کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنفال ....كەڤاڵی خەمەكان

Tuesday, 12/04/2011, 12:00


ڕۆژی جەژنەو
مناڵێكی ئاوێتەی خەم
بەهەنیسكی گریانەوە
وتی دایە ،
خۆزگە باوكم ئەنفال نەكرایە !!
هەزار خۆزگە
تەنها جارێك بەرلەمەرگی
رەنگ وروخساریم بدیایە !
ئەی خودایە
چەندشادوئاسودەدەبوم
گەرپێكەوە
ئەم جەژنەمان بكردایە !
باوكی منیش
وەكو باوكی هاوڕێكانم
بۆچەند ساتێ
لەئامێزی بگرتمایە !!
خۆزگە رۆژێ
بێ خەم ومەینەتی وگریان
ژینمان بەسەر ببردایە !
ئاخ بابە گیان
خۆزگە ئەنفال
تۆی لە ئێمە دانەبڕیایە...؟
****
لەگەڵ ئاه و خۆزگەی مناڵ
دایك دەستی كرد بەگریان
خەم ومەینەتی وهەژاری
بوركانێكی پڕلەگڕبوو
هەمو ساتێك سەدان جار
ناخی دەسوتان !!
دایك و منداڵ
بەدڵی پڕ حەسرەتەوە
لە ئامێزی یەكتریدا
ئاوێتەبون !!!
ئەشكی چاویان
هێمابو بۆ نائومێدی
وەك بارانی هەوری خەمی
ئەودەردە بون !!
دایكی دڵ پڕلەخەم وژان
وتی تۆمەگری رۆڵەگیان
ئەم وڵاتە بێ یاسایە
هەزاران لەیاد كراوی
وەك ومن وتۆی تێدایە؟!!
لەم نیشتمانەڕەشپۆشە
هەزاران ئەستێرەی وەك تۆ
وا لەژێرتاریكی هەوری
بێكەسی وهەژاریدایە!
جگەرگۆشەم
هێشتاوشك نەبۆتەوە
خوێنی زامەكەی نیشتمان
هێشتابۆنی هەرواماوە
سێوی كۆمەرگی هەڵبەجە
هێشتا دەنگی لەگوێمانە
شین وهاواری لمستان؟!!!
هێشتا هەربەدی دەكرێ
بەروخساری ئەم گەلەوە
ڕەنگی مەرگ وڕەنگی ترس و
هیوابڕان...؟
چاوەڕوان بوین دوای ئازادی
ئاسودەبینەوە بەژیان !
لێ مخابن
وا دەبینیت جارێكی تر
نەهامەتی گەڕایەوە
بۆخاك ووڵاتی كوردان !!
رۆڵەی شیرین وبێنازم
ئەودوژمنەی كەسەكانی تۆی ئەنفال كرد
زوحاكێ بو كە تینوبوبەخوێنی كورد!!
بەڵام دیسان واكورد ئەنفال ئەكرێتەوە ؟!
ئەم جارە خۆی تیخ بەدەستەو
زامەكان ئەكولێنێتەوە
تەماشاكە
ئەولاوانە زۆریان وەك تۆ
كەس وكاری ئەنفال كراوەكانمانە!!
ناپرسیت بۆ؟
روی گوللەیان لەیەكترەو
پشتیان لە دوژمنەكانە !!
بۆچی دایە ؟؟
چونكەئەوان فیرنەكران
ئەوینداربن
بەنەتەوەوبەنیشتمان
ئەوان هەمو بێ تاوانن
ئەوان پاكن
ئەوان تەنها چاوەڕوانی
فەرمانێكی سەرۆك وسەركردەكانن ؟!!
رۆڵە ئەمە مەرگەساتە
ئەمە هۆكاری نەمان وخاپوركردنی وڵاتە !
ئەم شەڕەشوم ودژوارە
شەڕی نیوان براكانە ؟!
ئەمە شەڕی ئازادی نیشتمان نیە
شەڕی كورسی دەسەڵات و
شەڕی سامانی وڵات و
شەڕی پڕكردن كیرفانە !!!
ئەمەجەنگێكی جودایە
ئەمە مژدەی خۆشی وشادیە بۆدوژمن
بۆوڵاتیش مەزنترین تراژیدیایە ؟!!
ئەمەشەڕی داگیر كارو
ئازادیخوازەكان نیە ؟
ئەمەشەڕی یەكگرتنەوەی
نیشتمانی زامدارنیە !
رۆڵەگیان ئەم شەڕە شومە
لەریشەوە دەری دێنێ
هیوای دواڕۆژێكی گەشی
گەلی ئەم خاك و وڵاتە
ئەم گەڵاڕیزانی مەرگە
ئەم لێزمەبارانی خوێنە
تەنهاشەڕی دەسەڵاتە !!!
ئەمە شەڕی سڕینەوەی
هەموبەهاكانی ژیانە
ئەمە رەشەبای خەزانی
هەڵوەرینی گوڵەكانە !!
بنوو كورپەم .
ئێمەی كوڵۆڵ كەسێك نیە
گوێ ڕادێرێ لەناڵە مان
كەسێك نیە تەماشاكات
لەژیانی مەرگ ئاسا و
لە وێرانی ئەم حاڵەمان ؟!!
بنو ڕۆڵە
بالەنێو خەوێكی قوڵدا
ئاسودەییت بێتە بەرچاو
با ئاشنابیت
بەجیهانی ڕەنگاڵًەیی
منداڵانی خوداپێداو !
رۆلەی شیرینی بێ نازم
ئەمێستا من
لەم تاریكستانی ژینە
بۆ تروسكەیەك روناكی
بۆ ڕۆژگارێكی ئاسودە
تەنها بۆتۆ
هەمیشە ئاواتە خوازم
چرۆی گەشی تەمەنی من
بەقوربانی ژیانی تۆبێ
نەفرەت لەوەی
گیرۆدەی مەینەتی كردین
لەمێژو دا شەرەمەزارو رەنجەڕۆبێ !!
من دەزانم ژیانی من وتۆی لانەواز
تابلۆیەكی نادیارە
لەبەرچاوی ئەوكەسانەی
هەردەم وێبڵن
لە دوای كورسی دەسەڵات و
پول وپارو ؟!
هەزارمخابن كوردستان
دەریایەك خوێنی گەشی كورد
بۆئازادی تۆ بەخشرا
كەچی هێشتا بەدی ناكەم
تروسكەیەك
بەئەندازەی تیشكی چرا !!
وڵاتەكەم
ئێستا خاكی پیرۆزی تۆ
پێشەنگایە ؟!!
هەزاران كەڤاڵی رەنگینی
بەخوێن نەخشراوی تیایە ؟
لەهەر وڵاتێكی دوری ئەم هەسارە بەرینەوە
پۆل پۆل بینەر
دێنەسەیرت بۆنیگایە !!!
بەڵام هەرگیز كەسێك نەبو
وەك خەمخۆری تۆدەركەوێ
كەسێك نەبو
ویژدانی بۆت راچەڵەكێ !!
مرۆڤ دۆستەكانی جیهان
پێمان بڵێن
ئێوە لە كوێدا رازا بون
ئەودەمەی وڵاتی ئێمە
كوشتارگەیەكی مەزن بوو
بۆبێ دەنگ بون
ئەوساتانەی نیشتمانێ سەروبن بوو ؟!!
نەبیستنتان
هێمابو بۆتاوان باری
بێ دەنگیتان
هێمابو بۆ شەرمەزاری !!
ژیان دۆستەكان بۆبێدەنگن
ئەوكاتانەی ئەهریمەنێك
هەزاران رۆح ئەسوتێنێ و
جوانی شارێ رەشپۆش ئەكات؟!
بۆبێدەنگن ئەوكاتانەی
بیابانێك سەدان هەزارچاوی گەشی
پڕلەسۆمای دواڕۆژی رون
لەناو لمدا خامۆش ئەكات ؟!!!
خۆ دەزانن ئەم وڵاتە
لانكەی مرۆڤایەتیە ؟
خۆدەزانن نەتەوەی كورد
تینوی ئاشتی وئازادییە ؟
تاكەی دەیان ملوێن مرۆڤ
بێ ناسنامەو بێ ئاڵا بێ؟
تاكەی بۆ ژیان و ئازادی
هەرلەخەون وخەیاڵابێ ؟!
بۆچەندساتێ گوێ راگرن
لەبانگ و پەیامی كەسێك
كە پاشماوەی مەرگەساتە
دلنیابن بێدەنگ نابێت لەستەمكار
ئازادیخواز ئەم وڵاتە ،
ئەی وڵاتە زلهێزەكان
ئەی دوژمنانی كوردستان
ئەی بەرژەوەندی خوازەكان
ئەم پەیامە بۆهەموتان
واتێنەگەن گەلی ئێمە
بەبێدەنگی دائەمێنی
دڵنیابن كۆیللایەتی پەسەند ناكات
سەری بەرزی بۆهیچ كەسێ
تامردن دانانەوێنێ
هەردەم سازوئامادەیە
قەڵای ستەم بڕوخێنێ
تاكەی كەڕولاڵ وكوێرن ئیدی بەسە ؟!
بەڕاستگۆیی تەماشاكەن وببینن
پەیڤەكان لەدەم دەربێنن
لەخەفڵەت و بێدەنگیدا مەتوێنەوە
بەویژدانێكی زیندووە
پێكەوە ڕابن ڕامێنن !!!
ئەم وڵاتە زێدی بەها وپیرۆزییە
مەملەكەتی شارستانی و
واری پەیامبەرەكانە !!
هەموستەمكاری جیهان كۆبێتەوە
بێ بەهایە
چونكە ئێرە شوێنی ماندونەناسانی
بەرخۆدان وتێكۆشانە ؟!!!
1994

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە