ده‌میرتاش وه‌ڵامی جه‌لالی دایه‌وه: بۆ به‌كارهێنانی زمانی كوردی له‌توركیا دره‌نگ كه‌وتوین
Monday, 27/12/2010, 12:00
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی (به‌ده‌په) وه‌ڵامی لێدوانێكی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی دایه‌وه كه سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی به‌كارهێنانی زمانی كوردی بۆ میدیاكانی توركیای دابوو.
جه‌لال چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی رایگه‌یاندبوو كه جارێ زووه كاربكرێت بۆ پڕۆژه‌ی به‌كارهێنانی زمانی كوردی له‌توركیا، داواشی له‌به‌رپرسه كورده‌كانی ئه‌و وڵاته كردبوو له‌و باره‌یه‌وه هه‌نگاوی خێرا نهنێنو لۆجیكیانه بیربكه‌نه‌وه.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی‌و ئاشتی‌و دیموكراتی (به‌ده‌په) له‌وه‌ڵامی جه‌لالدا وتی بۆ به‌كارهێنانی زمانی كوردی نه‌ك زوو نییه به‌ڵكو دره‌نگ كه‌وتووین.
هه‌روه‌ها وتی كه پێویسته هیچ كه‌سێك به‌ناوی هه‌موو كورده‌وه قسه‌نه‌كات.
پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی (بەدەپە)و كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (دەتەكە) ماوەیەكە پڕۆژەیەكیان بۆ بەكارهێنانی زمانی كوردی‌و بەرەسمی ناساندنی لەتوركیاو كردنی به زمانی په‌روه‌رده‌و فێكردن له‌ناوچه كوردییه‌كان خستۆته‌ڕوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست