له بانکی هه‌رێمی مه‌سعود 38 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌بردرێت..
Monday, 26/04/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که یه‌کێ له ده‌سترۆیشتوانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود مۆر و ئیمزای چه‌کێکی وه‌زاره‌تی ته‌زویر کردووه و توانیویه‌تی 38 ده‌فته‌ر دۆلار که ده‌کاته 380 هه‌زار دۆلار ببات.
سه‌رچاوه‌که وتی: ره‌شید تاهیری تالانچی کۆبوونه‌وه‌ی به فه‌رمانبه‌رانی بانکه‌که کردووه و ده‌یه‌وێت ئه‌و تاڵانییه بخاته ئه‌ستۆی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێک ، له کاتیکدا ئه‌گه‌ر بۆ خۆی پشکی تیابایه ، دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌ی پێده‌کرد، زۆرجار کاری وا له بانکه‌کان روویانداوه به‌لام جونکه ره‌شید تاهیر پشکی هه‌بووه بێده‌نگی لێکراوه..جێگای باسه ره‌شید تاهیر هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاماده‌بووان کردووه که نابێ ئه‌م هه‌واڵه بگاته راگه‌یاندنه‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست