- سازکردنی ئاژاوه‌گێڕی له نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا که ئه‌و کات سه‌رپه‌رشتی قیاده مۆقهتهیان ده‌کرد .
4- خۆخزاندنه نێو ڕیزه‌کانی حدکاوه و ده‌سته‌مۆکردن و لاوازکردنیان .
5 خۆ نزیککردنه‌وه له کۆماری ئیسلامی ئێران و جێبه‌جێکردنی ئه‌و په‌یمانانه‌ی که له ڕابردوودا به خومه‌ینی دابوو له شاری نه‌جه‌فدا .
6 ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و چه‌ک و جبه‌خانانه‌ی که له پاش داروده‌سته نه‌گریسه‌که‌ی شاوه به‌جێ مابوون و که‌وتبوونه ده‌ستی حدکا .
7 ڕاکێشانی سۆزی کوردانی باشوور به‌لای خۆیدا به‌ناوی هاوکاریکردنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و لاوازکردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، چونکه تا ئه‌و کاته‌ش سۆزی کوردانی باشوور زیاتر به قازانجی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو .
تاڵه‌بانی زۆر وریایانه توانی به هه‌موو ئه‌و ئامانجانه بگات به زیاده‌وه و ته‌نانه‌ت مادده هه‌شتیش بخاته نێو داواکاریه‌کانی حدکاوه که په‌یوه‌ستبوو به ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی کورده ئاواره‌کانی باشوور به داگیرکه‌ری عێراقی و پیلانی دانیشتنی دکتۆر قاسملوو و کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیش ساز بکات و ئه‌نجامه‌که‌شی به تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملوو کۆتایی هات ، به هه‌مان شێوه تاڵه‌بانی له ساڵی 1993ز.دا ده‌یخواست هه‌مان شانۆگه‌ری له‌سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیش دووباره بکاته‌وه به سازدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ تورکه فاشستهکاندا ، به‌ڵام هوشیاری به‌ڕێز ئۆجه‌لان زۆر له‌و پیلانانه‌ی تاڵه‌بانی له پێشتر بوو و ئه‌و خورمایه‌ی که تاڵه‌بانی خواردبووی زۆر له مێژ بوو ناوکه‌که‌ی له گیرفانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا بوو .
له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی تاڵه‌بانی و کۆنترۆڵکردن و ده‌ستتێوه‌ردانی له ڕاده به‌ده‌ری نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا ، ڕاسته‌وخۆ نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ لایه‌نی یه‌کێتیدا داده‌نیشتن بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که ئه‌م دیارده‌یه‌ش له پایزی ساڵی 1979ز.دا زۆر به ڕوونی به‌رچاو ده‌که‌وێت ، کاتێک هه‌یئه‌تێکی کۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌رپه‌رشتی داریوشی فروهه‌ر و ساباغیان و سه‌حابی بۆ وتووێژ دێنه ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له گوندی نێشکۆڵان کۆده‌بنه‌وه و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ڵاحی موهته‌دی دانیشتن ساز ده‌که‌ن به‌بێ به‌شداریکردنی نوێنه‌ری حدکا ، ئه‌نجامی ئه‌م گفتوگۆیه‌ش نه‌ک هه‌ر هیچ خێرێکی بۆ کوردان نه‌دایه‌وه به‌ڵکو خۆشکردنی زه‌مینه‌ی شه‌ڕیش بوو له نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا .
به داخێکی زۆره‌وه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش هیچ کاتێک وانه‌یان له مێژوو وه‌رنه‌گرتووه و هه‌میشه تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه هاتوون و له کاتی باڵاده‌ستیدا گوێڕایه‌ڵ و له کاتی لاوازیشدا پاشکۆیه‌ک بوون بۆ بنه‌ماڵه‌کانی بارزنی و تاڵه‌بانی . ده‌نا ده‌بوو حدکا وانه‌یان له کۆماری مهاباد وه‌ربگرتایه ، چونکه کاتێک باڵاده‌ست بوون ئه‌وا خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانیان کرده هاوبه‌ش و له کاتی ته‌نگانه‌شدا به ته‌نها مانه‌وه و هه‌ڵهاتنی بارزانی و له داردانی پێشه‌وای به دواوه بوو . ئه‌م جاره‌شیان دیسان مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ئه‌نجامه‌که‌شی باڵاده‌ستکردنی تاڵه‌بانی ده‌بێت له‌کاتی به‌هێزی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و به ته‌نها مانه‌وه و ئۆردوگانشینیشیان له کاتی ته‌نگانه‌دا .
تاڵه‌بانی هه‌ر به‌مانه‌شه‌وه ناوه‌ستێت که حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دووچاری ده‌یان چه‌رمه‌سه‌ری ده‌کات به‌ڵکو هه‌وڵی کوشتنی که‌سایه‌تیشیان ده‌دات و وه‌کو چاوکزیکی به‌رده‌می سوپای پاسدارانیشیان لێده‌کات له ساڵی 1985ی زاینی‌دا ، کاتێک هێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی له‌سه‌ر داوای تاڵه‌بانی پێش سوپای پاسداران ده‌که‌ون بۆ لێدانی بیره نه‌وته‌کانی بای حه‌سه‌ن له شاری که‌رکوک ، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ پشوودان سوپای پاسداران ده‌باته باره‌گاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران له گوندی گه‌وره‌دێی شارباژێڕ و ده‌بێت هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی حدکاش بکه‌ونه خزمه‌تکردنی سوپای پاسداران و هه‌م له‌سه‌رپێ بووه‌ستن بۆ به‌خێرهاتنی سوپای پاسداران و هه‌م باشترین خواردنیشیان بۆ ساز بکه‌ن ، به مه‌رجێک له کاتی خواردن دروستکردنی پێشمه‌رگه‌کانی حدکا بۆ سوپای پاسداران ، پاسداره‌کانیش هه‌موو دیوی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌کانی باره‌گاکانی حدکا ده‌نه‌خشێنن به دروشمی " مرگ بر قاسملو مرگ بر چدی انقلاب مرگ بر دموکرات درود بر امام خمینی درود بر جمهوری ایسلامی ایران و .....هتد" .
ئه‌ی تۆ بڵێی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی بۆخۆی به ڕه‌وا ده‌زانی بۆ حیزبی دیموکراتیشی به ڕه‌وا ببینێت ؟
ئه‌ی تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ حیزبی دیموکرات له شارێکی وه‌کو که‌رکوکدا جاڕی شه‌ڕی بدایا له‌گه‌ڵ حکومه‌ته ئیسلامیه‌که‌ی مالکی‌دا به‌بێ ئاگاداری یه‌کێتی ، چ هه‌ڵوێستێک له یه‌کێتی ببینرایه ؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ نوێنه‌ری مالکی بێت و له کۆیه له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات گفتوگۆ بکات له‌سه‌ر چاره‌نووسی کوردی باشوور ده‌بێت چ قیامه‌تێک له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه سازبکرێت ؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا حیزبی دیموکراتیش پێش حرس جمهوریهکانی به‌عس بکه‌وتایه بۆ سه‌ر بیره نه‌وته‌کانی کرماشان و له کاتی گهڕاندنهوهشیاندا بیکردنایه به باره‌گاکانی یه‌کێتیدا و هه‌ما بێحورمهتییان به پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی بکردایه ده‌بوو چ هه‌ڵوێستێک وه‌ربگیرایه ؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆژێک حیزبی دیموکرات نه‌ک هه‌ر پێشمه‌رگه به‌ڵکو فایلدارێکی یه‌کێتیان بکوشتایه یاخود ڕاده‌ستی به‌عسیان بکردایه‌ته‌وه ده‌بوو چ ڕووداوێک ڕووی بدایه ؟
تۆ بڵێی ئه‌م کرده‌وانه‌ی تاڵه‌بانی له میوانێکی سفره دڕ بچێت یاخود له کرده‌وه‌ی بۆره پیاوێک ؟
به‌ڕاستی به‌زه‌یم به ساویلکه‌یی حیزبی دیموکرات و قێزیشم له ته‌ڵه‌که‌بازیه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردیه‌کاندا دێته‌وه .
18-01- 2009
هۆڵاند