بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


جەنەڕاڵ مەحمود سەنگاوی بە سێ گوللە داعشی تۆقاند

Friday, 01/08/2014, 12:00


ترسی من لە سوپایەک، کە شێرێک سەرکردایەتی بکات زیاترە، نەک لە سوپایەک کە مەڕێک سەرکردایەتی بکات "تالیزاند"
هەواڵێ هەر ڕووداوێک، بەتایبەتی سەردانی بەرپرس و منداڵەکانیان کە دەچن بۆ پشتەوەی بەرەی جەنگ، کە ڕاگەیاندنەکان بە وێنە و ڤیدیۆوە بڵاوی دەکەنەوە، گەرچی لە درۆی فلیمی هیندی دەچێت داخێکی زۆریشم دەداتێ، ئەو فلیمەی خوارەوە ناوی (راکە داعش سەنگاوی هات)ە فلیمێکی هیندی کاک مەحمود سەنگاوییە، کە دوای هاتنەوەی لە هیندستان، گرتوویەتی:



ئەمڕۆ نیشتمانەکەی ئێمە پڕێتی لە لیوا و جەنەراڵ و ئەفسەر، ئەمانە جگە لەڕەهای جەستە و خۆدەرخستن و وێنەگرتن بەدوای هیچ شتێکی ترەوە نین، لەم نیشتمانە جەنگەڵە پڕ چەکەی ئێمەدا هەرگیز لێکۆڵینەوەی ئەقڵانیەت دەربارەی شەڕ و دوژمن نایەتە گۆڕێ، چونکە لەو قوتابخانەیەی دەرچوون پڕێتی لە جەهل و نەزان. ئەوەتانێ سەرۆکی هەرێم تازە بەتازە مژدەی گەیشتنی چەکی قورس دەدات بە گوێ ئەو سەرە مەڕانەدا کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە و بەرگی سوپای عێراقیان لەبەر کردووە.

ئەم جەنەڕاڵە بێئەستێرەیەش بە سەرو سمێڵ بۆ یاخکراوەوە، بەخۆی و قەناسێکەوە دەیەوێت بڵێت من لە بەرەکانی شەڕدام. ئەگەر ئەو جێگەیە بەرەی شەڕ بێت لەو چیایە ئەوا مانای وایە داعش دەستی گەیشتۆتە چیاکانی کوردستان و ناو هەرێم، سەمەرە لەوەدایە حیمایەکانی جەنەراڵ مەحمود سەنگاوی بە مۆبایل قسە دەکەن و بە پێوە وەستاون، ڕێگەی پێ دەدەن و دەڵێن کورتی کرد، ئەرێ وەڵا تۆ فیشەکیان پێوە دەنێیت. دەزانن کاک مەحمود تۆی هەموو ڕایان کرد، دیارە ئەو قیشەکانەی مەحمود دەیتەقێنێت لەوێ دەتەقێتەوە و ئیلهامی لەو چەکە قورسانە وەرگرتوە کە مەسعود بارزانی گفتی داوە لەم ڕۆژانەدا بێت. کاتێک وەک کاک "قادر نادر" ووتەنی لەم فلیمە هندییەم ڕوانی ووتم "هاوڕێ جەبار، مامە ڕیشە، حەمەڕەش، خالید گەرمیانی، شەهیدانی باڕۆی، ئاسۆ، حەمە بی کەی سی، هیوا، ئارام، لوقمان، خەباتە بچکۆل.....هتد " گۆڕ هەڵتەکێنن ئەها کێ بوە بەمیراتگرتان و فلیمی کۆمێدی لەسەر خوێن و ماندوبوونی ئێوە دەردەکات؟

ئەم جەنەڕاڵە دەیەوێت بە دە دوانزە فیشەک هێزی داعش تەفرو تونا بکات، دوایی خۆی بەدرۆ دەخاتەوە دەڵێ ئەم دووربینەیەتی دەنا عومەر بەغدادیم دەکوشت، بڵاوبوونەوەی ئەم وێنە و کورتە فلیمانە هیچ ناڵێن تەنها ئەوە نەبێت کە ئەگەر داعش بەڕاستی بێت دەتوانێ لەماوەیەکی کەمدا هەموو هەرێمەکە داگیر بکات، چونکە لەو ڕۆژەوەی خەڵکی ناوی خۆیان دەنووسی لە بادینان من ووتم ئێمە دۆڕاویی یەکەمین. چونکە هەموو ئەوانەی ناوی خۆیان نووسیوە گەر چەکیش هەڵگرن وەک جەیشی شەعبێکەی کاتی سەدام زیاتریان پێ ناکرێت، لە باشوری ووڵاتدا لەسایەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و ئیسلامییەکان و نەوشیروان مستەفا نیشتمانی کورد و پرسەکەی غایبە.، بۆیە نمونەی وەک مەحمود سەنگاوی و مەسعود بارزانی دەچن وێنە و فلیم دەگرن و بڵاوی دەکەنەوە.


نازانم کێ بوو ووتی: هەرگیز لەدەنگی گوللە مەترسە، چونکە ئەو گوللەیەی دەتپێکێ هەرگیز گوێت لە دەنگی نابێت. لە مەحمود سەنگاوی وایە تەنها خۆی لە چیا بووە! ئەم پیاوە نازانێت ئەوانەی قوربانیان داوە و ناویان پێشمەرگە بووە ناچن سامانی ووڵات داگیر بکەن، دەستدرێژیی لە کچانی نیشتمانی خۆیان بکەن، ناچن گەنجانی ووڵاتی خۆیان لەشەوە تاریکەکاندا لە باوەشی دایکیاندا تیرۆر بکەن. پێشمەرگە کەسێکە کە پڕێتی لە جوانی و ڕەوشت بەرزی، لە ڕاستگۆیی و ئازایەتی، بەڵام لەدوای ساڵێ ١٩٩١ەوە کەسێک لە باشوری ووڵاتدا نەماوە ناوی پێشمەرگە بێت. کاتێک لە مەسعود بارزانی دەڕوانم، بەخۆی و ئەم هەموو جامەدانە سۆرانەوە، دەڵێم نەفرەت لەو ڕۆژانەی پێشمەرگە بووم و داوای لێبوردن لە هاوڕێ شەهیدەکانم دەکەم، کە ئەم شتە پیسانەمان بە دوای خۆماندا جێهێشت، لەسەرێکی ترە دەڵێم ئێوە بەختەوەربوون،  ئەم هەموو ترسنۆکانەتان نەدی لەپشتەوە وێنەدەگرن و جاشە کۆنەکانیش بەشان و باڵیاندا هەڵدەدەن.
لە یاسای جەنگەڵدا پەندێک هەیە دەڵێن: غۆریلا بۆ ترساندنی دوژمنەکەی لە سینەی خۆی دەدات، مەحمود سەنگاوی و مەسعود بارزانی و هەموو ئەوانەی دەچن بۆ وێنەگرتن و خۆنواندن یاسای جەنگەڵ بەکار دەهێنن، بەڵام لەجیاتی ئەوەی لەبەرۆکی خۆیان بدەن، دێن و لە پشتی پشتەوە وێنەدەگرن و مێدیای ئەهلی و حیزبی و سێبەریش بۆیان بلاودەکەنەوە و بەقارەمانێتی دەزانن، من شەش ساڵی تەمەنم لە سەخترین ڕۆژەکانی شۆڕشدا پێشمەرگە بووم دوو وێنەم نییە. کەچی مەسعود بارزانی تەنها لە سێ ڕۆژی جەژندا ١٠٠٠ وێنەی بەقاتی ئوتوکراوەوە گرتووە و نمایشی پێشمەرگایەتی دەکات، هێندە نەفام و نەزانە بەدوژمنەکەی دەڵێت چەکی قورسمان نییە بەم زوانە پێمان دەگات. وەک مەلا مستەفای باوکی کە ساڵێ ١٩٧٥ کاتێک ئاشبەتاڵی کرد لەبەر ئەوە بوو ، کە چەکی قورسی نەبووبێت بۆیە چۆڵیکرد و رایکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە