کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەژنانەكەی سەرۆكایەتی هەرێم بەگاڵتە پێكردن دەزانرێ

Monday, 22/10/2012, 12:00


ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، نوسینگەی سەرۆكایەتی هەرێم كە دەكەوێتە بەرامبەر وەزارەتەكانی درایی و پەروەردە، چەژنانەی بەخشییە هاوڵاتان.
فەرەیدون بێوار، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان راگەیاند "ئاگادار كراینەوە كە لە نووسینكەی هەولێریی سەرۆكایەتی هەرێم بڕی (200,000) دوو سەد هەزار دینار وەك چەژنانە دەبەخشرێتە كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و كەمدەرامەتان، دوای ئەوەی هەندێك لە ئەندامانمان ئاگادار كردەوە و سەردانی نوسینگەكەیان كردو عەریزەیان نووسیبوو. دوای بانگهێشت كردنیان بۆ وەرگرتنی پارەكە، ئینجا زانیمان كە بڕی پارەكە (30,000) هەزار دینارە نەك دوو سەد هەزار دینار".
ناوبراو ئاشكراشی كرد "هەندێك لە ئەندامان و هاوڵاتیان بڕی پارەكەیان رەتكردەوە و داوای وەرگرتنەوەی عەریزەكانیان كردووە".
ئەوەشی وت "بەراستی ئەوە گاڵتە كردنە بە هاوڵاتیان، چونكە بڕی پارەكە هێندە نییە كەسەرۆكایەتی هەرێم ناوی لێبنێ چەژنانە و خەڵكی بۆ بكاتەوە".
وەك فەرەیدون بێوار، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵەی ئۆتیزنمی كوردستان روونیدەكاتەوە، هەندێك خێزان لەدەرەروەی هەولێر، لە قەزا وناحییەكان هاتبوون و زێتر لە (10,000) دیناریان دابووە كرێ تەكسی، كەچی سی هەزار دیناری وەردەگرت.
ئاشكراشی كرد له‌م ساڵدا بۆ به‌خشین‌و ته‌حویلاتی‌ دیكه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم(24ملیارد) دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، ئایا ئه‌م به‌خشین‌و ته‌حویلاتی‌ دیكه‌یه‌، بۆچی‌‌و كێیه‌؟
هەروەها بۆ به‌خشینی‌ پاره‌ به‌ رێكخراوی‌ دیكه‌ (3ملیارد) دینار بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌. بۆ سوده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، به‌ناوی‌ ته‌ به‌روعات‌و ئیعانات، له‌ پار ساڵدا (3 ملیارد‌و376ملیۆن) دینار ته‌رخانكراو له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌مدا (یه‌ك ملیارد‌و 300 ملیۆن) دینار خه‌رجكراو له‌ ئه‌م ساڵیشدا 3 ملیارد دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، ئایا ئه‌م ته‌به‌روعات‌و ئیعاناتانه‌ بۆ كێییه‌؟
بەڵام كەس نازانێ ئەم پارەیە لەسەر چی بنەمایەك و چۆن و بۆ كێ خەرج دەكری؟ ئایا ئەگەر هەر هاوڵاتییەك 30 هەزار دیناری بدرێتێ ئەوە بەشی چەند ملیۆن كەسێك دەكات، نەك چەند كەسێك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە