هه ڵه به هه ڵه جاره سه ر ناکرێ باوان
Thursday, 18/06/2009, 12:00
کاک ئه نوهرسهییده......پاش ده‌ریایه‌ک له ڕێزوخۆشه‌ویستی بۆ جه‌نابتان و خه‌ڵکی خۆ ڕاگرومیوان په‌روه‌ری شاره‌که‌ی هۆلاکۆ به‌زێن و تاقانه و تاکه پایته‌ختی کوردستان .
به‌ڕێزتان له سه‌ر نوسینی که‌سێک به ناو خه‌ڵکی سوله‌یمانی چه‌ند هێرشێک و قسه‌یه‌کی
ناڕه‌وات کردۆته سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌و وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی دووژمنت شکاندبێ له
هه‌مو ساییتهکاندا بڵاووت کردۆته‌وه. که پێم وایه تۆش جیاوازیه‌کت نییه له‌گه‌ڵ به ناو
بورهانهکهی له‌مه‌ڕ ئێمه....
چوون ئێوه‌له دیدی خه‌ڵکی کوردوستاندا دوو ڕووی دراوێکن (سکه. پاره) که له راستیدا
هه‌ر یه‌ک له ئێوه به جۆرێک و له‌به‌رگێکدا نه‌خشه‌وپلانی دوژمنانی کورد له‌سه‌رگۆڕه‌پانی
کوردی‌دا پیاده ده‌که‌ن و تۆوی دووبه‌ره‌کی ده‌چێنن.
ده‌نا پێوویسته هه‌مو تاکی کورد یه‌ک ڕیزی خاکی کوردستان بپارێزێ هه‌ر بسته خاکێکی
کوردستان به موڵکی خۆی بزانێ و له پێناویدا خه‌بات بکا وبهماڵی خۆی بزانێ نه‌ک له شار یا ناووچهیهکدا خۆی قه‌تیس بکا. ده‌نا ده‌بو هه‌ردوو لاتان باش ئه‌وه بزانن که کوردستان ووه‌ک لاشهیهکهوخهڵکهکهی ڕۆحه‌که‌یه‌تی دابڕینی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له‌و خاکه
وه‌ک ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامێکی لاشه‌که له ناودهی ده‌بێته مرۆڤێکی که‌م ئه‌ندام .
جا تکایه ئێوه نه به‌ناوی شار‌و نه به‌ناوه خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه قسه‌ی بازاڕیانهو تۆووی دووبهورهکی له نێووان ڕۆڵه‌کاندا مه‌چێنن مه‌بنه کلکی ته‌وره‌که‌ی دوژمن و داری یه‌کێتی نهتهووهییمان ببڕن . هه‌ر گوڵه و بۆن وبه‌رامه‌ی خۆی هه‌یه‌و هه‌ر ڕه‌نگه‌ش جوانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه..بۆ ئێمه هه‌موو بسته خاکێکی کوردستان وه‌ک یه‌که و که‌سێکیش
مه‌که‌نه پێوه‌ر بۆ كۆمه‌ڵگا یا شارێک یا ناوچه‌یه‌ک دواش له هه‌موو ماڵپه‌ڕه به‌ڕێزه‌کان ئه‌که‌م که فیلته‌رێک دانێن بۆ پێش‌گرتن له دیارده دزێوه بۆ پاراستنی یه‌کێتی ڕیزه‌کانی نهتهووهیی کورد هه‌ر شاد بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست