کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی ویەكێتی دوو رَووی پارەیەكی قەڵبن

Sunday, 25/03/2012, 12:00






یەكێتی تاماوەی چەند ساڵیك هیوا وئومێدی خەڵكی كوردستان بوو بۆ رزگاربوون لە بنەماڵە وحوكمی عەشایری دواكەوتو.
ئەمرَۆ كەس ناتوانێت یەكێتی لە پارتی جیابكاتەوە مەگەر تەنها بەپەرَۆ سەوز وزەردەكەوە ئەگینا لەكردار ورَەفتار یەكن وهیچ جیاوازییەك بەدی ناكرێت.
ئەمرَۆ یەكێتی نیشتمانی گەورەترین بەرپرسیارە بەرانبەر میللەتی كورد ومیژوو, یەكێتی تەنها پارتە كە هێز ویارمەتی وپشتگیری پارتی دەكات وبەهەمو شێوەیەك هەوڵی بەردەوامبوون وچەسپاندنی حوكمی بنەماڵەدەدات.تەنانەت لەتاڵانبردنی نەوتی كوردستانیش تاڵەبانی پشتگیری بنەماڵەی دەكر وبەهانەی بۆ دەهێنایەوە وبەدرۆی دەخستەوە لە كاتێدا بەوێنە ودوكومێنت لەلایەن كورد وغەیری كورد پشترَاست وئیسپات بووە. 
لەگەندەڵییەوە بیگرە كە وەكو شێرپەنجە زۆر تەشەنەی كردووە لەناو هەردوو پارتا, مام جەلالیش لەم رَۆژانە دانیپێنا وكەمتەرخەمی وبەگژانەچوونی خۆی پیشاندا بۆ چارەسەر وبنبرَكردنی ئەم پەتایە, هەروەها بێریزی وبایەخنەدان بەمافی مرۆڤ تادەگاتە قۆرخكردنی دەسەڵات.
لەگەڵ ریزم بۆ دەیان برادەری پارتی ویەكێتی كەكوردی دڵسۆزن,بەڵام ئەوەی دەڵێت وانییە با تەنها سێ خاڵم بۆ بخاتەرَوو ئەم دوانە لەیەك جیابكاتەوە.
هەردوولایان پێشبرَكێ لەدزی ودرۆ وچەواشەكاری دەكەن ئەگەرچی پارتی لەم بوارەدا مامۆستایە یەكێتیش تەنها چاولێكەرە وقوتابییەكی زیرەكە لەچاولێكردن وشوێنپێكەوتن.
مەسعود بەرزانی كەبەرپرسی یەكەمی ئەم وەزعە نالەبارەی كوردستانە وبێجگە لەقسە, قسەكردنیش ئاسانە ولەكوردستان هیچ زەریبەی لەسەرنییە هیچ هەوڵێكی دڵسۆزانە ودروستی نەناوە وبارەكە زۆر زەحمەتتر, ئاڵۆزتر بووە وسەریلێشێواوە. تاڵەبانیش ئەگەر خۆی گەندەڵ نەبوایە ئەبوایە پێش چەندساڵك دەستی لەكار بكێشایەتەوە. سەرەرَای ئەوەی پیریتی تەنگی پێچنیوە كاری لەبەغداش زۆرە بۆیە لەكوردستان هیچی پێناكرێت, هەروەكو دیاریشە یەكێتی بێ ئەو هیچە وهیچی پێناكرێت. ماوەیەك باسی لەجیاكردنەوەی حزب وحكومەت كرد بەڵام لەبیر چووەوە باسی بنبرَكردنی گەندەڵی كرد بەڵام خۆی دژی برَیارێكی پەرلەمانی عیراق فیتۆی بەكارهێنا كەداوای بنبركردنی گەندەڵی دەكرد.
پیرۆزكردنی بنەماڵە شەرت ومەرجی دڵسۆزییە لای پارتی ئەوەتا یەكێتیش ئالەمەشدا چاویلێدەكات وتاڵەبانی بەكاریزما دەبینن و فەخر دەكەن كۆسرەتیان هەیە وخۆیان بەقوربانی بەژن وباڵای بەرهەم ومەلا بەختیار دەكەن.
كورد موبتەلای ئەم دەردە كوشندانەیە وئەمە بیستویەك ساڵە ئەم سەركردە كاریزمانە نەیانتوانی شارێكی بچووكی لەكوردستانی دایك دابرَاو بگەرَیننەوە. لە كاتێكدا میللەتی كورد پێویستی بە كوردایەتییە ئەوان حزبایەتی وشەرَەپەرَۆ دەكەن. ئەم دووپارتە بێجگە لەناو ورَەنگ دووپارتی وەك یەكن, دوورَووی پارەیەكی قەڵبن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە