" وەرزی تاران "
Monday, 15/07/2013, 12:00
1860 بینراوە
لە دۆڵ ودەوەری ئەم زامستانەدا
هەموو کازیوەیەک
پێش گزینگی خۆرە تاو
بۆژۆ دەڕوێ بۆژۆ
تەواوی سەرە بەهارو
دەستپێکی هەر وەرزێک
ئاورگە بە ئاورگە ئاگری
رقو قینی داگیر کەر دەکوڵێ
رۆژ رۆژە زەنگەو
شەویش پەیتا پەیتا رەنگی ڕەشی لێدەدرێ
لە مانگە شەویش گەڕێ
وەها بۆتە نامۆ کە
لە تاران تاراوترە ولە تورینیش دەتارێ
ئەدی کوا چوار وەرزی من
رۆژو مانگ وساڵ لە کوردوستانێکی مەزن و سەر بە خۆ
کە چل میلیون جوتیار
تێیدا وەحەسێ ؟
جەعفەر/ کەریمی /تورکو /فەنلەند
٢٢/٥/ ٢٠١٣