کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبانی بۆ هەموانە

Wednesday, 29/10/2014, 12:00


بە بێ گومان مێژووی رابوردووی هەموو گەڵانی ئەو سەرزەمینە دوو لایەنی سەرەکی لە خۆ دەگرێ. بەشێکی مێژوویەکە پڕ لە ناخۆشی، بەشێکی دیشی مێژوویەکە تژی لە کامران یبەختەوری. مێژووی کوردیش لەو چوار چیوەیەدا بەدەر نییە.هەم رۆژگارێکی تاڵی هەیە هەمیش خۆش. بەداخەوە ئەوەی کە تەمەنی من پێم دەڵێ قەت رۆگارێکم نەدیت لە مێژوویە کە بڵێم: ئۆخەی ئەو ئێمەش دەگەینە ئامانج. چتان لێ وەشێرم هەمووشی خەتای نەیاران نییە. ئەگەر بوێرانە بێژم وبڕیار بدەم زۆرینەی رووداوەتاڵەکانی مێژوومان بە دەستی قەستی خۆمان ماڵوێرانیان کردوین.رووداوە خۆشەکانیشمان بەدەستی خۆمان نەبووە.
پێداچونەوە بە مێژووی باب وباپیران کاری منی رەبەن نییە. وەستای خۆی گەرەکە کە ئەویش شوکور! نیمانە. ىون کۆمەڵگای کورد بە زۆرینەی خۆی کۆمەڵگایەکی هوشیار نییە زیاترین بێ حورمەتی بۆ خۆ مان بە خۆمان کراوە. رۆهەڵاتی ناوەڕاست سەرزەویەکی پڕە ئاوونەوت کە بۆ دونیای مۆدڕنیتەی سەرمایەداری سەرچاوەی سیاسەت و ئابوریە. لەو خاکەدا، دیکتاتۆڕ،سەرکوتگەر، هێزی کوژەر،بۆ خەڵکانی خاوەن ئەو خاکە درست دەکەن ولەهەمان حاڵدا دەیانکەنە سپری قەزاو بەڵا.
دەمهەوێ بڵێم لە سەدەی رابوردودا لە چاو تەواوی سەرهەڵدانەکانی دیکەی کوردەواری حەڕەکەتی رزگاریخوازی باکوری وڵات بە ناوی ،،پاڕتی کرێکارانی کودستان،، جیاوازیەکی تەواوی هەیە لەگەڵ ئەوانی دیکە.جیاوازیەکانی دی چن؟ لەو وتارەدا ناگونجێ.کوردو تەوای دونیا دەزانێ کە ماوەی چل رۆژ زیاترە لە شاری کۆبانی چۆن شەڕێک بەڕێوە دەچێ.شەڕی تاریکی وشەڕی رووناکی، شەڕی ئازادی وشەڕی دێو جامەی ئایین لەسەر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی.
شێرە کوڕان وشێرە کچانی گوڵبزەی ئەو خاکە بریندارە هەموو جیهانیان سەرسام کردووە.کە چون بەدەستی بەتاڵ وهزری پڕلە خۆشەویستی بست بە بست خاکی کورد دەپارێزن بەرگری لە شەڕافەتوو دێمۆکڕاسی بۆ هەموو جیهان دەکەن.لەوێ لە کۆبان نزیکەی ٤ ساڵە ئەو رێکخستنە چێ بووە بڕۆن چاوی لێ بکەن بەرەو کوێ هەنگاو دەنێ. بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ساڵەهایە زۆڕنای رزگاری کورد تێدەتووڕێنن کە چی مێژوویان پڕە لە نەهامەتی بۆ کورد. لەوەتی هەن یەک چرکەش بە بێ بیانی هەنگاویان نەناوە!لەدەرەوە وەک رێوی ترسەنۆک ولەرزۆک بۆ سەر خەڵکی هەژاریش وێنەی کوتکی سندان دەچن.
راگەیاندنی رۆژی جیهانی،،،کۆبانی،،، بە هەڵکەوت نەبووە. دونیای دەرەوەش دەزانێ ئاقار رووی لە کوێیە.بۆیە بۆ یەکەمجار دوای شەڕی دووی جیهانی لە بریتانیا شەقامەکانیش جگە لە پۆلیس هێزی نیزامی دیکەش لەناو خەڵکدا وەجووڵە کەوتون تا ئاسایشی نەتەوەیی وکۆمەڵگا بپارێزن.واوێدەچی پرس لەوە مەزنترە کە بیری لێ بکرێتەوە. ئەوەش مافی خۆیانە دەبێ وابن.
ئەو رۆژانە داخۆیانی گرینگ وسرنجڕاکێش لە لای کەسانی شارەزاو سیاسی دەدرێ. ئەوان دەڵێن:شەڕی کۆبانی تەنیا شەڕی ئازادی ورزگاری بۆ خۆیان نییە.تەنیا بەرگری لە شەڕافەتوو کەرامەتی خۆیان نییە. بەڵکو ئەوان (گریلا) شەڕی ئازادی ورزگاری وسەربەستی ودێمۆکڕاسی بۆ هەموو،،، جیهان،،، دەکەن.لە بەرامبەر ئەو قسانەدا بە کورتی ئاماژە بە چەند رووداوی تاڵ وقڕێژی ئەو دوو شێرپەنجەیە دەکەم کە رۆژهەڵاتی کوردستانیشیان بۆ سووتاندین ورادەستیان کرد!
یەک: بنە ماڵەی بارزانی لەسەر ناوی / قیادە مووەقەت / لە کاتی خۆی حیزبەکانی رۆژهەڵاتیان وەها ڕاو نا کە لە کەمپەکاندا خەریکن دەتوێنەوە.بۆیە: بنە ماڵە کامەسعود تفیان لە شەڕافەتو دێمۆکڕاسی کردووە فڕیان بەسەر رزگارکردنی وڵاتدا نییە.
دوو: تاڵەبانی بە ئاشکرا مەڕحومی قاسملوی رادەستی دەسەڵاتی ئێران کرد! دێتمان چی بەسەرهات! بۆیە: تاڵەبانی ودەسەڵاتەکەی تفیان لە کەرامەتوو داهاتووی کورد کردوەو قەت نابنە هێزێکی رزگاریدەر.
سێ: بردنی لەشکری سەدام بۆ هەولێر وسڵێمانی کاتی شەڕی خۆدڕێن پەڵەیەکی دیکەی ئەو جووتە شێر پەنجەیە کە بە ئاوی تەوای ئیقیانوسەکانی دونیا ناشۆرێتەوە.
چوار: هەتا ئێستەش دوو ئیدارە، دوو هێزی چەکدار، دوو دەسەڵات،،،،، هەر بونی هەیە. ئەوە یانی ئێمە ئەوەی حیسابی بۆ ناکەین خوێنی شەهیدەکانمانە. بۆیە بیانی زیاتر حورمەتی کورد دەگرن تا ئەو دەسەڵاتە،
چەند رۆژێکە مێشکی سەر خەڵكیان بردووە کە ئێمە پێشمەرگە دەنێرینە کۆبانی، لەو کەسانەی کە دەچنە شاری قارەمانان، ٧١ چەکدار هی بنەماڵەی بارزانییە. ٦١ چەکدار هی بنەماڵەی تاڵەبانییە و٢٠ کەسیش گۆیا کادری دەرمانین.ئەرێ ئەو چەکدارانە پێشمەرگەن یا داردەستی ئەو جووتەن؟ سەیری وەزاڕەتی پێشمەرگە بکەن کە لەدەست گۆڕان دایە. کاک نەوشیرەوان وای دەزانی خەنی بووە کە ئەو وەزاڕەتەی وەرگرتووە.بەرپرسی ئەو کارە بەڕێز،،مستەفا سەیدقادرە،، باوەڕ بکەن ئەمن زیاتر دەستم دەڕوا.تەنیا کاری بۆتە ئاخاوتن زانیاری دان. بایی یەک فلس بە قسەی ناکەن! وبایی پەنابادێک کاریگەری لەسەر یەک پێشمەرگەش نییە.
چاوتان لە چێشتی مجێوری کۆبانی بێ: هێزی سەربە دەسەڵاتی باشوورکە بەرەوکۆبانی رۆیی، ئەڕتەشی ئازاد چووە، تورکیە هێزی خۆی دەنێرێ، گریلای لەوێ شەڕی راستەقینەی کردووە. قەرارە لە باشوور خەڵکی دیش بچن،سەربازی سەر سنوری تورک، میت، ژیتەم، سیخۆرەکانی سەر بە بەشار ئەسەد، داعشی نزیک لە کۆبانی، چەند کەسێکی شەڕوانی ئەمریکی، خەڵکی سویلی کۆبانی لە رۆژگاری داهاتووی ئەو شارە چمان بەسەردێ بڕۆ لە خاجەحافزی شیرازی بپرسن. ئەوە کە لە هەموان زیاتر جێگای مەترسییە جێگا پێی بارزانییە لەوێ کە بە دەوڵەتی تورک دەڵێ: کۆبانیش نەفتی هەیە نیگەران مەبەو خەریکی ئامادە کردنی پاپۆڕێکی دیکە بۆ نەفتی رۆئاوا. لەوێشڕا بۆ بەندەرەکان جیهانی پارەکەشی بۆ خزێنەی بانکەکانی تورکیە.کۆبانی هی هەووانە ، باشور هی هەموانە،باکور هی هەموانە، رۆژهەڵات هی هەموانە ،تەنیا هی ئەو دەسەڵاتە نییە کە ٣٥ ساڵە خەڵکی باشووری داگیر کردووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە