کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی كورد له له‌نده‌ن و كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی

Saturday, 02/05/2009, 12:00

1493 بینراوە


 مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی كورد ((KCC له له‌نده‌ن، ده‌بووایه رۆژی 2009/5/3 كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ((AGMی خۆی بكردایه‌و هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یشدا، واته له هه‌مان ڕۆژدا به‌پێی ده‌ستووری مه‌ڵبه‌ند، هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رێتی ئه‌نجامبدایه‌.
 به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ئێستای مه‌ڵبه‌ند، نه‌یویست كۆبوونه‌وه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كه به پێی ده‌ستوور و یاسایانه‌و دیمكراسیانه‌و دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌زیاتریش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه به پێی حه‌ز و مه‌رام و سوودی ده‌سته‌یه‌ك ته‌واو بێت، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌واده‌ی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كه پێشخست و ڕۆژانی 28،27،26،25 یان ده‌ستنیشان كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی نوێی مه‌ڵبه‌ند!
 به‌پێی ده‌ستووری مه‌ڵبه‌ند، ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردن له ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی گشتییدا بكرێ، هه‌روه‌ها له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌م ده‌رفه‌تی خۆناسندن و پڕوپاگه‌نده‌ی كاندیداته هه‌ڵبژاردراوه‌كان ده‌ره‌خسێ، هه‌میش ئاماده‌بووان ئاگاداری ئه‌دای كۆمیته‌ی رابردوو ده‌بن، بۆیه‌ پێشخستن و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م رۆژه‌، بۆخۆی پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایه‌، كه‌ خوێنده‌وارییه‌كی زۆری ناوێ بۆ ده‌رككردن پێی. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م پێشێلكارییه‌وه بوو كه زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند، بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یاندا.
 سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌یه‌ك له كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه، وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و ده‌نگه‌ناڕازییانه‌، رۆژی 23/4 سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندیان كرد و هه‌وڵێكی زۆر جدیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند پێشڕه‌و ئیسماعیل، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند، رێزان جه‌لال و كه‌مال شاڵی، تا له‌و بڕیاره نایاسای و نادیموكراسییه‌یان پاشگه‌زببنه‌وه‌. به كوردی و به كورتی، زۆریان له‌گه‌ڵدا وترا، ئه‌وانیش كه‌میان بیست و هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تازه بڕیاریان داوه‌و هه‌ر ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نایاساییه، له‌و رۆژانه‌دا ئه‌نجام بدرێ، هه‌ڵبژاردنێك سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووری مه‌ڵبه‌ند، هیچ بنه‌مایه‌كی دیموكراسی و شه‌فافیه‌ت و دادوه‌ری تێدا نه‌بوو. چونكه‌ ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌كۆنترۆڵ كرابوو، هه‌ر له‌دانانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌رده‌رگا بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كارتی ده‌نگدانیان به‌ ده‌نگده‌ران ده‌داو ته‌ماشای شوناسنامه‌ی ئه‌ندامانیان ده‌كرد تا سندووقه‌كان و پاشانیش كردنه‌وه‌ی سندووقه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و بۆخۆشیان كۆمیته‌یه‌كیان دانابوو، بێ ئه‌وه‌ی پرس به‌كه‌س بكه‌ن. پاشانیش وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی سیاسی و بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان، هاتن میدیای حیزبییان بانگ كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، وه‌ك كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات (Kurdsat) و (PUKmedia)، بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتوویه‌تی و شه‌فافێتی و دیموكراسێتیتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و به‌سه‌ركه‌وتووترین هه‌ڵبژاردن له‌قه‌ڵه‌میاندا!
 له‌كاتێكدا زیاتر له 500 ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند، به‌ناو و به‌واژه‌ی خۆیان بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان كرد. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به هه‌وڵ و هیمه‌ت و تێكۆشان و پاڵپشتی كردنی ژماره‌یه‌ك له رووناكبیرانی كورد و له‌ڕێگه‌ی په‌نابردن بۆ یاسا و دادگا، توانرا كۆمیسێۆنی چاره‌تی رازی بكه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی كه له ده‌ستیدایه به‌كاری بهێنێ بۆ رێگه‌گرتن له‌و كاره‌نایاساییه‌. ئه‌وه‌بوو دوێنێ رێككه‌وتی 2009/04/30، به‌فه‌رمانێكی زۆر به په‌له‌، هه‌م كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 2009/04/30، هه‌میش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كه‌ كردبوویان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌.
 سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌ك لایه‌نێكی به‌شخوراو له‌م كێشیه‌دا، كه له‌سه‌ره‌تادا ڕێگه‌ی دانووسان و گفتوگۆمان گرته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌، به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاكانیان له سه‌رداخستین، ئینجا ناچاربووین ئه‌م رێگه‌یاساییه‌ بگرینه‌به‌ر، كه به‌داخه‌وه هه‌م بۆ ناووناوبانگی كۆمه‌ڵگای كورد باش نییه‌، هه‌میش كات و وزه‌و پاره‌یه‌كی زۆری تیا به‌ هه‌در چوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند له شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌نه‌وه‌، ماندووبوونێكی زۆریان بینی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنێكدا كه یاسایی و شه‌رعییه‌تی نییه‌. ئێمه لای خۆمانه‌وه هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌هاوینه‌ سه‌رشانی ئه‌م كۆمیته‌یه‌ی ئێستای مه‌ڵبه‌ند، چ له ڕووی یاسایی و چ له ڕووی ئه‌خلاقیشه‌وه كه نه‌ده‌بوو چاوبه‌س له ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند بكه‌ن و ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی كه له‌رێگای به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه پێیان درابوو، ئاوا به‌خراپی به‌كاری بهێنن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رئێشه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا، ده‌رئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ دیموكراسی و بۆ پاراستنی یاسا و بۆ ئێمه‌ی ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌گشتی.
 له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌بێ رۆژێكی تر دیاری بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه‌ی مه‌ڵبه‌ند، كه ئه‌مجاره به پێی ده‌ستوور و له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازاد و یاساییدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێ.
 

* یه‌كێك له‌كاندیده‌كان بۆ كۆمیته‌ی ئاینده‌ی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی كورد له‌ له‌نده‌ن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)