کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەڕابە وداخستنى دوكانى لایەنەبچوكەكان .و.ناواقیع بینى (د.كتۆرڕێبوار)

Thursday, 10/10/2013, 12:00




شەوى 2شم مە لەبەرنامەى دووجاربیربكەرەوەى كەناڵى ..n.r.tگوێ بیستى دكتۆر ڕێبوارى مامۆستاى زانكۆ بوین كەچۆن بازاڕیانە و لە خۆباییەوە دەدواوو سوكایەتى بە هەست وشعورى تێكۆشەران ودەنگدەرانى لایەنەسیاسیەكان دەكردلەنێویشیاندا حزبى شیوعى كوردستان بەبۆچونم
مرۆڤێكى نەخوێنەواروو پێچكەوتو و دابڕاوو لە زانست و تەكنەلۆژیایی ئەم سەردەمە چۆن و بەهەرچ شێوازێك بدوێت و شرۆڤە وهەڵسەنگاندنى بەهەوەس بۆ هەرئەحداسێكى سیاسى ودەرئەنجامێكى هەڵبژاردنەكان بكات .. وەرگرتنەكان لەلایەن خوێنەرو بینەر و گوێ گرەوە جیاوازترە لەوەى كە بەناوو مامۆستایەكى زانكۆى وەك (د.ڕێبوار) بۆخۆناساندن و خۆخۆشەویستكردنى لەلای ئیسلامى سیاسى و حزبى گۆڕان وزۆرجاریش دەسەڵات زۆر بێ نرخانە حزبە تێكۆشەرووخاوەن ڕابوردوە پڕسەروەریەكان بە سۆپەرماركێتێكى لاكۆڵان بشوبێنێت كەبەداخەوە ئەم كەسە بڕوانامەیەكى بەرزى هەیەوو كە خۆمان واتەنى بڕانامەكەیشى لەگەڵ دەربڕینەكانى (عەدم دار) كردوە بێ ئەوەى گوێ لەهەست و شعورى ئەووگشت دەنگدەرەى ئەووحزبە تێكۆشەرانە بدات و سوكایەتى بەدەنگ وڕەنگ و كەسیەتى و ڕابوردویان دەكات كەمن بۆخۆم ولەم نوسینەم تەنها مەبەستم لە حزبى شیوعیە و پارێزەر یاخود ڕێ پێ دراوى هیچ كام لەووحزبانەنیم بە حزبەكەى خۆیشمەوە بەڵكوو وەك شیوعیەك بە كاكى (دكتۆرڕێبوار) دەڵێم حزبى شیوعى كوردستان خاوەنى زیاتر لە (18) هەزاردەنگى مرۆڤى خاوەن بیرووباوەڕى پێشكەوتووخوازەو بەبئ هیچ گەوجاندنێك بەناوى (ئیسلام و ئیمتیازو وگۆڕانخوازیەكەوە) تۆو هیچ هاوشێوەیەكت بۆتان نیە ڕێگە بەخۆتان بدەن بڕیارى چونەناووهیچ حزبێكى تروو وشەى داخستنى (دوكان) و ئەووسوكایەتیە نادرووست و بێ بنەمایانە بدەن چونكە حزبى شیوعى كەسانى سیاسى و خاوەن بروانامەى ڕێپێ دراوى گەورەترین وڵاتى سیاسى دونیایی تێدایە وسەركردەیەتى .باشتروایە لەبرى ئەم ئامۆژگاریە ڕكاویانەت كەزۆرلەخۆباییانە قسەت دەكردوودوپاتت دەكردەوە باشترە هەوڵبدەیت هەوڵى باشكردن وجوانكردنى دەربڕینەكانت بدەیت...كاتێك (تەها سلێمان) ى هاوڕێم باسى لەڕابوردووى پڕسەروەرى حزبەكەى دەكرد جەنابت زۆر بە خۆڕازیبونەوە دەتگوت مێژوومەفرۆشنەوە بەخەڵك ..من هێندەت پێ دەڵێم جەنابت لەووكەسانەیت خاوەنى مێژوویەكى جوان وپڕبایەخى سیاسى خۆت نیت دەنا ئێستە زۆربە منەتەوە دەتفرۆشتەوە و دەستت بۆباقیەكى كەمیش دەگرتەوە ...كەمن بۆخۆم پێم وایە هەركەس و حزب و گەلێك خاوەنى مێژوویەكى بەنرخ نەبێت ناتوانێت داهاتوویەكى بەنرخ تر بۆخۆى فەراهەم بكات هەربەوو شێوەى لە جەنابت بەدى دەكەم ...وەهەرلێرەیشەوە پێشنیاربۆسەركردایەتى هەمووئەوو حزبانەدەكەم كەتەشهیرووسوكایەتیەكانى جەنابت دەیانگرێتەوە سكاڵات لەدژ تۆماربكەن و لەڕێگایی یاساییەوە ئامۆژگاریت بكەن بەدووبارەنەكردنەوەى هەڵەكانت و دەستى داواى لێ بوردنت پێ بڵند بكەن .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە