کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەقینەوەکانی ئەمرۆی هەولێر و گریمانە بەهێزەکانی روداوەکە

Sunday, 29/09/2013, 12:00






وەك ئاشکرایە چەند تەقینەوە یەك ، ئەمرۆ ٢٩/٩/٢٠١٣ هەولێری هەژاند و ئارامی چەندین ساڵی ئەو هەرێمەی وەك خەوێکی خۆش راچەڵەکاند . هەڵبەت کەس نییە لە دنیادا بێجگە لەو کەسانەی کە خۆیان ئەنجامدەری تەقینەوەکانن خۆشحێڵ بن، بەرامبەر بەو کارە تیرۆرستیانەی کە ئارامی لە هاوڵاتییان ئەشێوێنن و ژیانی ئاسایی تێكئەدن . هەڵبەت ئەگەر پرسیار بکرێ بۆ هەتا ئێستا لەم جۆرە کارانە رووینەداوە ؟ ،دیارە ووڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئەوەندە قورس و ئاڵۆز نییە ،، چونکە دەسڵات لەدەستانی هەرێم ،تەنها لە کەشێکی ئارامدا ئەتوانن بانگهێشتی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت بکەن تا وەبەرهێنان بکەن و تەنها لە بارودۆخێکی ئارامدا ئەتوانن بتوانن کارگێریەکی روو جوان بن لە بەردەم رای گشتی جیهاندا وئاشکراشە تەنها لە ئارمیدا ئەتوانن سەروەت وسامانی کوردستان لەتەنگەی گرفانی خۆیاندا قایم بکەن . بەهێزترین گریمانە لەم رووداوەدا ئەگەری حازری هەبێ سێ گریمانەی زۆر بەهێز هەیە .
یەکەم . هێزێکی تیرۆریستی ئیسلامی ئەم کارەی کردبێ ، ئەم بۆ چونە زۆر بێهێزە ،لەبەر ئەوەی ئەم گروپە تیرۆریستیانە کە کارێکی تیرۆریستی دەکەن بیر دەکەنەوە لەئەنجامی کارەکەیان و هەلی سەرکەوتنیان ، نەك بەتەنها هەر کارێ بکەن و تەواو ،بەڵکو دراسەیەکی تەواوی ئەکەن ولە کۆ بزانن کە توندوتۆڵی ئەسایشی تیا کەمەو ئەتوانن ئامانجەکانیان بپێکن لەوێ ئەنجامی ئەدەن و ئەم کارەی لە هەولێریش کراوە لەبەردەم ئاسایشی هەولێر وگشتی . بە تەنها شوێنەکەی ئەمانکاتە دوودڵیەوە کە بیر لەوە بکەینەوە کە گوایە گروپێکی تیرۆرستی ئەنجامی داوە ، چونکە ئەو شوێنە بەهێزترین خاڵە لە هەرێم کە هیچ کەس بیر لەوە ناکاتەوە بەگاڵتەش بەلایا تێپەرێ چ جای ئەوەی کارێكی تیرۆرستی تیا ئەنجام بدەن .
دووهەم . گروپێکی تۆڵە بێت یان هەر گروپێکی چەکداری تر کە لەوە گەیشتون کەچی تر پرۆسەی سیاسی کوردستان بە شێوەی ئاشتیانە چارەسەر ناکرێ و شێوازە مەدەنییەکان گەیشتونەتە بن بەست و بۆیە ئەمە ئەبێتە نامەیەك بۆ دەسەڵات بەدەستدانی هەرێم و بەتایبەتیش پارتی تا لەوە تێبگات ئەگەر وویستی کاری تێکدەرانە و پشێوی هەبێت، لە پتەوترین شوێنی هەرێم دەدەن و ئەتوانن دەستیان بگاتە هەر شوێنێ کە ئەیانەوێ .
سێ هەم . ئەم کردەوەیە سینارێۆیەکی پارتی خۆی بێت تا چەند خاڵێك بپێکێ و دواجاش بیکاتە سەر گروپێکی تیرۆرستی و کارەکە پەردەپۆش بکات ، ئەم گریمانەیە زۆر بەهێزە لەبەر ئەم هۆیانە
ئا/ ، ئەم کارە ئەبیتە گۆی ئەوەی لیڤڵی پارتی بەرزبکاتەوە ، کاتائێستا بەناوو ئاسایشی هەرێمی و بەتایبەتی هەولێری بەدەستەو بەوەش دووپتی دەکاتەوە کە پارتی زەرورەتێکی تاریخییە نابێ بکرێتە دەرەوەی گەمەی کارگێری لە هەرێم چونکە دەنگۆی ئەوە هەبوو کە گوایە لایەنەکان هەموو پێکەوە حوکمەت پێكدێنن و پارتی لەو هاوکێشەیە ئەکەنە دەرەوە .بەمەش دووپاتی دەکەنەوە کە ئەمە باجی سەرکەوتنی پارتیەو کەسێكیش باجی دا حەقی ئەوەی هەیە گەمەکەری یەکەم بێت لە پرۆسەکەدا .
بێ/، پارتی بەم کارەی وای بۆ ئەچێ کە بتوانێ گەندەڵیەکان و دەستکاری کردن و تەزویراتەکەی لە هەڵبژاردن بانبدات و لەبیری خەڵکی باتەوە .
تا/ . بەم کارەی ئەتوانێ دیسانەوە هێزە ئیسلامیەکانی کوردستان بچووك بکاتەوەو بیانخاتە خاڵێکی بێهێزو جێی سەرزەنشتی خەڵکی چونکە بەبێشك ئەیخاتە سەر گروپە ئیسلامیەکان ، یان هەر نەبێ گروپە ئیسلامیەکان کاتێ کەس نەبێ بەرپرسیارەتی کارەکە بخەنە ئەستۆی خۆی ، ئەوان ئامادەن بیکەنە چالاکی خۆیان . دیارە هۆکاری تر زۆر هەن کە لە خزمەتی پارتین و چەند کەسێكیش ببێتە قوربانی ئەم کارە ، شتێ لە مەسەلەکە ناگۆرێ ، چونکە پارتی قەت بەهانای خەڵکی کوردستانەوە نەهاتوە، ئەوشمان بینی کە چۆن بێ بەزەیانە تەقەی لەمناڵ و لاوی کوردستان کرد لە حەڤدەی شوبات و خەڵتانی خوێنیانی کرد .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە