چەكوشەكەى كوردستانپۆست ئازاد جوندیانى ناچاركرد ڕوونكردنەوەیەكى تر لەبەرژەوەندى كۆسرەت ڕەسوڵ بدا
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
ئەوە كوردستانپۆستە نانى بەیانى لەگەڵ هەزاران كەس دەخوا و نیوەڕۆیانیش دەئەوەندە و شەویش خەونى نیە (نەژادى حاجى برایم) .
دوایى ئەوەى قەڵەمە ئازا و بوێرەكانى سایتە حەقبێژ و ڕاستگۆكەى كوردستانپۆست نهێنى ڕوونكردنەوەكانى ئازادجوندیانیان بۆ هەموو لایەك ئاشكرا كرد و دووبارە كۆسرەت ڕەسوڵیان لەپیلانەكانى ئازادجوندیانى و مەلابەختیار بەئاگاهێنایەوە كەلەسەر داواى مەسعود بارزانى و مەكتەبى سیاسى پارتى بەرلەبڵاوونەوەى دیمانەیەكى كۆسرەت ڕەسوڵ لەڕۆژنامەى ئاوێنە ئازاد جوندیانى بەڕەسمى بەناوى مەكتەبى سیاسى یەكێتى ڕاى گەیاند كەئەوە تەعبیر لەڕاى یەكێتى ناكات و ڕاى خۆیەتى بۆیە هەرزوو ئاشكراكردنى ئەم نهێنیە لەلایەن كوردستانپۆستەوە كاردانەوەى تووندى لێ دەكەوێتەوە لەناو كوتلەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ لەناو ڕیزەكانى یەكێتى بۆیە بەپەلە هێرۆ و مەلابەختیار ، ئازادجوندیانى ڕادەسپێرن كەڕوونكردنەوەیەكى تر بڵاوبكاتەوە هەرچەند لەڕوونكردنەوەكە دیسانەوە ئازادجوندیانى پەلامارى كۆسرەت ڕەسوڵى داوەتەوە و بەئاشكرا نووسیویەتى (هەڤاڵان سكرتێرى گشتى و جێگرەكانى و بەرپرسى دەستەى كارگێڕیش) واتا هۆشداریەكى تر‌ى داوە بەكۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵح كەبزانن مەلابەختیاریش هاوشانى ئێوەیە ، بەهەرحاڵ ئەوەى زیاتر من مەبەستمە ئەم چەند ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەى خوارەوەیە ..
1) ئازاجوندیانى بەڕەسمى كوردستانپۆست وەك ناوەندێكى ڕۆژنامەگەرى گرنگ دەناسێنێ ، چونكە یەكەم ناوەند كوردستانپۆست و قەڵەمەكانى بوون نهێًنیەكانى ئەم سیناریۆیە فاشیلەیان ئاشكراكرد و هەموو لایەكیان لێ ئاگادركردەوە .
2) ئەوە كوردستانپۆستە خەو و خۆراكى لێ حەرامكردوون بەشێوەیەك وا سەریان لێ شێواوە خۆیان كەوتوونەتە ناشیرینكردنى یەكتر و وەك كاك نەژادى حاجى برایم فەرمووى (تاڵەبانى و بەرپرسەكانیان نانى بەیانى ناخۆن تا وتارەكانى كوردستانپۆستیان بۆ پرینت نەكرێ) .
3) لەمەوە دەركەوت كەئەمانە چەندە لەكوردستانپۆست و چەكوشەكەى دەترسن بەشێوەیەك بەردەوام خەریكى خوێندنەوەى وتار و نووسینەكانى كوردستانپۆستن ئەوەتا ناچارى كردن بەپەلە ڕوونكردنەوەیەكى تر لەبەرژەوەندى كۆسرەت ڕەسوڵ بنووسن .
__________________________________________________
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك- ه‌وه
2011-02-15 17:34:11
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا كه رۆژی 14-2-2011 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ دیاریكردنی هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك كه پێویست بكات رای گشتی باری سه‌رنج و رای یه‌كێتیی بزانێ، وته‌بێژی ره‌سمی دیاریكردووه كه له‌كاتی پێویستدا لێدوان ده‌داته راگه‌یاندنه‌كان.
روونكردنه‌وه‌ی ئاماژه‌پێدراو لای هه‌ندێ ناوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ریی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆكراوه، بۆیه جارێكی تر روونتری ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌كته‌بی سیاسی وته‌بێژی خۆی دیاركردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و هه‌روا بێگومان لێدوانه‌كانی هه‌ریه‌كه له هه‌ڤاڵان سكرتێری گشتی و جێگره‌كانی و به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیش ته‌عبیر له سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌لێدوانی هه‌ڤاڵانی تری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیش مه‌رج نیه ته‌عبیری ره‌سمی بێت له راو سیاسه‌ته ره‌سمییه‌كانی یه‌كێتیی، به‌ڵكو پتر وه‌ك بیروبۆچوونی شه‌خسی ئه‌و هه‌ڤاڵانه، یان رای ئه‌و ئۆرگانانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت كه هه‌ر یه‌كه له‌و هه‌ڤاڵانه لێپرسراوێتیان ده‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست